ئۆریلیۆ دی لاورنتسی سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رایگه‌یاند ناوی یاریگای سان پاولۆ ده‌گۆڕن بۆ دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا، ئه‌مه‌ش وه‌كو رێزلێنانیش له‌و ئه‌فسانه‌یه كه له ته‌مه‌نی 60 ساڵی ماڵئاوایی كرد.
دوای مردنی مارادۆنا ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی ناپۆلی و به‌رپرسانی شاره‌كه داوای ئه‌وه‌یان كرد كه ناوی یاریگای سان پاولۆ بكرێت به‌ناوی مارادۆنا و زۆری نه‌برد یانه‌كه به به‌یاننامه‌ی ره‌سمی وه‌ڵامی دانه‌وه.
دی لاورنتس له په‌یامێك كه پێگه‌ی ره‌سمی یانه‌كه بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: دیێگۆی ئازیزم فێرت كردین كه مرۆڤ چه‌ند لاوازه، فێرت كردین ژیان و خه‌ڵكت چه‌ند خۆش ده‌وێت، تۆ پاڵه‌وانێكی ناوازه‌ی كه دووباره نابێته‌وه.
نووسیویشیه‌تی: پێم وایه شتێكی راسته كه یاریگای سان پاولۆ بكرێت به‌ناوی تۆوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت.
له‌لای خۆشییه‌وه عومده‌ی شاری ناپۆلی دوپاتیكرده‌وه كه بڕیاره‌كه دراوه‌و ناوی یاریگاكه ده‌گۆڕێت بۆ یاریگای دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا.
له‌لایه‌كی تره‌وه دی لاورنتس كه خۆی له بواری وه‌به‌رهێنانی فیلم كارده‌كات رایگه‌یاند ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی زنجیره‌یه‌ك له‌سه‌ر مارادۆنا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش وتی: بۆ ناپۆلی دیێگۆ هه‌موو شتێك بوو، ئه‌و دوای ساڵانێكی قورس هات كه راسته‌وخۆ دوای بومه‌له‌رزه‌كه هات بۆیه ئه‌و وه‌كو ژیان بوو بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه.
وتیشی: ماوه‌ی ساڵێكه كار له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ساڵانی دیێگۆ له ناپۆلی، ئه‌و زنجیره‌یه هاوشێوه‌ی فیلمه‌كه‌ی مایكل جۆردان ده‌بێت.
55 جار بینراوە