سەرەکی » وەرزش » ماتیۆ لاهۆز بە داوەری یاریی كلاسیكۆ دیاریكرا

ماتیۆ لاهۆز بە داوەری یاریی كلاسیكۆ دیاریكرا

ماتیۆ لاهۆزی داوەری بە ئەزمونی ئیسپانیا بە داوەری یاری كلاسیكۆی دووەمی ئەو وەرزە دیاری كرا كە وابڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری دا داوەری یاریی كلاسیكۆی ئەم جارە بە داوەرێك ببەخشێت كە ئەزمونی زۆری هەیەو چەندین یاری كلاسیكۆی بەڕێوەبردووە كە دواینیان وەرزی رابردوو بوو كە لە كامپ نو هەردوو یانە بە گۆڵێگ یەكسانبوون.
ئەم داوەرە ئەزمونی زۆری هەیە و رەنگە یەكێك بێت لەو شتە كەمانەی كە هاندەرانی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید لەسەری كۆكن ئەویش ئەوەیە هەردووكیان رقیان لەو داوەرەیەو پێیان وایە دژی یانەكانیانە.
لاهۆز ساڵی 1977 لەدایكبووەو بۆ یەكەم جاریش ساڵی 2008 لە خولی ئیسپانیا كاری داوەری كردوە و ساڵی 2011 بووەتە داوەری نێودەوڵەتی و یەكێكە لەو داوەرانەی فیفا لە پالەوانێتییەكانی پشتی پێدەبەستێت.
لاهۆز ئەم وەرزە یەك یاری داوەری یاری ریاڵ بووە ئەویش بەرامبەر بە ئۆساسۆنا كە ریاڵ براوەبووە، لەبەرامبەردا 2 یاری داوەری بارسا بووە بەرامبەر سیڤیا و ئەتلەتیكۆ كە بارسا لە هەردووكیان براوەبووە.
ئەمەش پێنجەم كلاسیكۆ دەبێت بۆ لاهۆز كە لە 4 یاری پێشوو ریاڵ 2 یاری براوەبووەو یارییەك بارسا براوە بووەو یارییەكیش یەكسانبوون، دیارترین یاریشی لە كلاسیكۆی یاری كۆتایی جامی شا بووە كە ریاڵ 2-1 براوەبوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*