سەرەکی » ئابووری » عیراق و توركیا

عیراق و توركیا

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق‌و توركیا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە‌و نزیكبۆتەوە لە 16 ملیار دۆلار.
فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا لە عیراق لە تویتێكدا ئاشكرایكرد: لەساڵی 2018 دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەنكەرە‌و بەغدا 13 ملیار دۆلار بووە، بەڵام لەساڵی 2019دا گەیشتۆتە 15 ملیار‌و 800 ملیۆن دۆلار‌و ئامانجیان ئەوەیە قەبارەی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبكەنەوە.
باڵیۆزی توركیا لە عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە: لەساڵی 2019دا هەناردەی كاڵاكانی توركیا بۆ عیراق بەراورد بەساڵی پێشتر بەڕێژەی لەسەدا 7 پۆینت 8 زیادیكردووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*