دیداری: سالار كۆشار
ئه‌م دیداره، هاوكارمان سالار كۆشار چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند رووپاك عه‌بدولقادر بۆ كه‌ناڵی هه‌ولێری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان تۆماری كردووه، و له ئێستاشدا بۆ كوردستانی نوێی ئامادهكردۆتهوه، بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه:
به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شت له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌كه‌م چووین بۆ ماڵی رووپاك خان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆیه‌كی درێژ له‌سه‌ر ژیانی هونه‌ری و ژیانی ئاسایی دیاره كه‌پێشتریش پێم ڕاگه‌یاندبوو ژیانی خۆت چۆنه ههرئاوام ده‌وێ چونكهچاوپێكهوتنهكهی من لهڕۆژێكدایه ژیانی هونه‌ریی و ئاساییت لهناویهك ڕۆژداوهلهناوئاخنی ئه‌م ڕۆژه‌ش باسی ئه‌رشیفی هونه‌ریت ده‌كه‌ین، كه‌چووین دیاربوو تهنیاخۆی و هێژای كوڕی له‌ماڵ بوون هه‌روه‌ها له‌سه‌رنانی به‌یانیش بوون پاش به‌خێرهاتن و چاكوچۆنی ههرلهسهرئهم خوانه‌ی به‌یانی ئه‌م گفتوگۆیه‌مان سازدا.
* رووپاك خان ڕۆژهه‌ڵاتن لای تۆ چی ده‌گه‌ینێ ڕۆژێكی تازه به‌یانییه‌كی تازه لای تۆ چی ده‌گه‌ینێ؟
–بێگومان شه‌و كهدهنووم ئه‌من یه‌كه‌مجار بیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌وڕۆ چم كردیه كه‌ته‌واو ده‌بم لهبیركردنهوهكه چم كردیه ئینجا نه‌خشه‌یه‌ك ده‌كێشم به‌یانی چیبكه‌م .
* واتا خۆئامادهكردنێك هه‌یه؟
– خۆم ئامادهدهكهم لهبۆبهیانی
* چ به‌یانیه‌ك وابووه خۆئاماده‌كردنی تێدانه‌بێ و ڕێككه‌وت به‌یانی هه‌ستای ئه‌و شته‌ی تۆبیرت لێكردۆته‌وه هاتبێته جێگا؟
– وه‌لله‌هی نا شه‌رت نییه ئه‌وشته‌ی ئینسان كه‌بیری لێده‌كاته‌وه بێته‌جێ یان ئه‌وه‌ی بیری لێ ناكاته‌وه نه‌یه‌ته‌جێ یه‌عنی شتی دیكه رووده‌دا مه‌سه‌له‌ن ئه‌من به‌یانی هه‌ڵده‌ستم سه‌عات ئه‌وه‌نده هه‌ڵبستم شیوی لێنێم بۆ نێوڕانێ چونكه ئه‌من ده‌وامم هه‌یه بۆ منداڵه‌كانی ئاماده ده‌كه‌م.
* چۆن ئه‌و هه‌موو ئیشه‌ت پێكه‌وه گونجاندوه تۆ فه‌رمانبه‌ری له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئیشی ماڵه‌وه‌و منداڵه‌كانت و هونه‌ریش ده‌كه‌یت؟
– ده‌زانی كاك سالارئینسان ئه‌گه‌ر نهخشهدابنێ له‌ژیانی مه‌سه‌له‌ن ئیش ئه‌وه‌نده زۆر گه‌وره نییه یه‌عنی ڕاسته ئێستا ئێمه باس ده‌كه‌ین دائیره‌و ماڵ ومنداڵ و هونه‌رو ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ت بۆ دانا ئاسانه.
* ئاخر هه‌ریه‌كێك له‌وانه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه؟
– به‌ڵێ وایه به‌س ئه‌من تهنسیقم كردیه له‌به‌ینی هه‌موویان
له‌گه‌ڵ رووپاك خان چووین بۆ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه ئه‌و كاری لێده‌كا كهچاپخانهی وه‌زاره‌ت بوو زیاتر كاری ڕۆژنامه‌و نه‌خشه‌سازیی و كتێب
چاپكردن بووه.
