سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت (پەڕە 2)

هه‌واڵ و راپۆرت

200 دەوڵەت دەیانەوێت رێکەوتنی پاریس زیندووبکەنەوە

پاش دانوستانێکی زۆر کە ماوەیەکی زۆری پێچوو، سەران و نوێنەری 200 دەوڵەتی جیهان، لەسەر بنەمایەکی گشتی رێكکەوتن، بۆئەوەی رێککەوتنامەی پاریس جێبەجێبکرێت، ئەو رێککەوتنەی کە لە ساڵی 2015 دا بۆ پاراستنی ژینگە مۆرکرا، چوار دەوڵەتیش دژی رێککەوتنامەی پاریس دەوەستنەوە. سەرۆکی فەرەنساش خۆشحاڵی خۆی دەردەبرێت بۆ ئەم رێککەوتنە. کۆنگرەی کوپ 24 لە پۆڵنەدا بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک دەوڵەتی جیهان، کۆنگرەیەکی گەورە بۆ قسەوباسکردن ...

زیاتر »

هێلەک زەردەکانیش داوای خۆپیشاندانی زیاتر دەکەن

هێشتا تەمومژی هێلەک زەردەکان بەرۆکی فەرەنسای بەر نەداوەو دەنگی ناڕەزایی و خۆپیشاندان هەر بەرەوامە. ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش، داوای ‌هێورکردنەوەی رەوشەکە دەکات و دەڵێت: فەرەنسا پێویستی بە هێمنی و ئارامییە. گەرچی بزووتنەوەی هێلەک زەردەکانیش، داوای خۆپیشاندانی جەماوەری گەورە دەکات، حکومەتیش هێزێکی زۆری پۆلیس و ئەمنی بە ناو پاریس و شارە گەورەکانی فەرەنسادا بڵاوە پێدەکات. فەرنسا پێویستی بە هێمنی و ئارامییە ...

زیاتر »

کچە کوردێک لە دەرگای پەرلەمانی ئەوروپا دەدات

ئەوروپا یەکێکە لە دەزگا گرنگ و پڕ بایەخەکانی یەکێتی ئەوروپا، خۆشبەختانە لە ئێستادا بە هۆی بوونی رەوەندێکی گەورەی کوردیەوە، هەروەها بوونی کۆمەڵێک چالاکوانی سیاسی کوردەوە، ئەگەری زۆری هەیە، کە دەنگی کورد بگاتە ئەم دەزگا گرنگەی ئەوروپا. لە ئێستاشدا کچە کوردێکی دانیشتوای هۆڵەندا، بە نیازە دەنگی کوردان بگەیەنێتە پەرلەمانی ئەوروپا. کچە کوردێکی چالاک شەم ئەحمەد كچه‌ كوردێكە و ماوەی چەندین ساڵە ...

زیاتر »

وڵاتان هۆشداری دەدەنە هاووڵاتیانیان

بە هۆی خۆپیشاندانە گەورەکانی ئەم دوایەی فەرەنسا کە لە لایەن بزووتنەوەی «هێلەکە زەردەکانەوە» رێکدەخرێت، فەرەنسا رووبەروی گرژی و نا ئارامی زۆر بۆتەوە، ئەمەش وایکردووە کە زۆرێک لە دەوڵەتانی جیهان، هۆشداری بددەنە هاولاتیانیان . ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی رۆژی هەینی 7.12 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پاریس لە بەیانێکدا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی ئەمریکا و داوای لێکردن، نەچنە ئەو شوێنانەی کە خۆپێشاندانی گەورەی تێدا ...

