سەرەکی » ئابووری » ״هه‌وڵه‌كان بۆ داڕشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجەی هەرێم‌ به‌رده‌وامن״

״هه‌وڵه‌كان بۆ داڕشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجەی هەرێم‌ به‌رده‌وامن״

به ‌سه‌رپه‌رشتی د.دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا،‌ کە بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پڕۆژه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌بوون، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی هەرێم كرا. كه‌ پێشتر هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ته‌واوی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان کۆبوونەوە، بۆ دیاریكردن و پێشنیاركردنی داهات و خه‌رجییه‌كانیان.

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كەدا،‌ راپۆرتی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت گفتوگۆی له‌باره‌‌وه ‌كرا و تێبینی و سه‌ر‌نجه‌كان خرانه‌ڕوو.

وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه،‌ پێویسته‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و رۆژژمێره‌ی دیاریكراوه، ئامادەکردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021‌ی هەرێم ته‌واو بكرێت و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.

 89 جار بینراوە