* رووپاك خان ئه‌گه‌ر ئه‌م شوێنه‌مان پێبناسێنی وكاری تۆ لێرهچییه؟
– خۆم له‌چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ده‌وام ده‌كه‌م له‌به‌شی مۆنتاژ، ته‌بیعی به‌یانیان كهدێین له‌گه‌ڵ ڕه‌فیقه‌كانم كۆده‌بینه‌وه كه‌مێك هه‌واڵی یهكتردهپرسین ئایه دوێنێ كهچوینهتهوه ماڵه‌وه چیبوهو چینهبوه دهنگوباسی خۆمان بۆیهكترباس ده‌كه‌ین ئیتردوایه ده‌ست به‌ئیش ده‌كه‌ین هه‌موومان پێكه‌وه به‌شی مۆنتاژیش ئه‌وه‌یه مۆنتاژی كتێب وڕۆژنامه‌و ئه‌و شتانه ده‌كه‌ین كه‌له‌به‌شی ئێمه‌ش ته‌واوده‌بێ ده‌یبه‌نه به‌شی كۆپی پێده‌ڵێن ئه‌ویش لهسهرپلێتێكی داده‌نێن لێزه‌ری لێده‌ده‌ن بهڕووناكایی له‌دوای ئه‌وه ده‌یشۆن كهشوشتیان پلێتهكه ده‌برێته به‌شی ته‌بع به‌شی ته‌بعیش كهتهبعی ده‌كات ته‌واو بوو ده‌چێ بۆ به‌شی تهسحیف ئیترلهوێش كۆتایی هه‌موو قۆناغه‌كانه.
* ئیشه‌كه‌ی خۆت خۆشده‌وێ یاوه‌كو ده‌وامێك به‌ڕێی ده‌كه‌ی ؟
– كاك سالارخۆشم ده‌وێ چونكه ئه‌وه‌ش ئیشێكی هونه‌ریه ئیشه‌كانیش یه‌ك جۆره ئیش نییه ده‌گۆڕێ گۆڕانكاری تێدایه چونكه گۆرانكاری تێدایه ناتوانی به‌جێی بێڵی و بێزاریش نابی ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاترخۆشتدهوێ.
پاش ئه‌وه‌ی له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی رووپاك خان ده‌وامی تێدادهكا چه‌ند هاوكارێكیشمان دواندو هه‌موو شوێنهكهشمان بهسهركردهوهوهخۆشی باسی كاره‌كه‌ی گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵه‌وه له‌ماڵه‌وه پاش پشوێكی كورت وسه‌یركردنی كۆمه‌ڵێك ئه‌رشیفی وێنه‌ی تهمسیلهكانی وه‌رزی دووه‌می گفتوگۆكانمان ده‌ست پێكرده‌وه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی گفتوگۆكانمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه پێم باشه به‌شێوه‌یه‌كی كورت ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند رووپاك عهبدولقادرتان بۆباسبكهم:
هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی 1961له‌گه‌ره‌كی ته‌یراوه له‌دایكبووه سه‌ره‌تایی له ئیسكان وئیبن موسته‌وفی وشۆڕش ته‌واوكردوه، ناوه‌ندی لهصلاح ا‌لدین ته‌واوكردوه، دوای چۆته ئاماده‌یی پیشه‌سازی كاره‌بای هه‌ولێر،له‌ئاماده‌یی زۆربهشداری جموجۆڵی هونه‌ری كردوه به‌تایبه‌تی له‌بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان، یه‌كه‌م كاری هونه‌ری (لاس وخه‌زاڵ)بووه كهلهنووسینی نازم دڵبه‌ند و ده‌رهێنانی شانۆیی سه‌باح عه‌بدولره‌حمان بووه‌و له‌ساڵی 1983بۆ ته‌له‌فزیۆن ئاماده‌كرا له‌دوای ئه‌مه چه‌ند كارێكی تری كردوه وه‌كو، خاتوكڵاوزهڕ، كه‌له‌به‌غدا پێشكه‌شكرا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی شانۆی جیهانی ههرلهوكاتهشدا بوو،لاس وخه‌زاڵ وخهجێ وسیامهندیان تۆماركرد بۆ رادیۆ، كاره‌كانی تریشی ئه‌مانه‌ن، كه‌وه‌كانی قه‌رچوغ،نامه،چه‌قۆ.
