سەرەکی » وەرزش » مارك گاسۆل پەیوەندی بە لەیكەرزەوە كرد

مارك گاسۆل پەیوەندی بە لەیكەرزەوە كرد

تیپی لۆس ئەنجلس لیكەرزی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی باسكەی ئەمریكا بەردەوامە لەسەر هەوڵەكانی بۆ بەهێز كردنی ریزەكانی و ئەمجارەش توانی ئەستێرەیەكی تر بهێنێتە ریزەكانی.

لەیكەرز توانی سەركەتوو بێت لە گواستنەوەی مارك گاسۆلی ئیسپانی و یاریزانی تیپی تۆرنتۆ راپتۆرز كە بۆ ماوەی 2 وەرز پەیوەندی بە لەیكەرزەوە دەكات.

ئەو ئەستێرە ئیسپانیە 13 ساڵ بەر لە ئێستا دوای پێشكەش كردنی ئاستی بەرز لە بارسێلۆنا لاسا هاتۆتە ئێن بی ئەی و لەو كاتەشەوە لەو خولە بەردەوامە.

مارك ماوەی 11 وەرزی لە ریزی میمفیس گرزلەرز بردە سەر و وەرزی رابردوو پەیوەندی بە راپتۆرزەوە كرد بەڵام دوای وەرزێك كۆتایی بە بۆندەكەی هێناو ئێستاش بەبێ بەرامبەر چووە ریزی لەیكەرز.

لەیكەرز 13 وەرز بەر لە ئێستا نزیكبوو لەوەی مارك بگوازێتەوە ریزەكانی بەڵام ئەوكات میمفیس توانی پێشی بكەوێت و بۆندی لەگەڵ ئیمزا بكات.

مارك یەكێكە لە یاریزانە ئاستە بەرزەكان و ساڵی 2013 خەڵاتی باشترین یاریزانی بەرگری ئێن بی ئەی بردۆتەوە.

مارك برای پاو گاسۆلی ئەستێرەی پێشووی لەیكەرزە كە ساڵی 2008 تا ساڵی 2014 لە ریزی ئەو تیپە یاری كردوەو 2 نازناوی ئێن بی ئەی لەگەڵدا بردونەتەوەو وەكو رێزێكیش بۆی درێسی ژمارە 16 كە لەو تیپە دەیپۆشی نادرێت بە هیچ یاریزانێكی تر.

 45 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*