سەرەکی » وتار » گۆران فه‌تحی

گۆران فه‌تحی

یه‌كه‌م سه‌ردانی بینیت بۆ میسر

گۆران فه‌تحی جووڵه‌و هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ بۆ كرانه‌وه‌ به‌ رووی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان و وڵاتانی تری‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌ وانه‌ی‌ تازه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا به‌ستووه‌ و بەوانەشەوە کە پێشتر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تەلئەبیبئاساییكردۆته‌وه‌، به‌تایبه‌تی میسر كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیبدا هه‌یه‌. دوا سه‌ردانه‌كانی به‌رپرسانی ئیسرائیل بۆ میسر، سه‌ردانی نفتالی بینیت -ی سه‌رۆك وه‌زیران بوو، كه‌ چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی ...

زیاتر »

(ئێف بی ئای) و سعودیە و 11ی سێپتەمبەر

گۆران فەتحی پێدەچێت قەیرانێكی سیاسی بەرۆكی سعودیە بگرێت، دوای ئەوەی ئاژانسی ئیف بی ئای ئەمریكا، دۆكیۆمێنتی یەكەمی سەبارەت بە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 بڵاوكردەوە و تێیدا گومان خرایە سەر ریاز كە دەستی هەبووبێت لەو هێرشانەدا. ئاژانسی ئێف بی ئای، بە فەرمانی جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا، دیكۆمێنتی یەكەمی سەبارەت بە لێكۆڵینەوەكانی هێزە ئەمنییەكانی ئەمریكا لەسەر هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر بڵاوكردەوە، كە ...

زیاتر »

هەڵاتنێك هاوشێوەی فیلمە ئەكشنەكان

گۆران فەتحی  دوای هەڵاتنی چەند زیندانییەكی فەلەستینی لەیەكێك لە زیندانە پتەو قورسەكانی ئەو وڵاتە، ئیسرائیل تووشی شۆك بوو خودی رووداوەكەش رەخنەی زۆری دروستكرد لەسەر هێزە ئەمنیەكانی ئیسرائیل، بەكاربەرانی پێگەكانی ئەنتەرنێتیش رووداوەكەیان كرد بە هەلێك بۆ گاڵتەجاڕی، لەبەر ئەوەش هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە هەموو هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ بۆ دەستگیركردنەوەی زیندانییە هەڵاتووەكان، توانیویەتی چەند كەسێكیان دەستگیربكاتەوە. دوای ساڵێك تونێل دروستكردن رۆژی دووشەممەی رابردوو، ...

زیاتر »

حكومه‌ته‌‌‌ كاتییه‌كه‌ی‌ تالیبان لە سه‌ركرده‌ توندڕه‌وه‌كانی…

حكومه‌ته‌‌‌ كاتییه‌كه‌ی‌ تالیبان لە سه‌ركرده‌ توندڕه‌وه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ و ‌نه‌ته‌وه‌ی‌ پشتۆن پێكدێت گۆران فه‌تحی بزووتنه‌وه‌ی‌ تالیبان حكومه‌تی راگوزه‌ری راگه‌یاند، كه‌ وه‌زیره‌كانی به‌زۆری له‌ سه‌ركرده‌كانی تالیبان و هه‌روه‌ها له ‌نه‌ته‌وه‌ی‌ پشتۆنن، له‌ ئیستاشه‌وه‌، وڵاتانی جیهان بوون به ‌دوو به‌ره‌وە، بەرەیەکیان له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی و دانپێدانانن به‌و حكومه‌ت و بەرەکەی دیکە دژی ئەو حكومه‌ته‌ن. كابینه‌كه‌ی‌ تالیبان تالیبان رۆژی سێشه‌ممه‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، كه‌ ...

زیاتر »

تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی‌ فیدراڵییه‌كه‌ی‌ ئه‌سیوپیا

ئا: گۆران فه‌تحی مشتومڕێكی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی له‌ دوای قۆناغی دووه‌می پڕكردنی به‌نداوه‌كه‌ی‌ ئه‌سیوپیا دروست بووە، به‌تایبه‌ت دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ لافاوی رووباری نیل، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌سیوپیا نه‌یتوانی له‌ 3 ملیار مه‌تر سێجا زیاتریش ئاو گلبداته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئامانجی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌بوو 13 ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلبداته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئاوی رۆیشتوو بۆ هەریەک لە میسر و سودان كه‌می نه‌كرد و كاریگه‌ریی‌ ...