* رووپاك خان بۆ هونه‌ری تهمسیلت هه‌ڵبژارد یان چۆن بوو ئه‌م هونه‌ره‌ت له‌خۆتدا دۆزیه‌وه؟
– به‌ڕاستی هونه‌ری ته‌مسیل ههرلهناخمهوه هه‌بوو كاتێ لهئامادهیش بووم ئه‌و شته لێم به‌دیاركه‌وت كاتێ كهچالاكی قوتابخانه ده‌بوو به‌شداریمان تێدا ده‌كرد له‌شانۆ كاك زاهیرعهبدوڵاش ده‌رهێنه‌رمان بوو ئه‌و كاته ئه‌ویش له‌گه‌ڵمان خوێندكار بوو ئیتر زۆرجاریش ئاهه‌نگمان ده‌كرد ئاهه‌نگه‌كه خۆم به‌ڕێوه‌م ده‌برد.
* ئه‌وه ههرلهقۆناغهكانی خوێندندا؟
– پاش خوێندنیش كهشووم كرد به‌نازم دڵبه‌ند نازانم ئه‌وه‌ش ڕێككه‌وتبوو واڕێك كه‌وی من شووبكه‌م به‌یه‌كێك كه‌خۆی ڕۆژنامه‌نوس و شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندیش بێت ئیترئهویش هانیدام كهتهمسیل بكه‌م ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌م تهمسیلیشم لاس وخهزال بوو له‌نووسینی نازم ئیترههرئهوبوو منی هێناوه ناو ئه‌وبواره
* باشه رووپاك خان تۆ له‌و سه‌رده‌مه بهلێهاتووێكی زۆر بوێرانه بێ گوێدانه ده‌وروبه‌ر چونكه ئه‌و كاته به‌ڕاستی ژن بۆ سه‌رشانۆ كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بو یاخهڵكی قسه‌ی لهدوادهكرد ئایه تۆ له‌و مهیدانهخۆت بهتهنهانهدهدیتهوه؟یا ئه‌و گوڕوتینه هونه‌ریه‌ی لهناوناختدا هه‌بوو هیچ گوێت به‌ده‌وروبه‌ر نه‌ده‌دا ؟
– به‌ته‌ئكید كه‌ئه‌من ته‌ماشام ده‌كرد ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه ئیش ده‌كه‌ین ئه‌و براده‌رانه‌ی له‌گه‌ڵمانبوون به‌ڕۆحێكی خوشك و برایانه ئیشمان ده‌كرد هه‌ست و سۆزێكی زۆرخۆش له‌به‌ینمان هه‌بوو.
* باشه رووپاك خان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفری جه‌نابت چیمان بۆ دهگێریهوه وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك له‌ژیانی خۆت؟
– من ژیانی منداڵیم خۆشبووه به‌ڕاستی یه‌عنی زۆرجار داده‌نیشم بیرلهمنداڵی خۆم ده‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵانی ئێستاجیاوازه، یه‌عنی ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌مانكرد به‌منداڵی ،منداڵی ئێستا نازانم وه‌كو بڵێی ئێستا سه‌رده‌مێكه له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌رو ئه‌و شتانه منداڵی خۆیان نابینن به‌س ئهمهدیتمان مه‌سه‌له‌ن كهدهچوینه كۆڵان گهمانمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ هاوریكانمان ئه‌وشتانه‌مان خۆشبو، وهمنداڵی گه‌ڕه‌كی تهیراوهشم زیاتربهبیرمهئێستاش كه‌زۆرجار به‌و ڕێگایه تێده‌په‌ڕم ته‌ماشای ماڵه‌كه‌مان ده‌كه‌م چونكه زۆرخۆشبوو یادگاری زۆرخۆشم هه‌یه له‌وێ.
* باشه رووپاك خان تۆ له‌ئاماده‌یی پیشه‌سازی كاره‌با به‌شی ئهلهكترۆنی، وه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌رله‌م قۆناغه جموجۆڵی هونه‌ری یابابڵێین هونهردهوروخولی داوی ئایه ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێك بووه له‌سه‌رت یاخۆت ئه‌م هونه‌ره‌ت تێدابوه؟ئهگهرناپیشهسازی وهونهرزۆرلێك دوورن؟
– هیچ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌و كاته وانه‌بوو بڵێم كاری لێم كردبێ تائهمنیش ببم به‌هونه‌رمه‌ند وه‌ك وتم له‌ناخی خۆمه‌وه ئه‌و شته هه‌بووه.
