سەرەکی » زانست » بۆ پاراستنی جگەر، خواردنی ئەمانە…

بۆ پاراستنی جگەر، خواردنی ئەمانە…

بۆ پاراستنی جگەر، خواردنی ئەمانە پێویستن

لەبەرئەوەی جگەر یەكێكە لەئەندامە گرنگ و پر چالاكییەكانی جەستەی مرۆڤ بۆیە پاراستنیشی پێویستە ئەركی لە پێشینەی مرۆڤەكان بێت.

جگەر یەكێكە لەو ئەندامانەی ناو جەستەی مرۆڤ كە بەرپرسیارە لەچەندین ئەركی زۆر گرنگ، لەو ئەركانەش دروستكردنی گلۆكۆز و نەهێشتنی ژەهرەكان و مژینی كاربۆهیدراتە، ئەمەش وا دەكات پاراستنی جگەر كارێكی زۆر گرنگ بێت.

لاواز بوونی جگەر بەر لەهەموو شت دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هەندێك نەخۆشیی كە دیارترینیان تووشبوونە بە شەكرەی جۆری دووەم، بەڵام دەكرێت جگەر لەو نەخۆشییانە بپارێزرێت و كارەكانی باشتر بكرێت لەرێی ئەم خواردەمەنی و خواردنەوانەوە.

1- شۆفان
خواردنی شۆفان واتای زیادكردنی ڕیشاڵە بۆناو خواردنەكان و دەتوانێت جگەر بپارێزێت و ئەركی هەرسكردنیش ئاسان دەكات، هەروەها شوفان دەوڵەمەندە بە ئاوێتەیەك كە پێیدەوترێت(بیتا گلۆكان) كە كۆئەندامی بەرگریی چالاك دەكاتەوە و بەرهەڵستیی هەوكردنی جگەر دەكات و دژە شەكرە و قەڵەوییە، بیتا گلۆكان چەوری زیادەی سەر جگەریش كەمدەكاتەوە.

2-چای سەوز
بەپێی چەندین توێژینەوە كە تا ئێستا كراوە و ئەنجامەكانی لەگۆڤارە زانستییە جیهانییەكانی تایبەت بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرسدا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە چای سەوز یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی چەورییەكان بە گشتیی و دژە ئۆكسیدەیە و نیشانەكانی نەخۆشیی چەوری جگەر كەمدەكاتەوە، شەكەتیی ئۆكسیدە بوونیش كەمدەكاتەوە كە بریتییە لە ناهەوسەنگیی لە سیستمی فاكتەرەكانی ئۆكسیدە بوون و فاكتەرەكانی دژە ئۆكسیدە كە كاردەكاتە سەر پشێویی نێوان رووكەشە رێكخەرەكان لەسەر جۆرەكانی ئۆكسجینی كارلێكی و توانای سیستەمەكە بۆ لابردنی ژەهرەكان.

3- سیر
كاتێك سیر بكرێتە خواردنەوە و بۆ سیستمی خۆراك زیاد بكرێت، كاری جگەر باشتر دەكات و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش و كەمكردنەوەی چەوریی.

4-گریپ فروت (سندی)
گریپ فروت دژە ئۆكسانی تێدایە كە پارێزگاریی لە جگەر دەكات بەوەی هەوكردن كەمدەكاتەوە و ئەو ئانزیمانە زیاد دەكات كە چەوریی دەسوتێنن، ئەمەش وا دەكات چەورییە زیانبەخشەكان كەڵەكە نەبن.

5-ماسیی
زۆربەی پزیشكانی پسپۆڕی هەناویی و كۆئەندامی هەرس كۆكن لەسەر ئەوەی خواردنی ماسیی و ئەو ماددە تەواوكارییانەی دەوڵەمەندن بە ڕۆن ماسیی زۆر گرنگن و رێگری دەكەن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر بە تایبەت نەخۆشیی چەوریی جگەر، هەروەها ماسیی دەوڵەمەندە بە (ئۆمێگا 3 )كە یەكێكە لەو ماددانەی هەوكردن كەمدەكاتەوە و ئاستی ئەنزیمەكانی جگەر ڕادەگرێت.

6-ڕۆنی زەیتون
ڕۆنی زەیتون دەوڵەمەندە بە ترشی ئەسیدی ناتێر بوو ، ئەمەش وایلێدەكات بەسوود بێت بۆ كەمكردنەوەی شەكەتی ئۆكسیدە بوون و باشتركردنی ئەركەكانی جگەر.

7-چەرەس
چەرەس ترشە چەوریی ناتێر و ڤیتامین(A)و دژە ئۆكسانی تێدایە، هەمووشیان بە شێوەیەكی ئەرێنی كاردەكەنە سەر تەندروستیی جگەر و لە هەوكردن و شەكەتیی ئۆكسیدە بوون دەیپارێزن، پسپۆڕانی تەندروستی ڕێنمایی دەكەن كە ڕۆژانە لانی كەم چنگێك چەرەس بخورێت، بەڵام نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنیاندا بكرێت، چونكە زۆربەیان ڕێژەیەكی بەرزی كالۆریان تێدایە.

سەرچاوە: elaph

 441 جار بینراوە