وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماری تووشبوانی شێرپەنجەی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: تەنها لە 11 مانگی ئەمساڵدا 2259 تووشبوی نوێ لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراون و چارەسەری پێویست بۆ تووشبوان دەكرێت.
دكتۆر یاد نەقشبەندی، ئاماژەی بەوەشكرد كە 1552 حاڵەتی نەخۆشی خوێنی ناشێرپەنجەیی لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، وتیشی: ئێستا سەرجەم 3811 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەر وەردەگرن.
48 جار بینراوە