سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » ئەی ئێستا؟پەڕە 2

ئەی ئێستا؟

– لەئیکسیری حەیات موھیمترە، ھەموو موشکیلەیەک حەل ئەکات
+ چی؟
– عوتڵە
****
– ھەقە کۆنگرەیەکی بۆ بکەن ئەمیش بگۆڕن؟
+ کێ؟
– ئەم سەرما قۆڕە
****
– بەینی خۆمان ھیگڵ زۆر درۆزن دەرچوو، تەئریخ بەرەو ئازادی ناڕوا
+ ئەی بەرەو کوێ ئەڕوات؟
– بەرەو بازاڕی دۆلارەکە
****
– وەرە با ئەم مەسئولانە بفرۆشین
+ ئێ!!
– بە پارەکەی بچین بۆ خاریج
****
– پیاو کافر ئەکات ئەزانی؟
+ کتێبەکەی داروین؟؟
– نا.. ئەو کچە شێخە
****
– دەرکەوت دوو لەسەر سێی دنیا ئاو نییە
+ ئەی چییە؟
– زەلامی قوڕمساغە
****
– ھەموو شتێک بگۆڕە
+ بۆچی؟؟
– بۆ ئەوەی ھیچ شتێ نەگۆڕدرێ
****
– بەسەری خۆم حەوت برا ئەھێنێ
+ کێ؟
+ ئەو خزمەی رەقەمی تەلەفۆنەکەت نازانێ
****
– جاران ھەقایەتی دێو و درنج مێشکیان پڕ ئەکردین لە خورافات
+ ئەی ئێستا؟
– ئێستا حزبەکان

print

 61 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*