سەرەکی » ئابووری » نزیكەی شەش ملیۆن عیراقی لەسەر زەوی زیادەڕۆیـی دەژین

نزیكەی شەش ملیۆن عیراقی لەسەر زەوی زیادەڕۆیـی دەژین

یەکەی ئابووری

سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری‌و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: «كێشەی دروستكردنی خانووی زیادەڕۆیی لە هەموو پارێزگاكان زۆر زیادی كردووە، بەڵام پشكی شێر بەر شاری بەغدای پایتەخت كەتووە‌و نزیكەی شەش ملیۆن كەس لەسەر زەوی زیادەرۆیی دەژین.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، وەلید سەهلانی سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری‌و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، كێشەی دروستكردنی خانووی زیادەڕۆیی بەشێوەیەك زیادیكردووە، پێویستی بە كۆدەنگییەكی نیشتمانیی هەیە بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێت‌و قەرەبوویان بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پڕۆژە یاسایەك هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیادەڕۆیی، نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كردووە‌و رێككەوتن كراوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت، بەڵام لیژنەكەمان پێی وایە هەموو لایەنەكان وەك حكومەت‌و پەرلەمان‌و رێكخراوە مەدەنیەكان بەشداربن لە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

پێشتریش وەزارەتی پلاندانی عیراق رایگەیاندبوو، عیراق پێویستی بە دروستكردنی سێ ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوونی نوێ‌ هەیە، بۆ ئەوەی لە قەیرانی نیشتەجێبوون رزگاری ببێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتەكەیان پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی ساڵانە 250 هەزار یەكەی نیشتەجێكردنی نوێ‌ دروستبكات.

print

 83 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*