سەرەکی » کەلتوور » بە قەندیلدا هاتین،کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

بە قەندیلدا هاتین،کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 248 لاپەڕەدا کتێبی (بە قەندیلدا هاتین) نووسینی (عەبدولقادر شکاک) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

لەپێشەکی ئەم کتێبەدا کە کۆمەڵە وتارە، هاتووە: دەمێکە بیرۆکەی کۆکردنەوەی ئەو نوسینانەم لا گەڵاڵەبوو کە لە رۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاوکراوەتەوە، بە مەبەستی کۆکردنەوەیان وام بە بیردا هات قۆڵی لێ هەڵماڵم و ئەو گۆڤارو ڕۆژنامانەی لەبەردەستمدا بوو پۆلینیان بکەم و بەپێی ڕۆژ و ساڵەکەی ڕیزبەندیان بکەم سەرەتا کارەکەم بەلاوە زۆر گران بوو، هەندێکیان دەبوایە جارێکی تر تایپ بکرێتەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا کارەکە باش هات بەدەستەوە زۆر پێوەی ماندوو نەبووم، ئەمەش تەنیا بۆ خزمەتێک بوو تابتوانم لە دووتوێی کتێبێکدا پێشکەش بە خوێنەرانی بکەم.

بیرۆکەی ناونانی کتێبەکەش (بە قەندیل دا هاتین) دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی باوکم و پورم کە منداڵ بوون دوای ئەوەی دوژمنانی کورد لە پێش چاویانەوە دایکیان دەکوژن و ئەمانیش لەگەڵ هەندێک لە خزمە نزیکەکانیاندا بە ئاوارەیی ڕوو لە قەندیل دەکەن بە مەبەستی دەربازبوون لەو کوشتارو ڕاوەدوونانەی هات بەسەر کوردانی ڕۆژهەڵاتدا، پووری تەمەن شەش ساڵانم لەبەر لاوازی و برسێتی لە گەرووی قەندیل دا گیانی بە کڕێوەی بەفر سپارد ئیتر باوکیشم بەو منداڵیە کە تەمەنی(10) ساڵان بووە ڕێگای باشووری کوردستانی گرت و هەر لێرەش گیانی سپارد، هیوادارم لەم ڕێگەوە توانیبێتم خزمەتێک بە نەتەوەکەم بکەم‏.

 220 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*