سەرەکی » مانشێت » ٦ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بە سیاسەتی حەکیمانەی چەپکەگوڵەکەی مام

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی:

٦ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بە سیاسەتی حەکیمانەی چەپکەگوڵەکەی مام

٦ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بە سیاسەتی حەکیمانەی چەپکەگوڵەکەی مام و بووژاندنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانەتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراقییەکان.

ئەمڕۆ کە ١٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لە مێژووی عیراقدا، کە وەک یەکەم پێشمەرگەش لەشاخەوە چووە سەرۆکایەتی و بەدورنماو بیروباوەڕی شۆڕشگێڕی خەباتی گەیاندە کەناری ئارام و قۆناغێکی نوێی حکومڕانی لە ھەرێم و عیراق ھێنایە ئاراوە.

ئێمەی ھەڵگری مەشخەڵەکەی ھەڤاڵ مام جەلال ئەرکمانە ھەموو تواناکان یەکبخەین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە سەختەدا و زیاتر پابەندبین بەرێنمایی و رێکارە تەندروستییەکانەوە لەپێناو سەلامەتی ھەموولایەک، ئەگەر چی بەرچاوڕوونم لە خراپی دۆخی گوزەرانی خەڵک و خەمەکانیان، بەڵام دەبێت پێکەوە لەخەمی ئاسایکردنەوەی ژیانی رۆژانەمان بین، دڵنیاشبن ئێمە خزمەتکار دەبین و لەخەمی زیاتری خەڵکدا ھەموو تواناکان دەخەینە کار.

سڵاو لەگیانی پاکی شەھیدان و ئەو سەرۆکەی بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانەی دژی ستەم و زۆرداری داھێنا.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

print

 21 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*