سەرەکی » وتار » نه‌وزادى موهه‌ندیس‌ (پەڕە 3)

نه‌وزادى موهه‌ندیس‌

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان…دەکرێت یان نا؟

دەمەوێ سەرەتا بە چەند پرسیارێک دەستپێدەكەم، ئایا دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆچی؟ لە پێناو چیدا؟ ئایا بە قازانجی كێ و چ لایەن و حزبێكە؟ ئایا دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە نییەتی راستەقینەی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە پشتەوەیە یان قازانج و دەستكەوتی حزبی تەسك؟ ئایا ئەم هەموو دواخستنی هەڵبژاردنانە پڕۆسەی دیموكراسیی حوكمڕانیی هەرێمەكەمان ناخاتە ژێر گومان و دەیان پرسیاری وەڵامنەدراوەوە؟ ئایا هەمووان حزبایەتی ...

زیاتر »

بۆ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا بەدیلی نیە؟

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ خۆی لەساتی دامەزراندنیەوە بۆ جێگرەوەی هێز و لایەنێكی سیاسی ماوە بەسەرچوو هاتە گۆڕەپانی خەباتی كوردایەتیەوە،بۆخۆی بەدیل و جێگرەوەیەكی ڕەسەن و مۆدیلێكی نوێ بوو بۆ ئەو كات و سەردەمە و تاكو ئێستاش.یەكێتی نیشتیمانی بۆخۆی وەڵامدەرەوەی قۆناغێكی سەخت و دژواری خەباتی كوردایەتی بوو،وەڵامدەرەوەی هەستانەوە و مقاوەمەت و قوربانیدان بوو بۆ شكست وكارەساتەكان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ خۆی جێگرەوەیەكی ...

زیاتر »

ململانێكانی ئەمریكا-ئێران بەرەو كوێ‌؟

• كێشە و ململانێكانی ئەمریكا و ئێران لەو كات و ساتەوە سەریانهەڵداوە كە شۆڕشی بەناو ئیسلامی لەئێراندا بەڕابەرایەتی ئیمام خومەینی لەساڵی 1979وە سەركەوتنی وەدەستهێنا و كۆتایی بە حومڕانی 43 ساڵەی حەمەڕەزاشای پەهلەوی هێنا و بۆ دواجاریش و بۆ هەتاهەتایە كۆتایی بە سیستەمی پاشایەتی هێنا لەو وڵاتەدا كە ماوەی 2500 ساڵ بەردەوامی هەبوو.ئێران لەوكاتەوە و تاكو ئێستاش ئەمریكا و ئیسڕائیل بەدوژمنی ...

زیاتر »

خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ عێـراق له‌به‌رچی‌؟ به‌ره‌و كوێ‌؟

• له‌ ڕێكه‌وتی‌ 8 ته‌موزه‌وه‌، خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی‌ جه‌ماوه‌ری‌ پانوپۆڕی‌ عه‌ره‌بی‌ عێراقی‌ له‌ شاره‌كانی‌ باشور و ناوه‌ڕاستی‌ عێراق ده‌ستیان پێكردوه‌ و ماوه‌ی‌ زیاد له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و ته‌نانه‌ت توندوتیژیشی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و بریندار و و قوربانیشی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌،ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ له‌شاری‌ به‌سره‌ی‌ دووه‌م گه‌وره‌ شاری‌ عێراق له‌دوای‌ به‌غدادی‌ پایته‌خته‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد و له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا ته‌واوی‌ پارێزگاكانی‌ میسان و ناصریه‌ و دیوانیه‌ و زیقار ...

زیاتر »

خوێندنەوەیەك بۆ ئەنجامە بەراییەكان…

خوێندنەوەیەك  بۆ ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی توركیا • لە 24/حوزەیرانی 2018دا هەڵبژاردنێكی چارەنوسساز بۆ پەڕلەمان و سەرۆكی كۆماری توركیا سازدرا كە بۆیەكەم جارە بەپێی هەمواركردنەوەی دەستوری ئەو وڵاتە سیستەمی پەڕلەمانی دەگۆڕێت بۆ سەرۆكایەتی و هەڵبژاردنەكە پێشوەختە بوو بەپێی پیلانی ئاكەپە و ئەردۆگان و مەهەپە و ململانێكی زۆر توندیش هەبوو لە نێوان تەواوی پارت و سەركردە سیاسیەكاندا. • ئەنجامە ...

