سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 16)

ئیدریس جەبار

عەبدولمەهدی لە نێوان بەرداشەكەدا

دە مانگ بەسەر پێكهێنانی كابینەكەی عەبدولمەهدی تێدەپەڕێت، دەگوترێت هیچی وا لە كارنامەی حكومی جێبەجێنەكراوە، نە دۆسێی خزمەتگوزاریی و نە بنبڕكردنی گەندەڵی. پاساوهێنانەوە نییە بۆ ئەو پیرە ماوییە گەر بڵیین، كەس لەو باشتری پێنەكراوە و كەسیش لەو باشتری پێناكرێت، بەڵام ئەم نەخاوەنی بەهێزترین كوتلەی پەرلەمانییە و نە زۆرینەی لەبەردەستدایە، بۆیە سەندنەوەی متمانەی لە حكومەتەكەی، وەك مو دەرهێنانە لە ماستدا. كابینەكەی ئەم، ...

زیاتر »

هاوپەیمانی عەرەبی و ئاستەنگێكی نوێ‌

هێشتا لە داوی حوسییەكان قوتاری نەبووە و دەكەوێتە نێو داوی جوداخوازەكانی باشوورەوە، ئەمەی ئێستا لە عەدەن روودەدات، یان گێڕانەوەی یەمەنە بۆ پێش ساڵی 1990، یان دابەشبوون و پەرتبوونی بەرژەوەندییەكانی نێوان شانشینی عەرەبی سعودیە و ئیماراتە كە لە 2015وە پێكەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی عەرەبی «أنصار الله» شەڕدەكەن. عەدەن، پایتەختی كۆنی یەمەنی باشوور و لانكەی جوداخوازەكان، لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن ئەو هێزەی ئیمارات پشتیوانی ...

زیاتر »

31 ساڵ لەمەوبەر

دوای هەشت ساڵ جەنگ و ماڵوێرانی، لە 8ی ئابی 1988 عیراق و ئێران بە سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە هەموو بەرەكاندا شەڕییان راگرت، راگرتنی جەنگ لەو دەمەدا مانای دەستپێكردنی قۆماغێكی نوێ‌ بوو. عیراق و ئێران لە ساڵی 1980وە لەمپەڕی باكوورەوە تا دەگاتە ئەو پەڕی باشوور بۆسەر شەتولعەرەب، كەوتنە وێزەی یەكتر، سەرانسەری سنورەكان لەماوەی ساڵانی جەنگدا پڕبوون لە تەرمی قوربانیان، لایەك بە ...

زیاتر »

بۆینگ و (F-35)

ئەمریكییەكان كە توركەكان لە بەرنامەی مەشق لەسەر فڕۆكەكانی (F-35) دووردەخەنەوە، مانای بوارنەدانە بە وڵاتەكە كە دەیەوێت لەڕووی هێزی ئاسمانییەوە هاوشانی وڵاتانی تر رێبكات و لەو بوارەدا دوانەكەوێت. ئەمریكاییەكان هەر تەنیا لەبەر كڕینی (S-400) نییە كە دەیانەوێت هەماهەنگییە سەربازییەكانیان لەگەڵ ئەنقەرەدا سنورداربكەن، بەڵكو چەندان دۆسێی تر هەن كە مایەی ناكۆكی و جیازازین لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ئەندامەی هاوپەیمانی (ناتۆ). هەماهەنگی سەربازی ...

زیاتر »

لە كودەتاوە بۆ دادگا

عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی سودان، لە ساڵی 1989 لەڕێی كودەتا بەسەر حكومەتە هەڵبژێردراوەكەی سادق مەهدی، دەسەڵاتی لە سوداندا گرتەدەست، بە هەمان شێوە لەڕێی كودەتایەكی ئەنجومەنی سەربازی وڵاتەكەی لە 2019دا لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. بەشیر بۆ ماوەی سی ساڵی رەبەق حوكمڕانی سودانی كرد، بە كودەتا دەسەڵاتی گرتەدەست و هەر بە كودەتاش لەسەر كورسی سەرۆكایەتی لادرا، خوێناویترین جەنگی ئەهلی بەسەر وڵاتەكەیدا هێنا كە ...

