سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ (پەڕە 12)

لەتیف فاتیح فەرەج‌

بە یادی بەرزی پێشەوا

1 لە سەرو بەندی یادكردنەوەی پێشەوا قازی محەمەدی خودانی كۆمارە جوانەمەرگەكەداین، بۆ من رۆژو ساڵ و یاد هێندەی ئەوە بایەخیان نیە بۆ دەبێ‌ ئومێدی ئازادی كورد، خەونی خۆخاوەنی هەمیشە لە بار برێت، قازی كورد بوو، مرۆڤ بوو، خەونێكی هەبوو، هێمنی شاعیر ئەو خەونە لە چوار چێوەی شیوەنێكدا نیشان دنیای ستەم دەدات « شیوەنی من شیوەنی ئینسانیە – بانگی ئازادی و ...

زیاتر »

چی تریان دەوێت؟

1 تورك بە تەواوەتی دەستی لە بینە قاقای كورد گیر كردووە، ئەو ئەردۆغانەی بەشێكی كورد سوێندیان بە سەری دەخوارد لە هەموو ئەوانی پێش خۆی خەراپ تر دەرچوو، ئەو بە ناپاڵم ژن و منداڵ و لاوی كورد دەكوژێت و هەڕەشەی ئەوەش دەكات كورد لە هەر كوێی ئەم دنیایە سەربەرزكاتەوە سەری پاندەكاتەوە، كوردە حەیاتەكەش هێشتا سوێند بەسەۆی دەخۆن، شەڕ فرۆشتنی ئەردۆغان بە ...

زیاتر »

ئەمەریكا چۆن كوردستانێكی دەوێت

1 لەگەڵ یەك دوو دۆستی دیكەدا، لەم رۆژانەدا میوانی هەر یەك لە دۆگلاس سیلیمانی باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق و كین گروسی كونسڵ بووین لە شاری هەولێر، لەوێ‌ بۆ زیاتر لە یەك سەعات بیرو ڕا گۆڕدرایەوە، باڵوێز ڕوون ڕەوان باسی ئەوەی كرد كە ئەوان هەرێمێكی كوردستانی بە هێزیان گەرەكە لە چوار چێوەی عێراقێكی فیدراڵدا، هەروەها باسی ئەوەشی كرد كە ئەوان بەرژەوەندی ...

زیاتر »

شیعرو جوێن و مردوو –و درۆ

1 لە یەك دوو دۆستەوە شیعرێكیان بۆ ناردووم، گوایە شیعری شەماڵ سائیبی بەهەشتیەو دوو هاوسەری بە نێو دكتۆر داویانە بە برادەرێك و ئەویش بێ‌ سێ‌ و دوو بڵاوی كردوەتەوە، هەڵبەت لە بری شەماڵ سائیبیش ناوەكە خوازراوە، لەوە گەڕێ‌ ئەم چیرۆكە چیرۆكی دوای چەندین ساڵ لە مەرگی شەماڵ سائیب هاتوەتە گۆڕێ‌، لە ناوەڕۆكی ناشرینی شیعرەكەش بگەڕێ‌، كە ناچێتە خانەی هەجوەوەو سوكایەتی ...

زیاتر »

عەفرین و مانەوە

1 كوشتنی بەوشێوە دڕندانەیەی خاوەن تراكتۆرەكەی عەفرین و بڵاو كردنەوەی گرتەكە ، نیوە بەیتەكەی چامەكەی سالمی بیرخستمەوە كە بۆ نالی نووسیویەتی « رۆمی ئەوەندە شومن لە شەخسیش دەدەن زەرەر» ئەوان رقیان لە شەخس و لە داری شێخ هەباس و لە تەكیەو لە حوجرەو لە پێكەنین و گۆرانی بێت ، چۆن رقیان لە خودی مرۆڤ نابێت ، بە تایبەت ئەگەر ئەو ...