زیاتر »

عیراق لە بەردەم دەرگای جەهەنەمدا !!!

هەڵبژاردنی 12/5 و ئەنجامەكانی عیراقیان خستە بەردەم دووڕیانێكی مەترسیدار و یەكلایكەرەوە، بەوەی كە ئەوهەڵبژاردنە بوە هۆی دووكەرت بوون و دابەشبوونی سەركردە و پارتە سیاسیەكانی عیراق بەكوردستانیشەوە بۆ دوو بەرەی دژ بەیەك و ناكۆك،بەرەیەك كە خۆیان بە براوەی گەمە سیاسیەكە دەزانن و ئەنجامەكانیان قبوڵە و داوادەكەن كە دادگای فیدڕاڵی دانی پێدابنێت بۆئەوەی دەستبكەن بە گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عیراق. بەرەی ...

زیاتر »

بەرداشی (ئەمریكا) و (عەجەم) دا !!

لەبەرئەوەی پرۆسەی دیموكراسی لەم وڵاتانەی ڕۆژهەڵات بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوینیش بە تایبەتی لەسەرەتا و لە قۆناغی گاگۆڵكێدان،بۆیە هەمیشە بە ناڕێك و پێكی پیادەدەكرێن و لەسەر زەمینەی واقع بەهەڵە و بەسەقەتی دەچەسپێندرێن،عیراقیش وەك یەكێك لەو وڵاتانە و میراتگری سیستەمێكی دیكتاتۆری و تاكڕەوی دڕندە و دوای 15 ساڵیش لە ڕووخاندنی ئەو سیستەمە هێشتا بنەما سەرەكیەكانی دیموكراسی بەتەواوەتی هەزم نەكردوە و لێشیتێنەگەیشتوە،هەربۆیە دوای ...

زیاتر »

43 ساڵ خەباتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بەرخۆدان و هەستانەوە و مانەوە بووە

ڕێك پێش 43 ساڵ لەمەوبەر و لە چركە ساتێكی مێژوویی زۆر گرنگ و هەستیار و چارەنوسسازدا، ڕووداوێكی گەلەك گەورە و ناوازە لە مێژووی خەباتی كوردایەتیدا ڕوویدا،كە زۆر كەس و لایەنی توشی شۆك كرد و زۆر كەسانی تریش هەر بیریان لێنەكردبۆوە و وەكو خەونیش دەهاتە بەر چاویان.ئەویش لەدایك بوون و دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو،تەنها لەدوای 2مانگ و نیو لەكارەسات و ...

زیاتر »

ململانێی ئەمریكا و كۆریای باكوور بەرەو كوێ‌؟

دوای نزیكەی 65 ساڵ لە دژایەتی و ململانێی یەكتر لەنێوان ئەمریكا و كۆریای باكوردا،و دوای ئەوەی كە 3 ساڵان شەڕی ناوخۆی دوو كۆریاكە بەردەوام بوو،بەڵام هیچ كامیان سەركەوتنیان وەدەستنەهێنا و دواتر بە ئاگربەستێكی كاتی جەنگەكەیان كۆتایی پێهێنا لەساڵی 1953دا و ئیدی لەو كاتەوە هەریەكە لەكۆریاكانی باشوور و باكور بونەتە تەرەفگیری بلۆكێك لە بلۆكی زلهێزەكانی ئەو كاتە كە تازە بەتازە خەتوخاڵی ...

زیاتر »

ئێران لەبەردەم تووڕەیی ئەمریكادا

ئێران هەر لەساڵی 1979وە تاكو ئێستا هیچ كات وا مامەڵەی نەكردوە نە لەناوچەكەدا و لە سەر ئاستی دونیاش وەك دۆستی ئەمریكا و هیچ كات نەچۆتە ناو خولگە و بازنەی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكاوە گەر بۆ ڕواڵەتیش بوبێت، هەمیشەش هەر كات بۆی هەڵكەوتبێت هەنگاو گەلێك یان سیاسەت و مامەڵەیەكی پیادە كردوە چ ڕاستەوخۆ دژ بە ئەمریكاو بەرژەوەندیەكانی بوە یان دژ بە دۆست و ...

زیاتر »