سەرەکی » وتار » مستەفا محەمەد (پەڕە 2)

مستەفا محەمەد

گومانەکان لە فەوتانی ساڵێکی خوێندن

دوای دابڕانێکی زۆر، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم پرۆسەی خوێندنی ناو پۆلی بۆ قۆناغەکانی خوێندن دەستپێکردەوە. میکانیزمی دەستپێکردنەوەکە هەر بە هەمان ریتمی پێشووە کە لەهەفتەیەکدا سێ رۆژ بە نۆبە هەرجارەی قۆناغێک لە رۆژێکدا دەوام دەکەن کە لەسەرەتای مانگی دووی ئەمساڵدا تاقیکرایەوە و تاڕادەیەکی باشیش سەرکەوتوو بوو . هەنگاوەکە بۆ دەستپێکردنەوە مایەی دڵخۆشییە، هەروەک لە رابردووشدا وتومانە هیچ کات خوێندنی ئەلەکتڕۆنی یا ...

زیاتر »

گرنگیی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتی و گۆڕان

لێکتێگەیشتن و هاوپەیمانی بۆ یەکخستنی هاوسەنگی و گێڕانەوەی هێز و دروستکردنی رەقەمێکی شایان کە دەرەقەتی گۆڕانکارییەکان بێت، لە چوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵدا کارێکی بەجێیە و هەر هێز و قەوارەیەک لە هەرێمدا لە پێناوی بەدیهێنانی نەخشەڕێی چارەسەر بگرێتەبەر، هەنگاوێکی پیرۆزە و پێویستە دەستخۆشی لێ بکرێت. هاوپەیمانیی کوردستان وەک یەکەمین هاوپەیمانی، گەڕی ئەمجارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق کە بە لێکتێگەیشتنی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان ...

زیاتر »

هەنگاوی كردەیی بۆ دەربازكردنی پڕۆسەی خوێندن

وەزارەتی پەروەردە وەك چارەی دۆخی خۆپارێزی و رێگری لە تەشەنەی زیاتری پەتای كۆڕۆنا، بڕیاری داخستنەوەی خوێندنگەكانی دەركردەوە و لە 17ی نیسانیشەوە خوێندنی ئەلیكترۆنی ئەكتیڤ كردۆتەوە، كە لە رێگەی (كۆد و وشەی نهێنی) خوێندكار دەچێتە ناویەوە و وانە تۆماركراوەكانی، لە سایتی «ewana.krd» وەردەگرێ. ئەم هەنگاوەی وەزارەت تازە نییە، بەڵكو ساڵی رابردووش بۆ وەرزی دووەمی خوێندن تاقیكردەوە و تیایدا سەركەوتوو نەبوو، ئەمساڵ ...

زیاتر »

رۆڵی سەرۆك مام جەلال لە پاراستنی پێگەی هەرێمدا

زیاتر لە 16 ساڵ بەرلە ئەمڕۆ، لە دوای بیناتانەوەی عیراق، لە پڕۆسەیەكی دیموكراسی و دوای هەڵبژاردن و پێكهینانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەرۆك مام جەلال بوو بە سەرۆك كۆمار و بۆ یەكەمجار وەك كوردێك لە مێژووی عیراقدا، لە دەنگدانێكی راستەوخۆدا كە هەموو جیهان بینی، وەك یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆماری عیراقی فیدراڵ سوێندی یاسایی خوارد. دوای پڕۆسەی ئازادیی عیراق و لەناوچوونی رژێمی ...

زیاتر »

با تەنها سێكتەری پەروەردە نەکرێتە قوربانی

لەم حكومەتەی خۆماندا بە تایبەت لە ئاستی وەزارەتە پەیوەندیدارەكاندا، زۆر بڕیار و رێنمایی دەردەچن كە بە وردی توێژینەوەیان بۆ ناكرێ و لە كاتی خستنەڕوویاندا جۆرێك لە هەڵەشەییان پێوە دیار دەبێ، رەخنەی جددی و قسەی زۆریش لەو بارەیەوە دەبنە بابەتی رۆژەڤ، رووشیداوە بڕیارێك دەدرێ بەڵام پێش ئەوەی مەرەكەبەكەی وشك ببێتەوە و بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە بڕیارێكی تر هەڵدەوەشێنرێتەوە یاخود سەرلەبەری رەتكراوەتەوە ...

