سەرەکی » هەمەڕەنگ » ڕێگاکەم دوورە

ڕێگاکەم دوورە

زانا گەڵاڵی

ڕێگاکەم دوورە ناونیشانی تازەترین گۆرانی هونەرمەندی رۆژهەلاتی کوردستان ” بەهمەنی قوڕەیشی-ە کە لە تێکست و ئاوازی هونەرمەند ” سەید عەلی قوڕەیشی ” و کاری دابەشکردنی مۆسیقاش لەلایەن ” فەرهاد کوهی ” بۆکراوە ، لە ستۆدیۆی ” باران ” لەشاری بۆکان کاری دەنگی بۆکراوە بڕیارە لەداهاتوییەکی نزیک هەر لەوێش کاری کلیپی بۆ بکرێت.

لەلێدوانێکی تایبەتدا، بەهمەنی قورەیشی وتی :بەهۆی ئەو بارودۆخەی بەسەر ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان و جیهان هات، بەداخەوە نەمتوانی کاری کلیپی بۆ بکەم، بەڵام لەبەرنامەم دایە لەداهاتوویەکی نزیک کاری کلیپی بۆ بکەم کە لە سیناریۆی خۆمە و هاوسەرەکەم وەک مۆدێل لە کلیپەکە دەردەکەوێت.

وتیشی پێمخۆشە لە یەکێک لە کلیپەکانمدا کچە مۆدێلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ” بەیان قوڕەیشی ” بەشدار بێت کە خوشکمە و لە چەندین کلیپی هونەرمەندان ڕۆڵی بینیوە، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی ئەو کە لەگەل چەند کۆمپانیایەک بەلێننامەی هەیە، نەیتوانیوە بەشدار بێت بەلام لە داهاتوو بێگومان ئەویش بەشداری یەکێک لە کلیپەکانم دەکات.

سەبارەت بەکارەکانی داهاتوی وتی : کاری داهاتوم گۆرانییەکە بە ناوی ” گیانە بۆ دووری لەمن ” کە لە تێکست وئاوازی باوکم هونەرمەند ” سەید عەلی قەڕەیشی”ە ، دەست بە تۆمارکردنی دەکەم.

دەشلێت چەند کارێکیشم لە ئاوازو هۆنراوەی خۆمن و هەمیشە ویستوومە وا کار بکەم کە شایەنی هونەری ڕەسەنی کوردی بێت.

هونەرمەند بەهمەنی قوڕەیشی، کوری هونەرمەندی رۆژهەلاتی کوردستان ” سەید عەلی قوڕەیشی ” ە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی بەکاری هونەری کردووە چەندین بەرهەمی تۆمار کراوی هەیە .

 

print

 89 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*