سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی » جیاوازی نەتەوەکان و دەسەڵاتدارەکانیانپەڕە 25

جیاوازی نەتەوەکان و دەسەڵاتدارەکانیان

بەشی دووەم و کۆتایی

بەڵگە و رووداو زۆرن بۆ دەرخستنی خوویەکی دزێوی تورک لە رەگەزپەرستیی و رەتکردنەوەی هەر نەتەوەیەکی تر لە تورکیا و خۆشیان لە هەموو نەتەوەیەک بە گەورەتر ئەزانن.

هەر لە کەناڵی الجزیره و لە دیدارێکی بەرنامەی الاتجاە المعاکس، میوانداری رەوانشاد عادل ئێزیدی وەک رووناکبیرێکی کورد و مستەفا ئۆزجانی بەکرێگیراوی میتی تورک کرا.

ئەوجارەش تەوەری گفتوگۆ هەر مەسەلەی کورد بوو، بەڵام زیاتر دەربارەی کورد لە باکوور و رۆلی پەکەکە بوو لە دەڤەرەکە.

وەک هەمیشە کابرای میت دەستیکرد بە تاوانبارکردنی کورد لە تێکدانی ئارامی تورکیا و ناوزڕاندنی کورد و بەرپرسیارێتی نا ئارامییەکەشی خستە ئەستۆی پەکەکە.

هەر بەوەشەوە نەوەستا، چەند وشە و دەستەواژەیەکی ناماقووڵ و نەشیاوی بەکارهێنا، ئەیویست پەکەکە وەک گرووپێکی چەکداری بێ مۆڕاڵ ناوببا.

رەوانشاد عادل ئێزیدی گوتی: خاتوو تانسۆ چیلەر لە نەتەوەی خۆتان و سەرۆک وەزیرانی خۆتان بوو، دوای هاتنەدەرەوەی لە ژووری کۆبوونەوەیەکی دووبەدوو لەگەڵ بێل کلنتۆن سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، ئێوە بە (بەدڕەوشت) ناوتان برد گوایە دوای کۆبوونەوەکە سەر و پرچی ئاڵۆزکاوبووە، لە راگەیاندنی خۆتان خەریکی ناوزڕاندنی بوون بە تاوانی بەریەککەوتنی لەگەڵ بێل کلنتۆن.

عادل ئێزیدی؛ مستەفا ئۆزجانی لەوە تێگەیاند کە تورک نەک هەر دوژمنی گەلانی ترن و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا (بە کورد و تورکەوە) تاوانبار و ناوزڕاو ئەکەن، بەڵکو تورک سووکایەتی بە کەسایەتییە دیارەکانی خۆشیان ئەکەن، چ جای کورد و پەکەکە، ئێمە چۆن لە تورک و دەسەڵاتەکەی و میت و بەکرێگیراوانی وەک مستەفا ئۆزجان چاوەڕێ بکەین لەوە باشتر بە کورد و شۆڕش و گەریلا و پێشمەرگەکانی بڵێ؟!

 85 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*