سەرەکی » وەرزش » هەنگاوێکی گرنگ بەرەو دەستپێكردنەوەی خولی ئیسپانیا

هەنگاوێکی گرنگ بەرەو دەستپێكردنەوەی خولی ئیسپانیا

خەونی دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولی ئیسپانیا لە هەموو كات زیاتر نزیكە لەوەی بەدی بێت، ئەمەش دوای ئەوەی راپۆرتەكانی هەواڵ دوپاتیان كردەوە دەستەی خولی ئیسپانیا لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێ رێككەوتوە بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكە.

سەرجەم رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆتەوە كە دەستەی خولەگە گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێ بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ئاسایی رۆژانی 2 شەممەش یاری خولی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت ئەمەش لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە.

ئەم رێككەوتنەش رێگە خۆش دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولی ئیسپانیا كە پلانی دەستەكە ئەوەیە هەموو 72 سەعات جارێك جەولەیەكی خولەكە بەڕێوەبچێت، ئەم رێككەوتنەش رێگە خۆش دەكات بۆ ئەو پلانە.

رۆژنامەی ئاس نووسیویەتی ئەم رێككەوتنە مانای ئەوەیە خولی ئیسپانیا لە هەموو رۆژەكانی هەفتە دەكرێت و رێككەوتنەش پێویستی بە رەزامەندی ئەندرێس سانشێز ماگرۆی دادوەر هەیە بۆ ئەوەی بە رەسمی رابگەیەنرێت.

ئاس ستایشی رێككەوتنەكەی كردوە كە كۆتایی بە ناكۆكی درێژخایەنی نێوان دەستەی خولی ئیسپانیا بەسەركردایەتی خافێر تیباس و یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەسەركردایەتی لویس رۆبیالیس دەهێنێت.
بەپێی رێككەوتنەكەش یارییەكان لە 2 كات دەبن یەكێكیان سەعات 8ی شەو ئەویش تریش 11 كە ئەمەیان لەو شوێنانە دەبێت پلەی گەرمای بەرزە.

print

 43 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*