سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » “یه‌کێتى هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ خزمه‌تکردنى زیاتری خه‌ڵکى کوردستانە”

“یه‌کێتى هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ خزمه‌تکردنى زیاتری خه‌ڵکى کوردستانە”

داود جوندى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى شه‌نگال بۆ کوردستانى نوێ:

یه‌کێتى هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی شه‌نگال بکات و له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال

“هێنانه‌پێشه‌وه‌ى که‌سانى گه‌نج و به‌توانا بۆ سه‌رکردایه‌تى ئاماژه‌یه‌ بۆ نوێبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى”

“له‌ چواره‌مین کۆنگره‌دا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان وه‌فاداریی خۆیان بۆ ئێزدییه‌کان و خه‌ڵکى شه‌نگال، سه‌لمانده‌وه‌”

دیداری، ته‌ها عه‌بدوڵڵا

داود جوندى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى شه‌نگالی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ کوردستانى نوێ، رایگه‌یاند: هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى که‌سانى گه‌نج و به‌توانا بۆ سه‌رکردایه‌تى ئاماژه‌یه‌ بۆ نوێبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى،

وتیشی: یه‌کێتى له‌ قۆناغى نوێبوونه‌وه‌دا گرنگیى زیاتر به‌ سنوورى بادینان و نه‌ینه‌وا ده‌دات. ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال داود جوندى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى شه‌نگالی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌ دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ کوردستانى نوێ، رایگه‌یاند: له‌ چواره‌مین کۆنگره‌ى یه‌کێتیی نیشتمانیى کوردستاندا، سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان وه‌فاداریی خۆیان بۆ ئێزدییه‌کان و خه‌ڵکى شه‌نگال، سه‌لمانده‌وه‌، یه‌کێتى هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تی شه‌نگال بکات و له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “یه‌کێتى له‌ قۆناغى نوێبوونه‌وه‌دا گرنگیى زیاتر به‌ سنوورى بادینان و نه‌ینه‌وا ده‌دات”.

ده‌شڵێت: یه‌کێتى هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ى نوێنه‌ره‌کانى له‌ حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵ، خزمه‌تگوزاریى پێویست پێشکه‌ش به‌ شه‌نگال و ئێزدییه‌کان بکرێت. به‌ستنی چواره‌مین کۆنگره‌ و هه‌نگاوه‌کانی دواتر، ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێیه‌ لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى شه‌نگال له‌ به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا، تیشکی خسته‌سه‌ر دۆخی ئێستای یه‌کێتی و قۆناغی نوێبوونه‌وه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: هێنانه‌پێشه‌وه‌ى که‌سانى گه‌نج و به‌توانا بۆ سه‌رکردایه‌تى ئاماژه‌یه‌ بۆ نوێبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى، وتیشی: به‌ستنی چواره‌مین کۆنگره‌ و هه‌نگاوه‌کانی دواتریش، ده‌ستپێکی قۆناغێکی نوێیه‌، قۆناغی نوێبوونه‌وه‌ که‌ دروشمی سه‌ره‌کیی کۆنگره‌که‌ش بوو، ئێستاش هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى که‌سانى گه‌نج و به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زموون بۆ سه‌رکردایه‌تى و لێپرسراوى مه‌کته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌کان، ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کێتى کارده‌کات تاکو خۆى له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانى سه‌رده‌مدا بگونجێنێ، بێگومان ئه‌و هه‌نگاوه‌ش خواستى زۆربه‌ى زۆرى جه‌ماوه‌رى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستانه‌، راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌ى نوێ و جێبه‌جێکردنى په‌یامى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى که‌ به‌رده‌وامبوونه‌ له‌سه‌ر رێبازى مام، هه‌موومان کار بۆ سه‌رکه‌وتنی قۆناغی نوێبوونه‌وه‌ ده‌که‌ین. باسی له‌وه‌شکرد: پاراستنى یه‌کێتیى ناو یه‌کێتى لای هه‌موومان هێڵی سووره‌ .

ته‌ئکیدیشیکرده‌وه‌ “ئێمه‌ وه‌ک یه‌کێتى هه‌موو هه‌وڵێکمان بۆ خزمه‌تکردنى زیاتری خه‌ڵکى کوردستانه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ په‌یوندیى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمه‌تکرنى زیاتری خه‌ڵکى کوردستانه‌”.

print

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*