زیاتر »

متمانە سەرەداوی رێكەوتنی هاوسەنگە

عیراق لە زۆرلاوە كێشەی ئاڵۆزی تێدایە و ململانێی هێز و قەوارە سیاسییەكانیش بە تایبەت پەرتەوازەیی و چەند بەرەیی لە نێو ماڵی شیعەدا، بوونەتە بەربەستی گەورە لەبەردەم بنەماكانی شەراكەتی راستەقینە لە نێوان پێكهاتە سەرەكییەكانیدا، ئەمەش رەنگدانەوەی هەیە لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و رێكەوتن لەبارەی زۆر پرسی گرنگی پەیوەست بە فۆرمی مامەڵەی حكومڕانییەوە. ئەوە روونە كە عیراق رووە و هەڵبژاردن هەنگاو دەنێ، ...

زیاتر »

بۆ كورد پڕۆژەی بودجە تاقیكردنەوە قورسەكەیە

دوای كۆكردنەوەی ئیمزای 150 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن ئەندامێكی ئەنجومەنەكەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جارێكی تر پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی عیراقی خستەوە ناو بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەم هەفتەیە و دوای كەمێك هێوربوونەوەی دۆخەكە كە بەهۆی دروستبوونی كێشە لەناو ئەنجومەنەكەدا لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی دروستبوو، دیسانەوە جەدەلی پشكی بودجەی هەرێم مشتومڕی گەرمی بەدوای خۆیدا هێنایەوە. ئێستا بەهۆی ناڕەزایی زۆری لایەنی كوردی ...

زیاتر »

یاسای دادگای فیدراڵی پشتگوێ مەخەن

پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی لە دانیشتنەكانی كۆتایی هەفتەی رابردوو و ئەم هەفتەیەشدا گفتوگۆی زۆری لەبارەوە كرا و هەندێ لە بەند و مادەكانیشی تێپەڕێنران، بەڵام جارێكی تریش نەتوانرا سەرجەمی پڕۆژەكە دەنگی پێویست بێنێ، دواجار بەهۆی بایكۆتی هەندێک فراکسیۆنەوە، رێژەی ئامادەبوونی ئەندامانی نوێنەران شكێنرا و دەنگدان لەسەر كۆی پڕۆژەكە و چەند مادەیەكی تری، بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا. ئەم پڕۆژەیاسایە بۆ واڵابوونی ...

زیاتر »

لە گەرمەی دانوستانەكاندا گوتاری زبر، بۆ؟

وەك باس دەكرێ كە هەرێم و بەغدا لەسەر میكانیزمێكی نوێ لەبارەی ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە هەرێم لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 لە رێكەوتنی كۆتایی نزیكبوونەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەقی ئەو بڕگەیە و تەواوی رەشنووسەكە بە هەموارەكانی ناویەوە كە لیژنەی دارایی كردوونی، دراوەتە لایەنە سیاسییەكان و حكومەتی مستەفا كازمی، تا رەزامەندیی یا دواسەرنجی خۆیانی لەبارەوە بدەن. گومانی تێدا نییە كە بەبێ رێكەوتن ...

زیاتر »

رێكەوتنەكە پڕۆژەیاسای بودجە یەكلایی دەكاتەوە

لە كاتێكدا گفتوگۆكان بۆ پرسی یەكلاییكردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق لە قۆناغی كۆتاییدان و هەوڵەكانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لەوبارەیەوە گەیشتوونەتە كۆتایی، بەڵام رێكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا و درێژەكێشانی دانوستانەكان بۆ گەیشتنە دواخاڵی لێكێگەیشتن، مژاری گەرمن و پێدەچێ هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكە، بن. هەنگاوەكانی دانوستان لە نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ چڕتربوونەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش، ئێستا گەڕێكی تری ...

زیاتر »