زیاتر »

نەتەوە یەکگرتووەکان لەئەمریکا ناڕازییە

لە پاش ئەوەی لەسەر سنوری مەکسیک و ئەمریکا، هێزە ئەمنییەکان و سوپای گازی فرمێسک رێژ و توندتیژیان لە دژی کۆچەران بەکارهێنا، ناڕەزایی گەورەی لە لایەن رێکخراوە مرۆییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لێکەوتەوە. دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش داوای گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانە دەکات بۆ مەکسیک. چاودێری رەوشەکە دەکەین لەمبارەیە وە بابار بالوخ وتەبێژی کۆمسیۆنی کاروباری کۆچەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری ژنێف ...

زیاتر »

وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش دەگاتە تاران

رۆژی دووشەممە 19.11 لە شاری برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا ، وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە، میدیاکانیش لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەوروپییەوە ئەوەیان بڵاوکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە سزادانی ئێران کراوە، ئەمەش زیاتر بە هۆی ئەوەی کە هەردوو حکومەتی فەرەنسا و دەنیمارک، ئێرانیان بەوە تۆمەتبار کرد، کە بە نیاز بووە، کەسانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لەو دوو وڵاتە تیرۆر بکات. لە لایەکی تریشەوە جیرمی هانتی ...

زیاتر »

میدیاکانیش باس لە پرۆژەی نەوت بەرامبەر بە خۆراک دەکەن

لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە میدیاکانی راگەیاند: لە ئێستادا پەیوەندی بازرگانی ساڵانەی نێوان عیراق و ئێران نزیکەی 12 ملیارد دۆلارە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەم پەیوەندییە بەهێزتر بکەین و بیگەینینە نزیکەی 20 ملیارد دۆلار. وتیشی: لەگەڵ سەرۆک کۆماری عیراق باسی بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی کرد بە تایبەتی لە کەرتەکانی کارەبا و ...

زیاتر »

هەجین دوایین مۆڵگەی داعش لە سوریا

شارۆچكەی هەجین لەئێستادا لەگەڵ چەند ناوچەیەكی تری دەوروبەری لە پارێزگای دێرلزوری كەناری خۆرهەڵاتی روباری فورات، بە دوایین مۆڵگەی رێكخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» داعش دادەنرێن، لەم ماوەیەی دواییشدا لە بۆردومانەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو ناوچانە، 14 مەدەنی كوژران. رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی رایگەیاندبوو»لە بۆردومانەكانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆسەر شارۆچكەكانی هەجین و سوسە و شەفعە ...

زیاتر »

نەرویجیش چەک فرۆشتن بە سعودیە رادەگرێت

هەفتەی پێشوو لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعودیە لە بەیانێکدا رایگەیاند: داوامان لە حکومەتی ئەمریکا کردووە، کە یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ پێدانی بەنزین بە فرۆکە جەنگییەکانیان هاوپەیمانی لە جەنگی یەمەن رابگرێت. هەر پاش بەیانەکەش، یەکسەر ئەمریکا رەزامەندی بۆ ئەم بڕیارە دەربڕی. لە لایەکی ترەوە، حکومەتی نەرویجیش بڕیاریدا، چەکوتەقەمەنی بە سعودیە نەفرۆشێت. چیتر پێویستیان بە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا نییە ...

زیاتر »

ژنانی سوریا لەنێو كەمپەكاندا دەستدرێژییان دەکرێتەسەر

ژنانی سوریا لەلایەن ئەو كارمەندانەی یارمەتییە مرۆییەكان لەژێر ناوی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا دابەش دەكەن، رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە و بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنرێن. (بی بی سی)ی بریتانی، لە زاری كارمەندانی بواری یارمەتییە مرۆییەكانەوە بڵاویكردۆتەوە كە كارەكە بەشێوازی ئاڵوگۆی یارمەتییەكان لەبەرانبەر ئەنجامدانی كاریی سێكسی دەكرێت، دوو رێكخراویش كە لە بواری یارمەتییە مرۆییەكاندا كاردەكەن، سێ‌ ساڵ لەمەوبەر ئاماژەیان بەو پێشێلكاریانە كردبوو، بەپێی راپۆرتێكیش ...

زیاتر »