زیاتر »

هەرێم و بەغدا

وێڕای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵ، تائێستاش هەرێمی كوردستان پابەندی رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیلە نەوتەكەی نەبووە بە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ)، ئەمەش لە ناوەندە سیاسییەكانی عیراقدا مشتومڕێكی گەورەی ناوەتەوە. هەندێك لایەن لە هەرێمی كوردستان پێیانوایە، حكومەتی فیدراڵ تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێمی رەوانە نەكردووە، ئەوەی نێردراوە تەنیا مووچەی فەرمانبەرانە، وێڕای قسەكردن لەسەر بڕینی مووچە و بودجەی هەرێم ...

زیاتر »

جەنگی كەشتییەكان

لەبەرانبەر دەستبەرداگرتنی نەوتهەڵگرەی لە جەبەل تارق، كەشتییەكی بەریتانی لە نۆكەندی هورمز دەستبەسەركرد، ئەمەش هێندەی تر تەنگژەكانی لەناوچەكەدا ئاڵۆزكرد و رەنگە گەر رێخۆشكەر نەبێت بۆ بەرپابوونی جەنگ، دەرگای دانوستانەكان بە پێوەری 180 پلە بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتەدا ئاواڵا بكات. پێگە جوگرافییە ستراتیژییەكەی كە وایكردووە تەواوی بەری خۆرهەڵاتی ناوچەكەی لەژێردەستدابێت، بە گەمەكەرێكی بەهێز لە كەنداودا دادەنرێت كە سێ‌ یەكی هەناردەی نەوتی جیهانی ...

زیاتر »

دیسانەوە كەوتنی موسڵ

زیاتر لە پێنج ساڵ بەسەر كەوتنی موسڵ و داگیركردنی شارەكە لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) تێدەپەڕێت، و هێشتا زۆرێك لە وردەكارییەكانی ئەو دۆسێیە یەكلایی نەكراونەتەوە. نە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئەو دەمە و نە پارێزگاری نەینەوا و نە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و نە فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی و نە سەرۆك هۆزەكان و نە هەندێك لەو سیاسەتوانانەی دەستییان لە ...

زیاتر »

سیستمی بەرگری (S 400) و ناتۆ

دواجار یەكەم وەجبەی یەكەمی سیستمی بەرگری موشەكی روسی گەیشتە ئەنقەرە و توركەكان بەرەنگاری هەموو ئەو هەڕەشانە بونەوە كە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ەوە رووبەڕوویان دەكرایەوە. ئەم هەنگاوەی توركیا مانای ئەوە نییە وڵاتەكە پشت لە (ناتۆ) دەكات و دەیەوێت بەیەكجاری رووی خۆی لە خۆرئاوا بەرەو خۆرهەڵات وەربگێڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا نابێتە هۆكارێك بۆ ئاشكراكردنی نهێنی توانا سەربازییەكانی هاوپەیمانییەكە، وەك بەرپرسانی ...

زیاتر »

نەخشەی سیاسی عیراق لە نێوان سائیرون و فەتح-دا

هەریەك لە هاوپەیمانییەكانی سائیرون و فەتح داڕێژەری نەخشەی سیاسی ئێستای عیراقن، لەحاڵەتی پێكهێنانی هاوپەیمانی نوێ‌ نێوانیان، بە تەواوەتی شەربەكە بەسەر ئەوانی تردا قڵپدەكەنەوە و رێگەنادەن ئۆپۆزسیۆنی تازە پیاكەوتوو گەمەكەیان لێتێكبدات. موقتە سەدر رابەری رەوتی سەدر كە ئاراستەكەری سیاسەتەكانی سائیرونە، لەگەڵ هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر و سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، دوو كاراكتەری سەرەكی پێكهێنانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بوون و هەرلەلایەن ...

زیاتر »