سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 3)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

قۆناغێكی نوێی ململانێی توركیا و روسیا لە سوریا

هیچ بەڵگەیەكی نوێ لە بەردەستدا نییە تاكو ئاماژە بەوە بدات كە هێزەكانی سوپای عەرەبی سوری كە لەلایەن روسیا و ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەكرێت، پێشڕەوییەكانیان بووەستێنن بۆ ئیدلبی باكوور، كە دوا پێگەی تاقم و گروپە چەکدارەكانە ‌و بەناو ئۆپۆزسیۆنی سوریان ‌و توركیا پشتیوانییان لێدەكات. ئایا توركیا و سوریا بەریەك دەكەون؟ ئێستا كە ئەو دوو لایەنە لە خۆئامادەكردن و كۆكردنەوەی هێز و ناردنی ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ خێرا بۆ كتێبی‌ بژارده‌ی‌ دووه‌م

بژارده‌ی‌ دووه‌م ئه‌و كتێبه‌ ناوازه‌یه‌ كه‌باس له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ لێقه‌ومان و بنیاتنانی‌ خۆگونجاندن و دۆزینه‌وه‌ی‌ دڵخۆشی‌ ده‌كات هه‌روه‌كو له‌سه‌ربه‌رگه‌كه‌ی‌ نووسراوه‌، له‌نووسینی‌ هه‌ردوو نووسه‌ر شێریل ساندبێرگ و ئاده‌م گرانته‌ كه‌ ئه‌مریكین و به‌زمانی‌ ئینگلیزی‌ له‌ساڵی‌ 2014 نووسراوه‌، وه‌رگێڕ و نووسه‌ری‌ به‌توانای‌ بواری‌ جینۆساید و ئه‌نفال مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح تۆفیق وه‌ری‌ گێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی‌ شیرینی‌ كوردی‌ به‌زمانێكی‌ ئێجگار پاراوو ڕه‌وان له‌ساڵی‌ 2019، شایانی‌ وتنه‌ ...

زیاتر »

كڵاوشینەكان لە بەرگرییەوە بۆ پەلامار

دوای ئەو شەپۆلە توندوتیژییەی كە عیراقی گرتەوە ‌و لە دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكان لە سەرەتای مانگی تشرینی رابردووەوە تا ئەمڕۆ، سەرەڕای بەڵێن و داخوازییەكانی حكومەتی عیراق و رێكخراو ‌و هێزە نێودەوڵەتییەكان بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران، گۆڕانكارییەكی سەیر روویدا لە هەڵوێستی موقتەدا سەدر و باڵی سەربازی كە بەسەرایا سەلام و شوێنكەوتووانی كە بە كڵاوشینەكان، ناسراون، دوای راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی ...

زیاتر »

سەودای سەدە

دواجار دوای سێ ساڵ لە سەرۆكایەتیی ترەمپ، ئەو پڕۆژەیەی كە بانگەشەی بۆ دەكرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی درێژخایەن و ئاڵۆزی عەرەب – ئیسرائیل رۆژی سێ شەمەی رابردوو 28/1/2020 ئاشكرایكرد. پلانی پڕۆژەكە پلانی كورت و پوختی پڕۆژەی سەودای سەدە ئەوەیە كە دامەزراندنی دەوڵەتێكی فەلەستینییە بە مەرجگەلێكی زۆر قورس و قەتیسكەر و لكاندنی هەموو كۆمەڵگە نێشتەجێبوونە جولەكەنشینەكانی دۆڵی ئوردن و كەرتی خۆرئاوا بە ...

زیاتر »

عیراق ‌و خۆپیشاندانە ملیۆنییەكان

خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەكانی عیراق لە سێ مانگی رابردوودا نزیكەی 700 قوربانی‌و زیاتر لە 22 هەزار برینداری لێكەوتۆتەوە، ئێستا لە ئەدەبیاتی سیاسی‌و میدیایی عیراقدا بە شۆڕشی تشرین ناودەبرێت، دەستووری عیراق ئەو مافەی بۆ هاووڵاتیانی عیراق دەستەبەركرد‌و بە ئازادیی رای خۆیان دەرببڕن، بەڵام لە تەنیشت ئەو مافەشدا لایەنی نەناسراو‌و نادیار واتە لایەنی سێیەم تا ئێستا ئەو ژمارانەی لە هاووڵاتیانی عیراق بەو دەردە بردووە ...

زیاتر »

لێكەوتەكانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق

رووداوەكەی 3/1/2020 لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بووە هۆی ئاڵۆزی و گرژبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و عیراق تا رادەی هەڵچوون و كوڵان. كار گەیشتە ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنێكی كتوپڕ و نا ئاساییدا لە 5/1/2020، بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر و بەبێ ئامادەبوونی دوو پێكهاتەی گرنگ و سەرەكیی عیراق، ئەوانیش سوننە و كورد و جگە لەوەی هەندێك ...

زیاتر »

ئەمریكا و ئێران لە دوای موشەكبارانی بنكەی..

ئەمریكا و ئێران لە دوای موشەكبارانی بنكەی عەین ئەلسەد و هەولێر پەلامار و موشەكبارانی بنكەی ئاسمانیی عەین ئەلسەد لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عیراق كە دووەم گەورەترین بنكەی سەربازی و ئاسمانیی عیراقە لە دوای بنكەی بەلەد-ەوە، وەكو تەواوكەر و كاردانەوەی ئەو زنجیرە پەلامار و بەریەككەوتننانەی ئەمریكا و ئێرانە لەسەر خاكی عیراق دوای پەلامارەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر بنكەی K1 لە كەركوك ...

زیاتر »

كۆتایی هاوبەشی ئەمریكا و ئێران لە عیراق

عیراقی نوێ لە دوای ساڵی 2003 وە سەرەڕای پرۆسەیەكی سیاسی داسەپاو و خێرا كە باشترین دەستووریشی بۆ نووسرا و خرایە بواری جێبەجێكردنەوە بە كەم و كورتی و ئینتیقائی، بەڵام دواتر نەیتوانی عیراق بگەیەنێتە مەنزڵ و كەناری ئارامی. یەكێك لە دەرهاویشتەكانی ئەوەبوو كە خاكی عیراق بووە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكانی وڵاتانی ئیقلیمی و زلهێزەكانی جیهانیش، سەرهەڵدانەوەی نەعەراتی ئتنیكی و تائیفی لە عیراق ...

زیاتر »

بۆ تێناگەن شەقامی عیراق چی دەخوازێت؟

قەوارە و فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرگەرمی دیاریكردنی كاندیدن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و هەریەكەیان خۆی بە قەوارەی گەورەی ناو پەرلەمان دەزانێت بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ‌، دوای دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە ژێر فشاری شەقامدا هەر چەندە دەست لەكاركێشانەوەی ناوبراو درەنگ كەوت و بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین هاووڵاتی عیراق. ئێستا ئەوەی ئەم لایەنە سیاسی و قەوارە و فراكسیۆنە ...

زیاتر »

ناوچەی ئارام، ئارام نییە

ماوەی چەند مانگی رابردوو هەموومان لە بیرمانە كە هێزەكانی سوپای توركیا پەلاماری خۆرئاوای كوردستانیان دا و هەردوو شارۆچكەی گرێ‌ سپی و سەرێ‌ كانی-یان داگیركرد بە پشتیوانی تاقم و گروپەكانی بەناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كە بە سوپای سوریای ئازاد ناسراون، لەو كاتەوە ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەو تاقم و گروپانە بەردەوامن لە تاڵان و كوشتن و رفاندن و سووكایەتی بە دانیشتووانی كوردی ئەو ...

زیاتر »