سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 12)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

سەدەیەك پاش جەنگی جیهانی یەكەم

دەمژمێری ڕۆژی 11 مانگی 11 ساڵی 1918 جەنگی جیهانی یەكەم یان وەكو دەبێژن شەڕە گەورەكە كۆتایی هات واتە ئێستا دە دەیە و سەد ساڵە كۆتایی بەو جەنگە نەگریسە هاتووە كە كۆتایی بە ژیانی 37 ملیۆن كەس هێنا ئەمە بۆ خەڵكی هەژار و سەرباز و هەموو خەڵكی وڵاتانی بەشداربوو لەو جەنگەدا ئاكامێكی سامناك و وێرانكەر بوو بەڵام نەبوو بە پەندو عیبرەت ...

زیاتر »

سزا و گەمارۆی ئابووری و ئێران

سزا و گەمارۆی ئابووری لە پوختترین پێناسەیدا ئەوەیە كەوا دەوڵەتێك یان دەوڵەتگەلێك یان ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەنگاوێك یان پرۆسەیەك ئەنجام بدات بۆ ئەوەی ڕەفتاری وڵاتێك بگۆڕێت یان ڕێگری بكات لە ئەنجامدانی ڕەفتارێكی یاساغ بە یاسا و عورفی نێو دەوڵەتی. ساڵانێكە سزاو گەمارۆی ئابووری وەكو كەرەسەیەكی كاریگەری لێهاتووە بە دەست ئەمریكا وڵاتانی ڕۆژاواوە بۆ بەرگرتن لە زۆر ڕەفتار و كرداری وڵاتان ...

زیاتر »

ڕوسیا چی لە كوردی سوریا دەخوازێت؟

سوریا و ڕژێمەكەی ئەو وڵات و حكومەتەی كە بەرگەی توندترین و سەختترین ململانێ‌ی ناوخۆیی و دەرەكیان گرت تەنها ڕژێم كە لە بەهاری عەرەبی بەسەری زیندوو دەرچوو سەرەڕای تێكشكانی بەشی زۆری جەستەی ئەویش بە كەڵك وەرگرتن لە ناكۆكیە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان كە زۆر لێزانانە بەكاری یان برد تاوەكو ئێستاش لە دوای حەوت ساڵ شەڕو كوشتاری خوێناوی بەشی زۆری خاكی سوریای لە ...

زیاتر »

ئازادكردنی قەشە ئەمریكیەكە كۆتایی بە كێشەكانی ئەمریكا و توركیا دەهێنێت؟

دوای ئەوەی لە 9 دیسەمبەری ساڵی 2016 قەشە «ئەندرۆ برانسۆن» ی ئەمریكی لە شاری ئەزمیری خۆرئاوای توركیا بە تۆمەتی سیخوری كۆمەك و هاریكاری تیرۆر و بە دیاریكراوی لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گویلەن و پارتی كرێكارانی كوردستانی كاری كردبێت، زیندانی كرا و لێپێچینەوەی لەگەڵ كرا و لە ئاكامدا دادگای تاوانەكانی دووەم لە ولایەتی ئەزمیر بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ ...

زیاتر »

جەمال خاشقچی جیهانی هەژاند

جەمال خاشقچی یەكەم ڕۆژنامەنووس و یەكەم كەسی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبستانی سعودیە نییە كە بێ سەرو شوێن دەبێت بەڵكو پێشتر زۆركەسی تر تەنانەت لە شازادەكان واتە لە ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتی ئال سعودیش بوون بە هەمان دەردی خاشقچی چوون و شوێن بزر بوون . مێژوویەکی خوێناویی لەوانە ناسر سەعید كە لە ساڵی 1979 ەوە لە شاری بەیروت ی پایتەختی لوبنان شوێن بزركرا لەوساوە ...

زیاتر »

گەندەڵی زەبەلاحترین دۆسێی بەردەم كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی

ئەگەرچی حەیدەر عەبادی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو كاربەڕێكەری ئێستای عیراقیش زۆری وت دەرهەق بە گەندەڵی تەنانەت لە سەرەتای دەست بەكاربوونیدا وتی ئەگەر سەریشم دابنێم واز لە دژایەتی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران ناهێنم بەڵام ئەوەی بینیمان ئاكامێكی بەرچاوی نەبوو لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری سەرانی وڵات خۆیان تێوەگلابوون بە دیاردەی گەندەڵی لەوەیە بارودۆخی چوارساڵ پێش ئێستاش جیاواز بێت لە ئێستا كە شەڕی داعش ...

زیاتر »

عیراق لە پێشوازی هەردوو سەرۆكی كۆمار و وەزیرانی نوێدا

دواجار لە دوای نزیكەی پێنج مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی عیراق لە ڕۆژی 12 /5/2018 ەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شەوی 2 تشرینی یەكەم 2018 توانی دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵەح بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵدەبژێرێت دوای ئەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم نەیانتوانی بسازێن لە سەر كاندیدێكی هاوبەش كە ئەمەش باس و خواستێكی درێژە لەوەیە لێرەدا بە باشی نەزانم بچمە ناو درێژیەكەوە . ...

زیاتر »

روسیا و ئیسرائیل لە هێڵی پەیوەندی…

روسیا و ئیسرائیل لە هێڵی پەیوەندی گەرمەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە هەر لەوكاتەی لە مانگی ئەیلولی 2015 ەوە ڕوسیا هاتە ناو كێشە و ململانێكانی سوریاوە هەماهەنگی و پەیوەندی یەكی گەرمی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دەستپێكرد بەو ئومێدەی خۆیان لە بەریەككەوتن بپارێزن لە ئاسمان و خاكی سوریادا بە شێوەیەك گەلێك كۆبوونەوەو دیداری دووقۆڵیان ڕێكخستبوو تەنانەت بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرئیل تا ماوەیەك پێش ئێستا ...

زیاتر »

هۆشیاریی دەنگدەر

لە چەند ڕۆژی داهاتوو و بە دیاریكراوی ڕۆژی 30 ئەیلولی ئەمساڵ 2018 لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن بۆ خولێكی نوێی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت ئەوەی گرنگە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا و من دەمەوێت بە كورتی لەسەر بدوێم هۆشیاری دەنگدەرە كە كۆی پرۆسەكە ڕووی دەمی لە خەڵكە هەموو لایەنەكان خۆیان نمایش دەكەن بانگەشە دەكەن ئاهەنگ و كەرنەڤاڵ و پانێڵ و سیمینار و میدیاكانی ...

زیاتر »

لە بەغداد كێ‌ سەركەوت ؟

هەرچەندە هێشتا هەنگاوی یەكەم هاوێژراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ی حكومەتی عیراق لە دوای هەڵبژاردنی گشتی 12 مایس 2018 خۆشبەختانە لە دوای چوار مانگ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توانی كۆ ببێتەوەو دواتر دوای كۆبوونەوەیەك بە سەرۆكایەتی گەورەترین ئەندامی تەمەن كە بە كراوەیی چەند ڕۆژێك مایەوە، هەرچەندە هەندێك لە یاسا ناسان لەو بڕوایەدان كە ئەمە پێچەوانەی دەستوور بووە بەڵام لە كۆتاییدا محمد حەلبوسی ...

زیاتر »