سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ (پەڕە 9)

لەتیف فاتیح فەرەج‌

كوردو سەرۆككۆماری

1 موفتی پێنجوێنی شاعیر دەڵێت: گەورەیەك دایم خەمخوارت نەبێ‌ مەرهەمی ئێش و ئازارت نەبێ‌ جێگای تەنگانەو هاوارت نەبێ‌ حەكیمی جەستەی بیمارت نەبێ‌ ئەگەر خاوەنی خاكی ئێران بێ‌ یاخوا ئەو گەورە بەشی نەمان بێ‌ شیعرەكە دورو درێژەو زۆر بە سادەی لە سەر ئەوانەی نووسیوە كە دەبنە گەورە، گەورە جۆری زۆرە، هەیە بەس بۆ خۆیەتی و بەس خۆی لە بیرە، هەیە دەورو ...

زیاتر »

ده‌رباره‌ی‌ پێكه‌وه‌ بوون له‌ كه‌ركوك

1 كه‌ركوك پێویستی‌ به‌ لێبورده‌یی‌ و به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵكردن و یه‌كتر قه‌بوڵكردنه‌، كه‌س ناتوانێت ئه‌وی‌ تر بسڕێته‌وه‌، ده‌كرێ‌ سیمای‌ شاره‌كه‌ بگۆڕیت، ده‌كرێ‌ به‌ شێوازی‌ جیاجیا ئازاری‌ نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌یه‌ك بدرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌عس ده‌رهه‌ق به‌ كورد ده‌یكرد، یان ئه‌وه‌ی‌ عه‌ره‌به‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ حه‌ویجه‌ له‌ دوای‌ 2003 ده‌رهه‌ق به‌ كورد ده‌یانكردو زیاتر له‌ هه‌زار ماڵیان له‌ سنوری‌ حه‌ویجه‌ دور خسته‌وه‌، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌ته‌وه‌یه‌ك ...

زیاتر »

كەریمی ئەلەكە

1 مامۆستا قانعی شاعیر لە بەیتێكدا دەڵێت : خزمەتت ناكەم نەڵێی مەلەكە ئەبم بە پیاوی كەریم عەلەكە جا بیرم نیە دەڵێت « پیاوەتیت ناكەم « یان دەڵێت خزمەتت ناكەم، گوایە فریشتەی رزق و رۆزی ئەوە بە خودا دەڵێت، قانع بە مەبەستی چاكە كاری ئەلەكە ئەوەمان نیشان دەدات، كەریمی ئەلەكە وەزیری ئابوری مەلیك بووە، بۆ لە دواجاردا كوردستانی جێهێشتوەو رۆیشتوەتە بە ...

زیاتر »

دكتۆر جەمال و دكتۆرەكانی دیكە

1 ویستم لە سەر شەشی ئەیلول و بەردەركی سەراو خوێنی لاوانی كورد بنووسم ، بەڵام مەرگی دكتۆر جەمال و بێ‌ دكتۆری زانا كەوتنی مناڵانی كورد ، چەپكە گوڵەكەی بەردەركی سەرای بیربردمەوە ، ئەوە جگە لەوەی عەرشی عێراقیش ، هەمان عەرشی بەرێ‌ نیەو كەس بە چاوی ئومێدەوە سەیری ناكات ، كێ‌ بە چاوی ئومێدەوە دەڕوانێتە عەرشێك بەشێكی زۆری كارەكانی قەڵەو كردنی ...

زیاتر »

كۆر و مۆر

1 دەشتەكەی گەرمیان كاكی بە كاكی یاری لێ‌ نەبێ‌ وێران بێ‌ خاكی نازانم ئەو بەیتە فۆلكلۆریە تەواوە یان نا، بەڵام دەزانم ئەو عاشقەی ئەم نزایەی كردووە، ئەوەندە بە دڵ كردویەتی ئێستاش دوای 30 ساڵی خشت لە ئەنفال، هێشتا ئەو گەرمەسێرە بۆنی وێرانەو نەهامەتی لێدێت، لە قوڵایی ئەو گەرمەسێرەدا لە كۆرو مۆر، لەو گوندەی بەعس داری لە سەر بەردی نەهێشت و ...

