سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەهۆی کۆرۆناوە مایەپووچبوونی راگەیاند

بەهۆی کۆرۆناوە مایەپووچبوونی راگەیاند

کۆمپانیایەکی کەندی کە خاوەنی گرووپی سێرکی (دوێ سۆلییە)یە دوای راوەستانی چالاکییەکانیی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە گرووپەکە قەرزێکی زۆری هاتۆتە سەر، ئەویش بەهۆی نمایش نەکردنی چالاکییەکانییەوە کە بریتیبوون لە 10 نمایش و بڕیاربوو لە چەندین وڵاتی جیاجیای جیهان پێشکەشیان بکات، بەڵام سێ مانگ دەبێت کۆرۆنا چالاکییەکانی ئەو گرووپەی راگرتووە، ئەمەش بۆتەهۆی ئەوەی کە مایەپووچبوونی ئەم گرووپە رابگەیەنین.

شایانی باسە کە نمایشەکانی گرووپی سێرکی (دوێ سۆلییە) جیاوازەو بەهیچ شێوەیەک وەک گرووپی سێرکەکانی تر لەنمایشەکانیاندا ئاژەڵ بەکارناهێنن، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر کچ و کوڕ بەنمایشکردنی تابلۆی هونەریی جیاواز لەگەڵ میوزیکدا چالاکییەکانیان نمایشدەکەن، هەروەها ئەندامانی ئەم گرووپە ساڵانی نەوەدەکان تەنها چەند کەسێک بوون، بەڵام لەئێستادا گرووپەکە 4000 ئەندامی هەیەو ساڵانەش لەسەر ئاستی جیهان 600 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

 

print

 201 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*