خانمی شین

ئه‌دیل ئیكراز كۆپۆلۆس « Adle Exarchopoulos» ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی، به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك یۆنانی. ئه‌و خانمه‌ گه‌نجه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌ی توانی به‌ رۆڵه‌كانی جێگای خۆی بكاته‌وه‌ له‌ دنیای سینه‌مادا. ئه‌م خانمه‌ به‌و رۆڵه‌ جوانه‌ی كه‌ له‌ فیلمه‌كانیدا بینیوێتی، به‌تایبه‌ت له‌ فیلمی‌ شین گه‌رمترین ره‌نگ توانی بگات به‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی سینه‌مایی. ئه‌دیل له‌ ساڵی 1993 له‌ پاریس له‌ دایكبووه‌. بچووكترین ئه‌كته‌ره‌ كه‌ له‌ ساڵی 2014 خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای ئاڵتوونی له‌ فێستیڤاڵی كان وه‌رگرتووه‌.

پاش ئه‌وه‌ش ئه‌دیل له‌ چه‌ندین فیلمی دیكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ و رۆڵی بینیوه‌. له‌ ساڵی 2008 له‌ فیلمی « Trouble at Timpetill « رۆڵی بینیوه‌. پاشتر له‌ چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی بینیوه‌. له‌ ساڵانی 2001 بۆ 2005 له‌ بواری شانۆدا خوێندوویه‌تی. لێره‌وه‌ رێی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌نگاوی به‌ره‌و سینه‌ما ناوه‌. ئه‌م خانمه‌ هه‌رزه‌كاره‌ كچه‌ بچووكی خێزانێكی پێنج كه‌سییه‌. ئه‌گه‌رچی گه‌وره‌ نییه‌ و هێشتا گه‌نجه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ رۆڵه‌ جوانه‌كانی له‌ سینه‌مادا توانیوێتی ناووناوبانگ په‌یدا بكات و ده‌ستی له‌ خه‌ڵاتی كان و چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ گیربێت.

یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ی كه‌ ئه‌دیل رۆڵی تێدا بینیوه‌ فیلمی « Trouble at Timpetill « ئه‌م به‌رهه‌مه‌ فیلمێكی فانتازی فه‌ره‌نسییه‌. ساڵی 2008 به‌رهه‌م هاتووه‌. ده‌رهێنه‌ر و سیناریستی فیلمه‌كه‌ نیكۆلاس بارییه‌. كه‌ له‌ رۆمانێكی هێنری وینترفێڵده‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ به‌هه‌مان ناونیشان. هێنری وینترفێڵد « Henry Winterfeld « رۆماننووسی ئه‌ڵمانییه‌ له‌ ساڵی 1901 له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی1990 مردووه‌. ئه‌م نووسه‌ره‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ رۆمانه‌كانی بۆ مناڵان و گه‌نجان ده‌بێ و بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی نووسیوه‌. ئه‌م فیلمه‌ش كه‌ ئه‌دیل رۆڵی تێدا بینیوه‌ له‌ یه‌كێ له‌و رۆمانانه‌ی ئه‌وه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. فیلمه‌كه‌ خه‌ڵاتی « TFO « وه‌رگرتووه‌ له‌ فیلمی گه‌نجاندا. ئه‌دیل له‌م فیلمه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ردا رۆڵی بینیوه‌.

فیلمی شین گه‌رمترین ره‌نگ. یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و فیلمانه‌ی كه‌ ئه‌دیل رۆڵی تێدا بینیوه‌. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ دنیای سینه‌مادا بینه‌رێكی بێشوماری هه‌بوو. فیلمێكی رۆمانسی فه‌ره‌نسییه‌ ساڵی‌ 2013 به‌رهه‌م هاتووه‌. له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری تونسی عه‌بدولله‌تیف كه‌شیشه‌ و له‌ نووسینی جولی مارایه‌. له‌ نواندنی لیا سیدۆ و ئه‌دیله‌، كه‌ رۆڵی هه‌رزه‌كارێكی فه‌ره‌نسی ئه‌بینێ. ئه‌م فیلمه‌ ناوبانگی ئه‌دیلی به‌ دنیا گه‌یاند و له‌ چه‌ندین وڵات نمایش كراوه‌. فیلمه‌كه‌ چیرۆكی كچێكی پانزه‌ ساڵانه‌ و خوێنكاری ناوه‌ندییه‌. چیرۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی دوو كچی گه‌نجه‌. چیرۆكی ئه‌ندیلی هه‌رزه‌كاره‌ كه‌ عاشقی كچێكی قژ شین ده‌بێ. ئه‌وانه‌ی له‌م فیلمه‌دا رۆڵیان بینیوه‌. لیاسیدۆ له‌ رۆڵی ئیما، ئه‌دیل ئه‌كراز كۆپۆلۆس له‌ رۆڵی ئه‌دیل. سالم كیشوش له‌ رۆڵی سه‌میر . كاسرین سالیه‌ له‌ رۆڵی دایكی ئه‌دیل. ئانا لۆرا له‌ رۆڵی دایكی ئیما. ئه‌مانه‌ و چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه‌. ئه‌م فیلمه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی چڵه‌خورمای ئاڵتوونی و چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌یه‌.

فیلمی‌ « Racer and the Jailbird « فیلمێكی دیكه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ جوان و گه‌نجه‌ رۆڵی تێدا بینیوه‌. ئه‌م فیلمه‌ ساڵی 2017 به‌رهه‌م هاتووه‌. ده‌رهێنانی مایكل رۆسكانه‌ و ماتیاس شوینارتس و ئه‌دیل كۆپۆلۆس رۆڵی تێدا ده‌بینن. فیلمی « Boxes « به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی سینه‌مایی یه‌. كه‌ ئه‌دیل رۆڵی تێدا بینیوه‌. ئه‌م فیلمه‌ ساڵی 2007 به‌رهه‌م هاتووه‌. فیلمێكی فه‌ره‌نسییه‌. فیلمێكی ده‌رهێنان و سیناریستی جین بیركینه‌. ئه‌دیل له‌م فیلمه‌شدا رۆڵی بینیوه‌. فیلمی‌ « Used to Be Darker « فیلمێكی دیكه‌یه‌ كه‌ ئه‌دیل رۆڵی تێدا بینیوه‌. به‌رهه‌می ساڵی 2013یه‌. له‌ ویلایه‌تی ماریلاند وێنه‌ی گیراوه‌.

 

 106 جار بینراوە