سەرەکی » وتار » هیوا محەمەد (پەڕە 5)

هیوا محەمەد

خڕبوونەوە بۆ بردنەوە

ئەمە تەنها لە وڵاتی ئێمەدا نییە کە کاتێک سەروحەدی هەڵبژاردنەکان دێنە پێش ئیتر حزبەکان بەخۆ دەکەون و سەر بە ماڵی یەکدا دەکەن، ئەوەی کە پێشتر نەیویستوە دەچێتە لای و داوای پێکەوە کار کردنی لێدەکات. لەهەموو جیهان لەهەر کوێیەک حکومڕانی هەبێت، حزب هەیە و حزبیش لەگەڵ ئەوانی دیکە ململانێ دەکەن بۆ خۆبردنە پێش و وەرگرتنی دەسەڵات و پیادەکردنی ئەو بەرنامانەی کە ...

زیاتر »

یەکێتییە نوێیەکەی شۆڕشی نوێ

هەندێک حزب بە درێژایی مێژووەکەی ئەگەرچی بەرنامە و دروشمی باشی هەبووە و قوربانیی زۆری داوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی بەڵام نەیتوانیووە بگاتە ئاکام و دەسەڵات وەربگرێت تا بتوانێت ئەوەی لە بەرنامەیدایە پیادەی بکات. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە قۆناغێکدا سەریهەڵدا، پڕ لە نائومێدی بوو، لای زۆربەی تاکی کورد ئەو ساڵە بە شینگێڕیی بۆ نشوستی شۆڕش دێتە یادکردنەوە. لە مێژووی زۆرێک لە وڵاتانی ...

زیاتر »

پشکی کوپەکە و پڕیشکی کوورەکە

کار کردن لە حزبێکی سیاسیدا دەتکاتە (پۆلەتیک مان) ئەگەر لەگەڵیدا قاڵ بیتەوە و لێی بزانیت. سیفەتی (پۆلەتیک مان) هەر ئەوە نییە لەهەوڵی بەدەست هێنانی پۆست و پلەی حزبیدا بێت، بەڵکو ئەرکی سەرەکی ئەو، کارکردنە بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانی حزبەکە، کە لە بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆکەیدا دیاری کراوە، ئەو ئامانجانەش سەرەکیترینیان پەیوەستە بە ژیانی کۆمەڵگەوە و ئەو هێڵانەی تیایدا بەیان کراوە ...

زیاتر »

سەرکردە و تاکی کۆمەڵگە

سەرکردە هاوشێوەی ئەو دایک و باوکە سەرکەوتووەیە کە خێزانێک بە جوانی و بە پێی سیفەتە جوانەکان و بەسوودەکانی کۆمەڵگە پەروەردە دەکەن و لەگەڵ ئەوەش کە بە زۆر قۆناغی سەختدا تێپەڕ دەبن، بەڵام دەیانگەیەننە سەر هێڵی دامەزاراندن. سەرکردە تاکێکی ناو کۆمەڵگەیە و وەک هەموو تاکەکانی دیکەیە و خاوەن توانا و پشوویەکی باشە و لەناو حزبەکەیدا متمانەی پێدراوە، سەرکردە پێش ئەو کاروانە ...

زیاتر »

بوختانی ئیسرائیل و دنەی سعودیە

ئیسرائیل خۆی دەڵێت کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ رێگری کردنە لە زیندووبوونەوەی گفتوگۆکانی رێکەوتننامەی 5 + 1 ی پەیوەست بە دۆسێی ئەتۆمیی ئێران. ئەمە سەرەڕای ئەو هەوڵە تکاکاری و هەواڵگریی و دیپلۆماسییانەی کە لەسەر ئەمریکا بەکاریدەهێنن، لەگەڵیشیدا لێرە و لەوێ مووشەکێک دەنێن بە کەشتییەکەوە، یان خەلەلێک بۆ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران دروست دەکەن، یان کەسایەتییەکی پسپۆڕی ئەو بوارە دەکوژن، دواتریش دانی پیادا ...