زیاتر »

شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ تالیبان و ئه‌حمه‌د مه‌سعود

گۆران فه‌تحی په‌نجشیر ئه‌و هه‌رێمه‌ی‌ ئه‌فغانستان كه‌ تا ئێستاش تالیبان نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگرێت، دواجار شه‌ڕ یه‌خه‌ی‌ گرت، شه‌ڕێك كه‌ تالیبان به‌پێویستی ده‌زانێت له‌گه‌ڵ شاه‌ مه‌سعود و هێزه‌كانی په‌نجشیر بیكات، بۆ پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ له‌هه‌موو ئه‌فغانستاندا. ئێستا لێدوانی دژ به‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ڕی په‌نجشیر ده‌درێت، تالیبان باس له‌سه‌ركه‌وتنی خۆی‌ ده‌كات له‌چه‌ندین ناوچه‌ی‌ سه‌ر به‌و هه‌رێمه‌، هێزه‌كانی شا مه‌سعودیش، جه‌خت له‌به‌رگری سه‌ختی خۆیان و ...

زیاتر »

هه‌ڵبژاردنی عیراق له ‌نێوان به‌شداربوان و به‌شدار نه‌بوواندا

دوای مشتومڕێكی زۆری نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق له‌سه‌ر به‌شداری یان به‌شداری نه‌كردن له ‌هەڵبژاردنی مانگی 10ی‌ ئه‌مساڵ، كاریگه‌ریی به‌شداری نه‌كردنی لیسته‌ گه‌وره‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌ت ره‌وتی سه‌در، دواجار مه‌سه‌له‌كه‌ یه‌كلایی بۆوه‌، دوای راگه‌یاندنی موقته‌دا سه‌در به‌وه‌ی‌ ره‌وته‌كه‌ی‌ به‌به‌هێزی به‌شداری هەڵبژاردن ده‌كات، به‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی‌ دواخستنی‌ هەڵبژاردن و نه‌كردنی ته‌واو پێچه‌وانه‌ بۆوه‌. پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ به‌شداری نه‌كردن به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی ...

زیاتر »

كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عیراق چاوەڕوانی چی لێدەكرێت؟

بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە كۆنگرەی وڵاتانی هاوسێی عیراق لە بەغدا ببەسترێـت، بە بەشداری چەندین وڵاتی دراوسێی، هەروەها چەند وڵاتێکی تری كاریگەری عەرەب و جیهان، بەمەبەستی تاوتوێكردنی كێشەكانی ناوچەكە، هەروەها هەوڵی لێكنزیكردنەوەی هەندێك وڵاتی عەرەبی و ناوچەیی و نەهێشتنی شەڕی سارد و ناكۆكی نێوانیان دەدرێت لە نموونەی سعودیە و ئێران، ئەمە چ جای هەوڵی رێكخستنی دیدارێك لەنێوان وەفدی ئەمریكا و ئێران ...

زیاتر »

ئاگرەكەی توركیا

ئاگر و سووتانی دارستانەكانی توركیا كە چەند رۆژێكە بەردەوامە، زیانی گەورەی بەو وڵاتە گەیاندووە لە رووی گیانی و هەروەها ئابووری و بەتایبەتیش كەرتی گەشتیاری، رەخنەی توندیش لە حكومەتی ئەو وڵاتە دەگیرێت بەهۆی خراپ مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەو رووداوە و بە كەمتەرخەمیش تۆمەتبار دەكرێت. ئاگرەكانی ئەم دواییە كە حەوت هەرێمی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە كە ئەوانیش ئەنتاڵیا و ئەدەنە و قەیسەری و كۆتاهییە ...

زیاتر »

ئیسرائیل وەك چاودێر لە یەكێتیی ئەفریقا

ئیسرائیل چووە ناو یەكێتیی ئەفریقاوە بە سیفەتی چاودێر، ئەمەش هەنگاوێكی دیپلۆماسی تری ئەو وڵاتەیە، بەكرانەوە بەڕووی وڵاتانی عەرەبی و هەروەها كیشوەری ئەفریقا، كە تەلئەبیب بەسەركەوتن بۆ خۆی هەژماری دەكات، دوای چەندین دەیە لە شەڕی راستەوخۆ و سارد لەگەڵ بەشێكی زۆری وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئیسلامی. وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، ئیسرائیل بە سیفەتی چاودێر چووەتە نێو یەكێتی ئەفریقاوە، یائیر ...

زیاتر »