زیاتر »

ئازاد هه‌ورامی‌

له‌م رۆژانه‌دا له‌ بۆنه‌یه‌كدا بووم كچێكی‌ ژیكه‌ڵه‌و جوان گۆرانی‌ « هۆكاكی‌ پێشمه‌رگه‌» ی‌ ده‌چڕی‌ ، ئه‌و كاته‌ی‌ گوتی‌ « هه‌رچی‌ ناوی‌ سامانه‌ شك نابه‌ی‌ له‌م دنیایه‌ « من به‌ یه‌ك دوو هاوڕێی‌ ته‌نیشتی‌ خۆم وت ئه‌وه‌ به‌ نمونه‌ی‌ وه‌ك ئازاد هه‌ورامی‌ و شاسوار جه‌لال و ئه‌وانێتی‌ نه‌ك به‌وانه‌ی‌ ئێستا كه‌ هه‌رچی‌ له‌ دنیادا شك ده‌به‌ی‌ هه‌یانه‌ ، ئاخر پێشمه‌رگه‌ سامانه‌كه‌ی‌ ...

زیاتر »

پەیكەرو عیشق و میرە

1 لە دروستكردنی پەیكەردا جگە لەوەی كە جوانی و ئەفراندن ئامانجە ، ماناو مەبەستی پشتەوەش قسەی زۆر هەڵدەگرێت ، ناكرێ‌ هەر پەیكەرێك دروستكرا نەیارەكانی یەكسەر لێكدانەوەی دژی بۆ بكەن ، مەرج نیە پەیكەر بۆ لێدانی كەلتورو دیرۆك بێت ، میرە ئەگەر عیشقی ناكامی دوو كەس هۆكاری پەیكەرەكەی بووبن ، كارێكی ناوازەی كردووە، میرە لەو كارەیداو لە كارەكانی پێشتریشیدا هەمیشە هەوڵی ...

زیاتر »

داوای لێبووردن و پێكەوەیی

لە بەیاننامەكەی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا كە رۆژی 21-8-2018بە بۆنەی جەژنەوە بڵاوی كردەوە گرنگترین بڕگە ،كە زۆر ئاوەزیانەو بە بەرپرسیارەتیەوە نووسرابوو ئەو بەشە بوو كە دەڵێت « داوای لێبوردن و گەردن ئازادی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین ،كە ئەگەر هەر ڕوداوێك لە دەرەوەی بڕیاری ڕەسمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نیگەرانی كردبن ،بە تایبەت روداوەكەی شەوی تەتەڵەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی 5 ...

زیاتر »

موفتی‌ پێنجوێنی‌ دژه‌ شه‌ڕ

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج موفتی‌ پێنجوێنی‌ وه‌ك حاجی‌ قادرو قانع و بێكه‌س و ئه‌سیری‌ شاعیرێكی‌ نیشتمانپه‌روه‌رو نه‌ته‌وه‌ییه‌ ، لێ‌ ئه‌و پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وان بیر له‌ رێگه‌یه‌كی‌ تر ده‌كاته‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن ، ئه‌و دووژمن له‌ شه‌ڕدا په‌ت ناكا وه‌كو سه‌گ ، داوای‌ تۆپ و تفه‌نگ و هاوه‌ن ناكات ، ناڵێ‌ ببنه‌ پێشمه‌رگه‌و چه‌ك هه‌ڵگرن ، ئه‌و ده‌ڵێت له‌ شه‌ڕ دوور كه‌ونه‌وه‌ تا سه‌ركه‌وین ...

زیاتر »

عەبدولكەریم شێخانی

1 مامۆستا شێخانی ناوێكی دیارو قەڵەمێكی كوردی نووسی كوردی ڕەوانی دەڤەری حاجی قادری كۆیەیە، ئەو وارەی سەدان نوسەرو شاعیرو بیرمەندی لێ‌ هەڵكەوتوە، ئەو تەمەنێكی دورو درێژی لە تەك وشەو واژەو رستەو نووسینی كوردیدا بەڕێكردووەو هێشتاش هەر جوانی لێدەڕژێت، مرۆڤ كە دەڕواتە سەردانی و دیدەنی دەكات، تژی دەبێت لە شیعرو پەلكە زێڕینەی زوانی كوردی، ئەو زمانەی هەزاران ساڵە دەیانەوێت بنەبڕی بكەن ...

زیاتر »