رێكخه‌رانی مۆندیالی یانه‌كان كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت رێوشوێنی توندی ته‌ندروستی ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست پاڵه‌وانێتییه‌كه رێكبخه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌كه پاڵه‌وانێتییه‌كه به ئاماده‌بوونی هانده‌رانه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نها رێگه ده‌درێت هانده‌رانی وڵاتی قه‌ته‌ر ئاماده‌ی یارییه‌كان بن و ته‌نها رێژه‌ی له‌سه‌دا 30 یاریگاش پڕ بكرێت كه هه‌ردوو یاریگای پاڵه‌وانێتییه‌كه جێگه‌ی 40 هه‌زار هانده‌ریان تێدا ده‌بێته‌وه.
ئاماده‌بوونی ئه‌و رێژه‌یه‌ی هانده‌ران به مه‌رج ده‌بێت به جۆرێك هه‌ر هانده‌رێكی بیه‌وێت بلیتی ده‌ستبكه‌وێت پێویسته 2 ڤاكسینی كۆرۆنای لێدرابێت یان پێشتر تووشی كۆرۆنا بووبێت و چاك بووبێته‌وه یاخود پشكنینێكی پێبێت كه نیشانی بدات هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نییه و پێویسته پشكنینه‌كه‌ش له 3 رۆژ كۆنتر نه‌بێت.
ئه‌و هاندهرانهشی ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدایه پێویسته پابه‌ندی دووركه‌وتنه‌وه بن له‌یه‌كتری و هه‌میشه ده‌مامك ببه‌ستن به‌جۆرێك ته‌واوی لوت و ده‌میان داپۆشێت و پێش چوونه ناو یاریگاش ده‌بێت پشكنینی پله‌ی گه‌رمیان بۆ بكرێت.
ئه‌م رێكاره‌ش له كاتێكدایه له‌ماوه‌ی رابردوو ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه به‌جۆرێك هه‌فته‌ی رابردوو توشبووان به رێژه‌ی له‌سه‌دا 59.5 حاڵه‌ت بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك زیادی كردوه، به‌ڵام ژماره‌ی مردن به نه‌خۆشییه‌كه هێشتا زۆر كه‌مه.
وه‌كو مه‌رجێكی ته‌ندروستی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌شێوه‌ی هۆڵی پزیشكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌جۆرێك جوڵه‌ی یاریزانان به‌رپرسان و رێكخه‌ران و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی رۆڵیان له به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌بێت له‌ژێر چاودێری ده‌بێت و بۆیان نییه تێكه‌ڵاوی كه‌سی تر بن و چوونه ده‌ره‌وه‌شیان ته‌نها به مه‌به‌ستی راهێنان یاخود ئه‌نجامدانی یاری ده‌بێت.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش له هه‌ردوو یاریگای شاری په‌روه‌رده‌یی و ئه‌حمه‌د بن عه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌چن و تیایدا یانه‌ی بایرن مونشن ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كه‌ی بارسێلۆنا دووباره بكاته‌وه كه تاكه یانه‌یه له وه‌رزێكدا هه‌ر 6 پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
47 جار بینراوە