سەرەکی » وەرزش » كاسیاس دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێرێتپەڕە 2

كاسیاس دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێرێت

رۆژنامەی ئاس دوپاتیكردۆتەوە كە ئیكەر كاسیاس گۆڵپارێزی پۆرتۆ و ئەفسانەی تۆپی پێی ئیسپانیا بەشێوەیەكی جدی بیر لەوە دەكاتەوە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێرێت و ببێتە ركابەری لویس رۆبیالیس.
هەڵبژاردانی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا مانگی 3ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و ئەگەر كاسیاس خۆی هەڵبژێرێت ئەوا هەڵبژاردنەكە لەنێوان رۆبیالیس و یەكێك لە گرنگترین یاریزانان لە مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا دەبێت، بەڵام ئەگەر خۆی هەڵنەبژێرێت رۆبیالیس بەبێ ركابەر دەبێتەوە بە سەرۆك.
ئاس ئاماژەی بەوە داوە كاسیاس هیوایەكی گەورەی هەیە سەركەوتن بەسەر رۆبیالیس تۆماربكات و دوپاتی كردۆتەوە تاكە كەسێك كە ئێستا بتوانێت رۆبیالیس دووچاری شكست بكات تەنها كاسیاسە.
كاسیاس خاوەنی ناوبانگێكی زۆرە لە ئیسپانیا ئەویش بەهۆی ئەو مێژووەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریاڵ مەدید هەیە كە یەكێكە لەو یاریزانانەی لەلایەن هەمووانەوە رێزی لێدەگیرێت تەنانەت لەكەتەلۆنیا و باسك.
كاسیاس لە بیركردنەوە دایە بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی بدات چونكە پێویستە پێش ئەو بڕیارە وازهێنانی یەكجارەكی رابگەیەنێت.
لەلای خۆشیەوە رۆژنامەی ماركا بە مانشێتی گەورە لە لاپەڕەی یەكەمی رۆژنامەكە نووسیویەتی كاسیاس بۆ سەرۆكایەتی و دوپاتیكردۆتەوە ئەگەر زۆرە كاسیاس ببێتە ركابەری رۆبیالیس.

print

 1 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*