سەرەکی » کەلتوور » 23 ژمارەی گۆڤاری کۆنترۆڵ لە دووتووێی بۆکسێکدا

23 ژمارەی گۆڤاری کۆنترۆڵ لە دووتووێی بۆکسێکدا

23 ژمارەی گۆڤاری کۆنترۆڵ کە پێشتر چاپ و بڵاوکراوەتەوە لەدووتووێی بۆکسێکدا بڵاوکرایەوە. کۆنترۆڵ گۆڤارێکی تایبەتە بەڕەوتی ئیسلامی سیاسی لەکوردستان، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری مامۆستا (نیازی هەورامانی)یە.
ئەم گۆڤارە چەندین ژمارەی لێ چاپکراوە، کە لەدووتووێی ئەو گۆڤارانەدا چەندین بابەتی تایبەت بەڕەوتی ئیسلامی سیاسی بڵاوکراونەتەوە، لەوانە: وەڵامێک بۆ دەروێشەکانی دەیوەخانی مەکتەبی ئەمیر، دروستبوونی پەیوەندی ئیسلامی و سەرەتاکانی عەمالەت، ئایا وەزارەتی ئەوقاف دەبێتە نێچیری ئیسلامییەکان، ئیسلامییەکان لە عەقیدەی خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە، نهێنی شکستی ئیسلامییەکان لەکوردستانی گەورەدا، کێشەو ململانێی عەلمانی و ئیسلامییەکانی کوردستان، پەرستن لەپێناوی پارتە ئیسلامییەکاندا، کورسی ئیسلامییەکان لە میسر کورسییەکی ئاگرینە، ئەمانەو چەندین بابەتی تر لەژمارەکانی ئەم گۆڤارانەدا بڵاوکراونەتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*