سەرەکی » راپۆرت » لە ئاستی نێودەوڵەتی پێشوازیی لە ئاگربەستەكەی لیبیا دەكرێت

״رێگە نادرێت سوپای توركیا بچێتە لیبیا״

لە ئاستی نێودەوڵەتی پێشوازیی لە ئاگربەستەكەی لیبیا دەكرێت

لەكۆبوونەوەیەكدا لەڕوسیا؛ كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، هەردوو لایەنی ناكۆكی سەرەكیی قەیرانی لیبیا، دووپاتیانكردەوە كە رێگە نادەن سوپای توركیا بچێتە خاكی وڵاتەكەیانەوە.

چاودێریی ئاگربەستەكە دەكرێت
لەكۆبوونەوەكەدا، كە دوێنێ بەڕێوەچوو، لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی خەلیفە حەفتەر فەرماندەی باڵای سوپای نیشتمانی لیبیاو فائیز سەراج سەرۆكی ئەنجومەنی حكومەت لەتەرابلوس، ئامانج لێی بۆ رێككەوتن بووە لەسەر رەشنووسێك لەچوارچێوەی هەوڵەكان لەپێناوی كۆتاییهێنان بەقەیرانی لیبیاو راگرتنی شەڕ. كە بەپێی رەشنووسی رێكەوتنامەكە، روسیا چاودێریی ئەو ئاگربەستە دەكات كە لەنێوان هەردوو لایەنی ناكۆكی لیبیا ئەنجامدراوە‌و لەڕۆژی 12/1ەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

گرتنەبەری چارەسەری سیاسییانە بۆ كێشەكان
هەروەها ئەو رێكەوتنەی ئیمزاكراوە، چەندین خاڵ‌و بەند تایبەت بەناوخۆی لیبیا لەخۆدەگرێت كە لەگرنگترینیان (روسیا وەفدێك لەچاودێران بۆ چاودێریكردنی ئاگربەست رەوانەی لیبیا دەكات. راگرتنی ناردنی هێزی سوپای توركیا بۆ لیبیا. نەتەوە یەكگرتووەكان وەك لایەنی نێودەوڵەتی چاودێریی راگرتنی شەڕ لەلیبیادا، دەكات. گرتنەبەری چارەسەری سیاسییانە بۆ كێشەكان. كشانەوەی هێزەكانی حكومەتی سەراج و سوپای نیشتمانی بۆ شوێنەكانی خۆیان. وەرگرتنەوەی چەك لەگروپە چەكدارەكان. سەرپەرشتیكردنی دەروازە وشكانی و دەریاییەكان لەلایەنی هێزە نێودەوڵەتییەكانەوە. سوپای نیشتمانی لیبیا ئەركی پاراستنی كێڵگەكانی نەوت و غاز لەئەستۆدەگرێت. ئەركی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانیش بەسوپای نیشتمانی لیبیا بەخشراوە بەهاوكاریی حكومەتی سەراج.

پێشوازیی نێودەوڵەتی لەئاگربەستەكەی لیبیا
ئاگربەستەكەی ئەنجومەنی سەرۆكایەتیی حكومەتی وفاقی نیشتمانی و سوپای نیشتمانی لیبیا، لەئاستی نێودەوڵەتی، پێشوازیی لێدەكرێت بەتایبەت لەلایەن كۆمكاری عەرەبییەوە.
لەوبارەیەشەوە كۆمكاری عەرەبی داوای لەلایەنە ناكۆكەكانی لیبیا كردووە پابەندبن بەئاگربەستەكەوە‌و هەموولایەكیش كار بۆ هێوكردنەوەی دۆخەكە بكەن.
كۆمكاری عەرەبی، داواش دەكات، لەپێناوی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی سیاسی، كە لەلایەن غەسان سەلامە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لیبیا سەرپەرشتی دەكرێت، هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ.

print

 81 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*