سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 18)

ره‌وته‌كان

هەڵوێستی ئەمریكا بەرامبەر هێرشە مووشەكییەكانی سەر ناوچەی سەوز

رەوتەكان- جارێكی تر بە مووشەك هێرش دەكرێتە سەر ناوچەی سەوزی نێوجەرگەی بەغدای پایتەخت كە زۆربەی فەرمانگە حكومییەكان و باڵیۆزخانەكانی وڵاتی تێدایە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە سەرهەڵدانەوەی ئەو هێرشانە دەردەبڕێت. سەرلەئێوارەی 20ی كانوونی یەكەمی 2020، ناوچەی سەوزی نێوجەرگەی موشەكباران كرا. سەرچاوەكان دەڵێن، لانی كەم بە چوار مووشەك ناوچەی سەوز و دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا كە لەڕێی سیستمە بەرگرییەكەیەوە وڵامی ...

زیاتر »

ئاستەنەگەكانی بەردەم پەسەندكردنی بودجەی 2021

رەوتەكان- مەنسور بعێجی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، باس لە ئاستەنگەكانی بەردەم پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 دەكات. بعێجی لە بەیاننامەیەكدا لە 20ی كانوونی یەكەمی 2020 رایگەیاندووە»شیاو نییە مووچەی فەرمانبەران ببڕدرێت و بكرێنە كۆچی قوربانی بڕیارە ناقۆڵاكان، شیاوتر بوو ئەوەی بڕیارەكەی دەركردووە، روو لە كەرتەكانی تر بگات و لێوەی رەوشی ئابوری وڵات چارەسەر بكات، نەك روو لە مووچەی فەرمانبەران ...

زیاتر »

دابەزینی بەهای دینار مشتومڕی گەورەی لێدەكەوێتەوە

رەوتەكان- بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەبەرانبەر دینار، مشتومڕێكی گەورە لە شەقامی عیراقیدا دروست دەكات زۆرێك لە لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرانی دەزگاكان هەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە دەردەبڕن. بەزركردنەوەی بەهای دۆلار لەبەرانبەر دینار لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقەوە، بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و رزگاركردنی حكومەتە لەو تەنگژەی تێیكەوتووە، ئەمەش بە بۆچوونی زۆرێك لە چاودێران، كاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕەوشی ژیانی خەڵك دروست دەكات و هاووڵاتیش ...

زیاتر »

نەوت و دۆلار

ئیدریس جەبار سیستمی ئابوری عیراق تاكلایەنەیە و تەنیا پشت بە داهاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، گەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزببێتەوە، ئابورییەكەی دەبوژێتەوە و پەرەدەستێنێت، گەر نرخەكەش داببەزێت، پوكانەوە و كورتهێنان لە بودجەی گشتی دەوڵەتدا دروست دەبێت. ئەم سیستمە بە (احادی و ریعی) لە زانستی ئابوریدا ناودەبرێت و بەرگەی بەركەوتنی بەهێز و تەنگژەی گەورە ناگرێت و بە زوویی چۆك دادت، ...

زیاتر »

گەندەڵییەكان لە عیراقدا دەگەنە سەدان ملیار دۆلار

رەووتەكان- سیاسەتوانان و پەرلەمانتارانی عیراق، قسەكانیان دووبارە دەكەنەوە لەبارەی بوونی نەهەنگەكانی گەندەڵی كە بونەتە مایەی بەهەدەردانی پارەیەكی زۆری دەوڵەت لە دوای داگیركردنی ئەمریكا بۆ عیراق لە ساڵی 2003، بڕی ئەو گەندەڵیانەش بە سەدان ملیار دۆلار دەخەمڵێنن، هەرچەندە هەندێكیان تەئكید لەسەر بوونی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر دەكەن بۆ ئەو حاڵەتانەی كە گرێبەستە گەندەڵییەكان ناوی دەبەن، بەڵام زۆربەی جارەكان خۆیان لە هێنانی ناوی گەندەڵكاران ...

زیاتر »

ژمارەی حزبە عیراقییەكان 400 حزب تێدەپەڕێنێت

سەرچاوە ئاگادارەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق دەڵێن، ژمارەی حزبە نوێیەكان و هاوپەیمانییە سیاسییەكان كە خۆیان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادە دەكەن و وابڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو سازبكرێت، ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەو پێیەی تا 14ی كانوونی یەكەمی 2020 گەیشتبووە زیاتر لە 300 حزب و هاوپەیمانی سیاسی، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشبینی دەكرێت ژمارەی حزبە تۆماركراوەكان لەماوەكانی ...

زیاتر »

پێشبینی دەكرێت پەسەندكردنی بودجە بۆ 2021 دوابكەوێت

پسپۆڕێكی ئابوری پێیوایە، مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی دهاتوو خەرج نەكرێت، تا ئەو دەمەی یاسای بودجەی 2021 دادڕێژرێت. نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابوری عیراقی لە نوسینێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) رایگەیاندووە»دەستكارییە كۆتاكانی بودجەی 2021، پێدەچێت كاتی زیاتر بخایەنێت وەك لەوەی چاوەڕوان دەكرا و بۆیە پێشبینی دەكرێت داڕشتنی یاسای بودجە لە پەرلەمان بەر لە مانگی شوباتی 2021 ئەنجام نەدرێت، ئەمەش وا لە وەزارەتی ...

زیاتر »

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی 6 مانگی رابردووی دژ بە داعش رادەگەیەنرێت

دەزگای دژە تیرۆری عیراقی، ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە ئاشكرادەكات كە لەماوەی 6 مانگی رابردوودا ئەنجامدراون و دەڵێت، لە دوای وەركرتنی فەرمان لە مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، پلانێكی ستراتیژی بۆ لەناوبردنی داعش ئامادەكرا. ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری سەباح نەعمان وتەبێژی دەزگای دژ تیرۆر بڵاویكردەوە»كازمی دەزگای دژە تیرۆری راسپارد بەردەوام بێت لە گوشارخستنە سەر گروپە تیرۆرستەكانی داعش، و راوەدونانی پاشماوەكانی ...

زیاتر »

لە عیراق تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە كەمبوونەوەدایە

دكتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت، كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی توانیانە بەسەر پەتای كۆرۆنادا زاڵ ببن، ئاماژە بە دوو رێگەچارەشە دەكات بۆ هاتنەدی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە وڵات. بەدر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە 14ی كانوونی یەكەمی 2020 رایگەیاند»ئاماری رۆژانەی تایبەت بە كۆرۆنا، لەڕووی ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرنا لە كەمبوونەوەدایە،هۆكاریی یەكەمی ئەمەش بۆ زۆربوونی ئەزموون لە مامەڵەكردن ...

زیاتر »

عیراق لە چاوەڕوانی كارەساتێكی گەورەی ئابووریدا

مەحمود زەجراوی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، باس لە راگەیاندنەكەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت دەكات سەبارەت بە دیاریكردنی بڕی 42 دۆلار بۆ بەرمیلێك نەوت لەلایەن حكومەتەوە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 و پێیوایە دیاریكردنی ئەو بڕە كە نزیكە نرخی فرۆشتنی راستەقینەوە، وڵات بەرەو كارەساتی ئابوری گەورە دەبات. «كارەساتێكی گەورەی ئابوری لەڕێگەیە» زەجراوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە ...

زیاتر »