سەرەکی » زانست » نۆكیا بە یارمەتی ناسا لەسەر رووی مانگەوە پەیوەندییەكان دەستبەردەكات

نۆكیا بە یارمەتی ناسا لەسەر رووی مانگەوە پەیوەندییەكان دەستبەردەكات

كۆمپانیای نۆكیای فینلەندی بە نیازە لەسەر حسابی ئاژانسی ناسا یەكەمین تۆڕی پەیوەندیكردنی گەڕۆك لەسەر ڕووی مانگ دروست بكات. كە بە هۆیەوە پەیوەندیكردن بە دەنگ و ڕەنگ مسۆگەر دەبێت.

ئەم كارەی نۆكیا لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی هاوبەشدایە لەگەڵ ئاژانسی ناسا كە تێیدا گەشە دەدرێت بە یەكەمین تۆڕی پەیوەندی تەلەفۆنی و دەتوانرێت لەسەر ڕووی مانگەوە كاری پێبكرێت، ئەوەش یەكێك دەبێت لە كۆڵەكە گرنگەكانی دروستكردنی بنكەیەكی هەمیشەیی مرۆڤ لەسەر رووی مانگ.

كۆمپانیای نۆكیا لەبەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاندووە، ئەو تۆڕی پەیوەندییە لە نەوەی چوارەمە (4G) یە دەبێتە یەكەمین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل و توانای تێكەلكردنێكی زۆر بەرزی هەیە و وزەش دابین دەكات و توانای بەرگەگرتنی هەموو دۆخێكی فەزای هەیە.

گروپی فینلەندی نوكیا ئاماژەی بەوەداوە لە كۆتایی (٢٠٢٢) داو لە ڕێگەی مەكۆیەكی نیشتنەوەی سەرمانگەوە كە ئێستا كۆمپانیای( ئەنتویتیف ماشینز)ی ئەمریكیی گەشەی پێدەدات ئەو تۆڕە لەسەر ڕووی مانگ دەخاتە كار.

لە لای خۆیشییەوە ئاژانسی ناسا ئەوەی ڕاگەیاندووە كە ئەو پرۆژەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ نیشتەجێكردنی مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ كە بۆ دواجار لە ساڵی 1972 دا مرۆڤ هەنگاوی لەسەر ناوە.

ئەو تۆڕە كە لەگەڵ یەكەمین چوونەوە سەر مانگ كار دەكات، دەتوانێت بە تایبەتی پەیوەندی بێسیم دابین بكات و هەموو ئەو چالاكییانە رووماڵ بكات كە فەزاوانەكان لەسەر ڕووی مانگ ئەنجامی دەدەن و ئەمەش بەردەوامیی دەدات بە پەیوەندییەكانی ئەوان و دانیشتوانی سەر زەوی لە ڕێگەی دەنگ و ڤیدیۆوە، جگە لە پرۆسەكانی پێوانەكردن لە دوورەوە و گۆڕینەوەی زانیارییە بایۆمەترییەكان و بڵاوە پێكردنی ڕۆبۆتەكان و كارپێكردنیان.

بڕیارە ساڵی (٢٠٢٤) دوو فەزاوانی ئەمریكی واتە ژن و پیاوێك لە چوارچێوەی ئەركی (ئەرتیمس3)دا بەرەو مانگ بكەونە ڕێ و دوای چەندین ساڵ جارێكی تر لەسەر ڕووی ئەو پاشكۆیەی زەوی هەنگاو بنێن، هەروەها ناسا بە نیازە یەكەمین بنكەی مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی لەوێوە گەشتەكانی بۆ هەسارەی مەریخ بە ئاسانترین شێوە مسۆگەر بكات.

سەرچاوە: elpha

 69 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*