سەرەکی » هەمەڕەنگ » كه‌هره‌مانه‌ باڵیۆزی ئه‌فراندن و جوانی

كه‌هره‌مانه‌ باڵیۆزی ئه‌فراندن و جوانی

ڤینۆس تۆفیق

 

لە رۆژانی رابردوودا له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ (كۆمه‌ڵه‌ی كه‌هره‌مانه‌ بۆ هونه‌ر) پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاریی بۆ 36 شێوه‌كاری پارێزگاكانی به‌غدا، كه‌ربه‌لا، ئه‌نبار، كه‌ركوك، موسڵ، سلێمانی و هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانی (كه‌هره‌مانه.. باڵیۆزی ئه‌فراندن و جوانی)‌ كرده‌وه.‌ تابلۆكانی پیشانگه‌كه‌ گوازرشتبوون له‌به‌هاكانی جوانیی و ئاشتیی و دۆستایه‌تی و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژیی و تیرۆر.
شایەنی باسە له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م كاره‌ هاوبه‌شانه‌شدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عیراق به‌نیازی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاریی گه‌وره‌یه‌ به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌ شاری به‌غدا.

print

 135 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*