زیاتر »

لە كەركوك چ باسە

1 قسەی ئێستا لە سەر ئەوە نیە كە گومان لە هەیاسەوچنگەكەی بكرێت ،قسەی ئێستا لە سەر ئەوەیە كێ‌ لەوە زیاتر زەرەر مەند دەبێت لە شێواندنی بارودۆخی كەركوك ، بارو دۆخێكی ناجۆرو سەپێنراو، ئەو كاتەی ئەسیری شاعیر گوتویەتی « كەركوك ئەلیاسە كفری لۆرەنە – دڵسوتاویانە هەرچی كوردهەنە « ئێستا ئیتر هەموو كورد دڵسوتاوی كەركوك نین بۆیە هەندێك داویانەتە دەست ڕەشەبای قەدەرەوە ...

زیاتر »

بەخشین و جوامێری

1 بە هۆی نەخۆشی دایكمەوە رێمكەوتە نەخۆشخانەی بەخشین، دروست ئەوەیە بڵێم دكتۆر عەبدولواحید ئێمەی بەرەو ئەوێ‌ نارد، لەوێ‌ دەیان كیژو كوڕی لاو دڵسۆزانە و بێدەربەستانە لە ماندوو بوون كاردەكەن، بەشێكی ئومێد ئەمەیە تۆ ببینی لە شوێنێكا هەبن لە خەمی ئەوانی تردا بن، ئەو كوڕو كچە پزیشك و كارمەندو كارگوزارانە هەموو بە دەم نەخۆشەوەن، جگە لەوەش پەیتا پەیتا ئەركی نەخۆش و ...

زیاتر »

قوربان منیش خەم كوشتمی

1 بە دەمخەیاڵەوە رێمدەكرد ، لاوێك گازی كردم ، ئەوە بۆ شتێكمان لە سەر نانووسی ، ئاخر ئەم هەموو گەنجە بێئیش و كارە توشی هەزار دەردو نەخۆشی بووین ، ئاهێكم هەڵكێشاو بە ڵێنم دایە لە سەر ئەو داوایە بنووسم ، بەڵام بۆ كێ‌ بنووسم ، كێشەی سەرەكی ئەوەیە ،كەس نیە بۆی بنووسین ، چەند رۆژ لەمەوبەر لە سەرداوای رێكخراوێك كۆڕێكم ...

زیاتر »

تەعریبی فیدراڵی

1 راكان سەعید ئەفەندی پەیتا پەیتا نوسراو بەم لاو بەولادا دەنێرێت بۆ زندوو كردنەوەی عەرەباندن بە مانا شیعەگەراییەكەی،ئەویش لە سەردەمی فیدراڵیدا،گەڕانەوەی عەرەبەكانی تەعریب بۆ دوبزو سەرگەڕان،گەڕانەوەی عەرەبەكانی تەعریب بۆ شوان و لە رۆژانی رابردودا هەڵكشانی سوپا بەرەو خاڵە بازیانی،هەموو ئەوانە تەعریبی فیدراڵین،هەر ئەمەشە وای كردووە كە كورد لە عێراقدا هەمیشە هەست بە نامۆیی و ناعێراقی بوونی خۆی بكات،خۆ بەوە نابێ‌ ...

زیاتر »

مردن ئه‌ڕای‌ كۆبانێ‌

هه‌مان ناونیشانی‌ سه‌ره‌وه‌ ناونیشانی‌ كتێبێكی‌ قه‌باره‌ بچوك و به‌ نرخی‌ پاتریس فڕانچێسكی‌ نوسه‌رو ده‌ریاوان و گه‌ڕیده‌و دۆستی‌ كورده‌ كه‌ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی‌ به‌ ڕێدانی‌ خودی‌ نوسه‌رو ده‌زگاه‌ وه‌شانه‌كه‌ی‌ كه‌ چاپیان كردووه‌ ، كوردانویه‌تی‌ ، كورداندنێكی‌ جوان و پاراو، كتێبه‌كه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسیه‌وه‌ كراوه‌ته‌ كوردی‌ ، له‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ نامه‌وێ‌ ته‌واوی‌ كتێبه‌كه‌ به‌ جۆرێ‌ بۆ خوێنه‌ر باسبكه‌م ، كه‌ ئیدی‌ پێویستی‌ به‌ ...

زیاتر »