سەرەکی » هاوپۆل نەکراو (پەڕە 5)

هاوپۆل نەکراو

 ئیتر کاتی ئەوەیە بەفعلی ھاوکاری رۆژنامەنووسان و میدیاکاران بین و زەمینەی لەبارتر بۆ پیشەکەیان بڕەخسێنین

پیشەی رۆژنامەنووسی و بواری میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم لەم ھەلومەرجەدا دەتوانێت رۆڵی گرنگتر و کاریگەرتر ببینێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و بنیادنانی حکومڕانییەکی باشتر، کە لە ئاست پێویستی و داخوازیی کۆمەڵانی خەڵک بێت. لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بەمیدیای بەرپرسیار و ئازادە کە لەپاڵ ئەرکە پیشەییەکەیان، چاودێرێکی ورد و بەویژدانی ھەموو کایەکانی ژیان بن و ھاوکارو پشتیوان بن بۆ بنیادنانی کوردستانێکی ...

زیاتر »

191 كەس لە ئەڵمانیاوە گەیشتنەوە هەولێر و بەغدا

وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی فیدراڵ رایدەگەیەنێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 191 عیراقی بە گەشتێكی نائاسایی لە ئەڵمانیاوە گەیشتنەوە هەولێر. بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە “یەكەم گەشتی ئاسمانی نائاسایی كە لەلایەن فڕۆكەیەكی سەر بە گواستنەوەی نیشتمانی لە جۆری A321/YI-AGR ئەنجامدرا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاوە، هاووڵاتیانی عیراقی گەیاندەوە وڵات، گەشتەكەش بە یەكەم گەشتی لەوجۆرە دادەنرێت كە لەلایەن فڕۆكەیەكی سەوزەوە لە ...

زیاتر »

پەیامی مەڵبەندی (٦)ی سۆرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی (۳۳) هەمین ساڵیادی کیمیابارانی شێخ وەسانان و بالیسان

کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانەکان جەماوەری خۆڕاگر و تێکۆشەری دۆڵی بالیسان سەرەتا سەری رێز و نەوازوش لەبەردەم کێلی پیرۆزی شەهیدانی کیمیابارانی شێخ وەسانان و بالیسان و خۆشناوەتی دادەنەوێنین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی ئەم دەڤەرەی لانکەی شۆرش و بەرخودان بکەین، لەکاتێکدا ئەمساڵ ئەم یادە دەکەینەوە جیهان بە گشتی و ناوچەکە و لەهەرێمی کوردستانیش رێکارەکان ...

زیاتر »

ئەندی مۆرای دەیەوێت لە رێگەی پاڵاوانێتی میامی-یەوە بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن

ئەندی مۆرای بەریتانی و پێشەنگی پێشووی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی دوای ماوەیەك دەبڕان دەیەوێت لە رێگەی بەشداری كردن لە ماستەرزی میامی بگەڕێتەوە بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتییەكان، ئەمەش دوای ئەوەی چارەسەركردنەكەی كۆتایی هات. مۆرای 32 ساڵ بەهۆی پێكامەوە كە لە جامی داڤیس توشی بوو بەشداری لە گراندسلامی ئوسترالیا نەكردو لەچەندین پاڵەوانێتیش پاشەكشەی كرد. لەو بارەیەوە مۆرای وتی: ماوەیەكە گەڕاومەتەوە بۆ ...

زیاتر »

تیتی پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیلی بۆ پاڵاوتنی مۆندیال راگەیاند

تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیلی بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال راگەیاند كە كۆتایی ئەم مانگە دەست پێدەكات. تیتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پاڵاوتنی مۆندیال پێكهاتەكەی راگەیاند و سەرەتاش وتی: چەند رۆژێك بەر لە ئێستا سەردانی شوێنەكانی راهێنانم كردو بڕیارماندا سەرەتا لە ئیلها دو ریتیرۆ راهێنان بكەین و رۆژی 24ی مانگیش راهێنان بۆ هاندەران كراوە دەبێت، لەم كاتەدا پاڵپشتی ...

