سەرەکی » راپۆرت » وەفدێکی تەندروستیی چین گەیشتە ھەرێمی کوردستان

وەفدێکی تەندروستیی چین گەیشتە ھەرێمی کوردستان

ھەولێر، تەھا عەبدوڵڵا

ئەمڕۆ ٢٨/٣/٢٠٢٠ وەفدێکی تەندروستیی چین لە بەغداوە گەیشتە ھەولێر و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمەوە پێشوازییان لێکرا. پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئامانجی سەردانەکە بۆ ھەرێمی کورستان ئاشکرا کرا، سەرەتا د.خالس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ وەفدێکی تەندروستیی چین گەیشتە ھەولێر بە ئامانجی ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وتیشی: وەک ئاشکرایە چین رۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە کۆنترۆڵکردنی ئەوڤایرۆسە، بۆیە ھیوادارین سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین. دواتر د.هان نوێنەری خاچی سووری چینی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئێمە وەفدێكی تەندروستین بە نوێنەرایەتیی گەل و وڵاتی چین سەردانی عیراق و هەرێمی كوردستانمان كردووە و بۆ ماوەی چوار رۆژ دەمێنینەوە، لەو ماوەیەدا كار بۆ هاوكاریكردنی بارودۆخی سەختی ئەم وڵاتە دەكەین بەو ئومێدەی بتوانین كاریگەریمان هەبێت لەسەر كەمكردنەوەی مەترسییەكان.

وتیشی: ئێمە لە ماوەی رابردوودا تاقیكردنەوەیەكی پێشكەوتوومان پێشكەش بە حكومەتی عیراق كرد تاكو بتوانرێ بە زووترین كات ئەنجامی پشكنینەكانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەربخات، راشیگەیاند: لەسەردانی ئەمجارەماندا هاوكاری تەندروستی و زانیارییە پزیشكییەكان پێشكەش بەنەخۆشخانە و پزیشك و كارمەندان دەكەین لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

print

 15 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*