* باشه به‌چ هونه‌رمه‌ندێكی شانۆكار یا ئه‌كته‌ر كاریگه‌ری؟
– ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ كاك سه‌باح عه‌بدولره‌حمان.
* كامه هونه‌رمه‌ند به‌مامۆستای خۆت ده‌زانی ؟
– ههركاك سه‌باح زۆرلهگهڵی كارم كردوه‌و زۆر زۆریش له‌گه‌ڵی ئاسوده‌م.
* خاتوكڵاوزهڕ چ دهورێكت تێدابینیوه ؟
– خاتوكڵاوزهڕ خۆی من به‌شداریم تێدا نه‌كرد وه‌كو شانۆ كهپێشكهشكرا له‌هه‌ولێر یه‌كی تر به‌شداری تێدا كردبوو به‌س كه ئه‌من به‌شداریم تێدا كرد ئه‌وه‌بوو له‌ڕۆژی شانۆی جیهانی ویستیان بچن پێشكه‌شی بكه‌ن له‌به‌غدا نازانم ئیتر دیسان ئه‌و كچه لهبهرهۆیهك به‌جێی هێشتبوو دیسان وهكوحاڵهتێكی فریاكه‌وتن هاتن به‌منیان گوت ئه‌تو ده‌وره‌كه‌ی ببینه ئیترمن ده‌وره‌كه‌م بینی.
* ئه‌دی خه‌جێ وسیامه‌ند؟
– خه‌جێ وسیامه‌ند هه‌ر ئه‌وكاته بوو لاس وخه‌زاڵ وخهجێ وسیامهندیشمان تۆماركرد له‌بۆ ئیزاعه‌ی به‌غدا كهلهخهجێ وسیامهندیش من ده‌ورم تێدادیت.
* باشه رووپاك خان تۆ له‌چه‌ند تهمسیلیهك به‌شداریت كردوه وه‌كو لاس وخه‌زاڵ، خاتوكڵاوزهڕ، كه‌وه‌كانی قه‌ڕه‌چوغ، نامه، چه‌قۆ، كۆمه‌ڵێك شتی تردهتوانی بڵێی له‌م بابه‌تانه له‌كامه‌یان كه‌سایه‌تی خۆت تێدا به‌دی كردووه؟
– وه‌لله‌هی ته‌مسیلی نامه چونكه نامه باسی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان ده‌كات باسی كێشه‌ی خێزان ده‌كات، زۆرحهزیشم لێیه له‌و شتانه كهتهرح بكرێ به‌س به‌داخه‌وه شتی وامان كه‌مه.
* تۆ چه‌ند كارێكی هونه‌ریت كرد وه‌كوئه‌و كارانه‌ی ئێستا باسمان كرد به‌دوای یه‌كدا پاشان ئیتر ته‌واو ئایه ئه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیه‌وه بۆ خێزانداری یا بۆ ڕێگری یا بۆ چ شتێك ده‌گه‌ڕێنیه‌وه؟
– به‌ڕاستی هونهرخۆی لای من ته‌واونه‌بووه هونهرچهند ئیشی بۆ بكه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مت هه‌بێ ته‌واونابێ و كۆتایی نییه هونه‌ر، به‌س ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا من دوور كهوتیمهوه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بۆدوو هۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه‌خۆم زۆر به‌ماڵه‌وه خه‌ریك كرد، دوومنداڵم هه‌بوو ئه‌وانه په‌روه‌رده‌یان ده‌ویست، ته‌نها بووم له‌ماڵێ دوایه‌ش چاپخانهیهكماندانا بۆ خۆمان.
* دیوی ناوه‌وه‌ی رووپاك خان ماڵه‌وه‌یه یان هونه‌ره‌كه‌یه‌تی ؟
– دیوی ناوه‌وه‌م، ماڵه‌وه‌م چۆن ده‌وێ هونه‌ریشم وادهوێ.
* به‌ڵام ئایا كامه‌یان سهركامهیانن؟
– ناتوانم بڵێم كامه‌یان لهسهركامهیانن ڕاسته ئه‌و فه‌تره‌یه من دووركه‌وتومه‌ته‌وه به‌س هۆشم دڵم هه‌رلای هونهرهكهش بووه.
293 جار بینراوە