زیاتر »

حكومەتی نوێ‌ لە سایەی كۆرۆنا

كابینە وەزارییەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ قۆناغی راگوزەریی و هێوركردنەوەی شەقامی عیراقی و بەدەنگەوەچوونی داواكاریی خۆپیشاندەران، بەرلەوەی لە پەرلەمان متمانەی پێبدرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرۆكی دەگرێت و كەرتی تەندروستی لە وڵاتدا دەخاتە بەردەم دەیان پرسیاری جۆراوجۆرەوە. حكومەتەكانی پێشوو دەستەوستان بوون لە فەراهەمكردنی خزمەتگوزاریی وزەی پێویست و ئاوی شیاوی خواردەوە بۆ پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشوور، وێڕای دەستنەبردنیان بۆ ...

زیاتر »

سه‌دان پڕۆژه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێن

مه‌لا یاسین سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌منزیكانه‌ سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت. مه‌لا یاسین له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ گه‌شتی هه‌واڵه‌ ئابوورییه‌كانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستاندا رایگه‌یاند: له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی‌و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌رهێنه‌رانی سنووری پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌ یاداشتێكیان داوه‌ته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه‌ تیایدا ئاماژه‌یان به‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزرای بۆ ...

زیاتر »

هەر جارەی لاپەڕەیەك

ئامادەكردنی: مامۆستا پێشڕەو (پێشڕەو ئیسماعیل) بانگدان بانگدان بەشێوەی ئێستا لەهیچ ئایەت و حەدیسێكدا باس نەكراوە،بەڵكو زەرورەتی كۆمەڵایەتی و مێژوویی هێناویەتیە ئاراوە،موسوڵمانەكان تا لەمەككە بوون بانگیان نەداوە، ماوەیەكیش لەمەدینە بوون بانگدان نەبووە،دوایی بیریان لەوە كردەوە كەچۆن موسڵمانان ئاگاداربكەنەوەو كۆببنەوەو پێكەوە نوێژ بكەن،چۆن موسڵمانان جیابكەنەوە لەیەهودی و مەسیحیەكانی مەدینە،بیریان لەوە كردەوە وەكو مەسیحیەكان زەنگ بەكاربهێنن یان شەیپور یان كەڕەنای وەكو یەهودیەكان، یان ...

زیاتر »

لایەنە شیعەكان بڕیاری خۆیان دا

كورد و سوننە بەشدارییان نەكرد هەواڵ و بەدواداچوون ئێوارەی دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق و پڕۆژە بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان بەتایبەت هێزەكانی ئەمریكا لە خاكی عیراق كۆبۆوە و سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراقیش بەشداری كۆبوونەوەكەی كرد و وتارێكی پێشكەشكرد، بەڵام كورد و سوننە، بەشداریی كۆبوونەوەكەیان نەكرد. عادل عەبدولمەهدی، لە وتارەكەیدا وەك ئاماژەیەك بۆ هەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئەنجومەنەكە ...

زیاتر »

پەرلەمانی توركیا رێكەوتنی هاوكاریی سەربازی لەگەڵ حكومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا پەسەندكرد

دوێنێ پەرلەمانی توركیا رێكەوتنی هاوكاریی سەربازی و ئەمنی لەگەڵ حكومەتی ویفاقی لیبیا پەسەندكرد. رێكەوتنەكە پاڵپشتییەك دەبێت بۆ توركیا تاكو ئامادەیی و بوونی زیاتری لە لیبیا هەبێت. هەرچەندە رێكەوتنە سەربازییەكە رێگە بە توركیا نادات بە ناردنی هێزی شەڕكەر بۆ لیبیا، بەڵام سەرۆكی توركیا پێشتر رایگەیاندبوو، كە وڵاتەكەی ئامادەیە هێزەكانیان بنێرێتە لیبیا ئەگەر حكومەتی ویفاق داوایان لێبكات، مەبەستیش لەناردنی ئەو هێزانە بۆ ...

زیاتر »