سەرەکی » زانست » كیسەڵە زەردەكە هەرای نایەوەپەڕە 27

كیسەڵە زەردەكە هەرای نایەوە

لە هیند و لەماوەی ساڵێكدا بۆ دووەم جار جۆرە كیسەڵێك دۆزرایەوە كە ڕەنگی پێستی و قاوغەكەی زەردێكی سادەیە.

بەرێوەبەریتی دارستانەكانی ویلایەتی برادهمانی خۆرئاوای بەنگال ئاشكرایكرد، لەئەستێڵكێكی ئەو ناوچەیە كیسەڵێكی ڕەنگ زەرد دۆزراوەتەوە كە یەكێكە لەكیسەڵە دەگمەنەكان و بەهۆی ئەو ڕەنگە زەردەشییەوە بووەتە جێگەی باس و خواسی خەڵك و لەرێی ئینتەرنێتیشەوە ئەو مشتومڕە زیاتر بووە.

هەرچەندە ئەم جۆرە لادانەی ڕەنگ شتێكی دەگمەنە لەسروشتدا، بەڵام دەكرێت ڕووبدات، كەچی پەیڕەوكەرانی ئاینی هیندۆسی ڕەنگی ئەو جۆرە كیسەڵەیان پەیوەست كردووە بە بیروباوەڕی ئاینی خۆیانەوە بە ئاماژەیەكی ئاینی تایبەتی دەدەنە قەڵەم.

ئەمە یەكەمجار نییە لەو جۆرە كیسەڵە زەردە دەدۆزرێتەوە، پێشتر و لە هاوینی ئەمساڵدا كیسەڵێكی زەرد لە (ئودیشا)ی خۆرئاوای هیند دۆزراوەتەوە كاتێكیش وێنەكەی لە ئینتەرنێت بڵاوكرایەوە، زانایەكی زیندەوەرزانی هیندی ئاماژەی بەوە دا كە بەر لە ساڵێك سێ كیسەڵی هاوشێوەی دۆزیوەتەوە.

لە ساڵی(١٩٩٧) یشدا كیسەڵێكی زەردی سادەی چاو پەمەیی لەویلایەتی (گۆجارات) لەسەر كەناری خۆرئاوای هیند دۆزراوەتەوە و دەوترێت كیسەڵی هاوشێوەی ئەوە لە میانمارو بەنگلادیشیش دۆزراوەتەوە و ئەمساڵیش چەند كیسەڵێكی زەردی مەیلەو ئاڵتونیی لە نیپاڵ دۆزراوەتەوە.

بە پێی توێژینەوە سەرەتاییەكان، ئاماژە بەوەدراوە( بازدانی جیناتی) یان (نەخۆشییەكی زگماكی) وا دەكات ئەو كیسەڵانە ڕەنگیان زەرد بێت.

(رامیش براندی) كە پسپۆڕێكی گیانەوەرە وشكاوەكییەكانە لەمبارەیەوە ڕوونیدەكاتەوە و دەڵێت» ئەو حاڵەتی تێكچوونی ڕەنگە هاوشێوەی نەخۆشیی (بەڵەك)ە لە مرۆڤەكاندا كە بریتییە لە پشێوییەكی بۆ ماوەیی و دەبێتە هۆی كەمیی هەموو خانە بۆیەكان لە لەشدا بەڵام لە بری ئەوەی كیسەڵەكە وەك مرۆڤ رەنگی سپی یان تەواو پەمەیی بێت، ڕەنگی بە تەواوی زەرد بووە، چونكە لەو كاتەدا تەنها خانە بۆیەی زەرد بە زیندوویی ماوەتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی ڕەنگ كۆنترۆڵ بكات.

سەرچاوە : Ghadi news

 283 جار بینراوە