زیاتر »

بەڵێ بۆ ئازادیی رۆژنامەگەری، بەڵام

هاوشێوەی هەموو یاد و رۆژەکانی دیکەی ساڵ و یادەکانی توێژەکانی ناو کۆمەڵگە و پیشەکان دەکەینەوە، لە رۆژی ژناندا سەدان بەڵێن دەدەین بە باشترکردنی ژیانی ژنان و پاراستنی مافەکانیان و کێشکردنیان بۆ ناو بازاڕی کار، بەمەبەستی ئازادبوونیان لە رووی ئابوورییەوە، کە ئەمەش روویدا، ئەوا زۆرێک لە کێشەکانیان چارەسەر دەبن، بەڵام لەبەرئەوەی ئەم بەڵێنانە یاسایی و دەستووریی نین و بەڵێنی (کاتین و ...

زیاتر »

لێدانی تەپڵی سەرکەوتن بەسەر داعشدا

کاتێک عەبادی و ئەمریکا رایانگەیاند (کۆتاییمان بە داعش هێنا) بەلامەوە سەیر بوو کە ئەوان بەبێ بەهەند وەرگرتنی ئەوەی کە لە زۆر ناوچەی هەرێم و عیراق هێشتا مەفرەزەی جۆراوجۆر هەن و کارە تیرۆریستییەکانیان بەردەوامە، کەچی تەپڵی سەرکەوتن لێدەدەن. لەوکاتەوە تائێستا بە سەدان قوربانی کەوتۆتەوە لە ئەنجامی ئەمە. هەرچییەک لە وڵاتدا رووبدات لە ئەنجامی هەڵسوکەوتی سیاسیی بەرپرسەکانە لەوانەی کە ئیدارەی وڵات دەکەن، ...

زیاتر »

لە شکستەوە بەرەو هەڵدێر

ئەوەی دیکتاتورێکی وەک سەدام پیایدا تێپەڕی، هیچیان سەرکەوتنێکی مسۆگەر نەبوو، ئەمەش وای کرد تا دەهات بە شکستدا تێدەپەڕی و دوایینەکەشی، هەڵدێرا و بە زەلیلی گیرا و لەسێدارەدرا. بوون بە دیکتاتور هۆکاری زۆرە، هاندانی خێزانی، واتا ئەندامانی خێزانەکە کەسەکەیان هان دەدەن کە دەسەڵاتەکانی فراوانتر بکات، تا خۆیان لە سێبەری ئەودا سوودمەند ببن و باری ئابووریی خۆیانی لەسەر بنیات بنێن، چونکە دیارە ...

زیاتر »

پۆستەکان بۆ لێهاتووەکان، رەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان

هیوا محەمەد لەمانگی ئاداردا، ئەنتۆنیو گوتیریش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەهۆی ئەو قەیرانانەوە کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی گرتوەتەوە لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایروسی کۆرۆنا، نەخشەرێی نوێی پێشنیار کرد بۆ داهاتوو، تیایدا دەڵێت: لەگەڵ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە کە بەهۆی کۆرۆناوە هاتە پێش، دەبێت نەخشەرێیەک وێنا بکەین کە هەمووان بگەیەنێت بە داهاتوویەک تیایدا کۆمان بکاتەوە و بمانکاتە دۆستی ژینگە و توانای مامەڵە کردن لەگەڵیدا. لەو ...

زیاتر »

ئێرە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوە نییە

هێندەی دەوترێت عیراق زەویی شارستانێتی و دۆڵی رافیدەین و حامورابی، دوو هێندەش ئەم خاکە بووە بە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوە و زۆرانبازیی ئەو لایەنانە، کە ئێرە جێگەی ئەوان نییە لە بنەڕەتدا. ئەگەر بچیت و گروپ بە دوای گروپ، هێز و سوپای مۆدێڕن، لەم شار و ئەو شاری عیراق ببینیت و لێیان بپرسیت ئێوە کوێندەرین، ئەوە دەبێت لیستێک بە ناوی چەندین وڵاتی زلهێزی ...

زیاتر »