سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 160)

هەواڵ

28 خوێندكاری كۆلێژی سەربازی كوژران

ئەمین هاشمی وتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیاوە رایگەیاند: لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر كۆلێژێكی سەربازی لە تەرابلوسی پایتەخت، 28 خوێندكار كوژراون و دەیانی تر برینداربوون. داواشی لە دانیشتووانی تەرابلوس كردووە كە بە مەبەستی بەخشینی خوێن بە بریندارەكان، سەردانی نەخۆشخانەكانی شارەكەیان بكەن. لای خۆیەوە، ئۆپەراسیۆنەكانی گڕكانی تۆڵەی سەر بە حكومەتی ویفاقی نیشتمانی، هێزەكانی سەر بە خەلیفە حەفتەری بە ...

زیاتر »

خۆپیشاندان لە دژی جەنگ بەڕێوەچوو

وەك ناڕەزاییەك بۆ ئەو هێرشە موشەكییەی كە بەفەرمانی سەرۆكی ئەمریكا كرایە سەر بەغدا، خۆپیشاندان لە چەند شارێكی ئەمریكا بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران لە كەش و هەوایەكی هاوشێوەی ئەو خۆپیشاندانانەی كە لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا لە دژی جەنگی ڤێتنام بەڕێوەچوون، رژانە سەر شەقامەكانی چەند شارێكی ئەمریكا و ناڕەزایەتی خۆیان لە بڕیاری رەوانەكردنی 3 هەزار سەربازی تری ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی. لەو چوارچێوەیەدا، ...

زیاتر »

لە گەرمیان 37 وێستگەی سووتەمەنی داخراون

PUKmedia لەماوەی ساڵی رابردوودا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، 37 وێستگەی سوتەمەنی داخراون و 34 كارگەی چەوو لمیش سزادراون. لەو بارەیەوە، یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاندووە: لەساڵی 2019دا لەلایەن لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە 1120 نمونەی بەنزین و گازوائیل لە وێستگەكانی سوتەمەنی وەرگیراون و پشكنینیان بۆ كراوە و 45 نمونەیان نەشیاوبوون، بەو هۆیەشەوە 37 وێستگەی سوتەمەنی داخراون و ...

زیاتر »

سلێمانی، فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی

لەناو كارگەی جگەرەی سلێمانی فێستیڤاڵی داشكاندنی بەرهەمی خۆماڵی كرایەوەو بڕیارە ماوەی 15 رۆژ بخایەنێت و چەندین كۆمپانیاش تێیدا بەشدارن. سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە ئامانجیان لە كردنەوەی ئەو فێستیڤاڵە ئەوەیە بەرهەمی خۆماڵی بناسێنرێت و خەڵك لەڕێی داشكاندنەكەوە بتوانێت ئەو بەرهەمانەی دەستبكەوێت، ئەوەشیان راگەیاند: لەفێستیڤاڵەكەدا كە ماوەی 15 رۆژ دەخایەنێت و 100 كۆمپانیا تێیدا بەشدارن، دەیانەوێت ئەو كەسانەی بەرهەمی خۆماڵیان ...

زیاتر »

گه‌ڵاكان به‌نۆره‌ ناوه‌رێن

«گه‌ڵاكان به‌نۆره‌ ناوه‌رێن» ناونیشانی نوێترین كۆمه‌ڵه‌ شیعریی ئیبراهیم هه‌ورامانییه‌ و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌. دیوانه‌ شیعرییەکە پێكهاتووه‌ له‌سێ كۆمه‌ڵه ‌شیعر به‌ناوه‌كانی (ئیبراهیم)و (مانگ به‌ته‌نیا ده‌رده‌كه‌وێت)و (گه‌ڵاكان به‌نۆره‌ ناوه‌رێن) كه‌ چه‌ند ده‌قێكی هایكۆیە‌و سه‌رجه‌م ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعرییه‌ له‌ 314 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌و بڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌راسیمی تایبه‌تدا بڵاوبكرێته‌وه. شایانی باسە ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌ لەدوای بڵاوکردنەوەی كۆمه‌ڵه‌ شیعری (كه‌سێك ...

زیاتر »

هاریكاریی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا‌و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، جەختیكردەوە لەسەر «پێویستیی هاریكاریی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە». هەوڵەكانی عیراق بۆ هێنانەكایەی ئاشتییە لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح‌و سەرۆك ئیمانوێل ماكرۆن، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد سەبارەت بەپێشهات‌و گۆڕانكارییەكانی عیراق‌و ناوچەكە‌و جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی كە عیراق سوورە لەسەر هێنانەكایەی ئاشتی لەناوچەكەدا. سەرۆك ...

زیاتر »

قەیرانەكانی عیراق قووڵتر دەبنەوە

هەواڵ و بەدواداچوون دۆخی عیراق بە پەرەسەندنی ئاڵۆزی و رووداوی نوێ، بەرەو دۆخێكی مەترسیدار دەڕوات و هێشتا چەند دۆسێیەك هەن كە یەكلانەبوونەتەوە و ململانێكانی ئێران و ئەمریكاشی هاتۆتە سەر. خۆپیشاندانەكانی مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، عیراقی خستە دۆخێكی راگوزەرەوە، بەوپێیەی كە لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و بە ئێستاشەوە ململانێی نێوان هێزەكان لە سەر پرسی دیاریكردنی جێگرەوەیەك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، ...

زیاتر »

200 تۆن خواردن و كاڵا لەناوبران

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لەماوەی مانگێكدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان گرتووە بەسەر بڕی نزیكەی 200 تۆن خواردن و كاڵای ماوەبەسەرچوو و زیانبەخشداو لەناوبراون. لەوبارەیەشەوە، گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەكۆتا مانگی 2019دا لە ئەنجامی گەڕان و چاودێرییەكانی لیژنە هاوبەشەكانمان، توانراوە لەكۆی ئەو شوێنانەی كە بەسەركراونەتەوە دەستبگیرێت بەسەر نزیكەی 200 تۆن خواردن و كاڵای بەسەرچوودا، كە خاوەنەكانیان بەنیازبوون ...

زیاتر »

پەرلەمانی لیبیا رێكەوتن لەگەڵ توركیا رەتدەكاتەوە

پەرلەمانی لیبیا رێككەوتننامەی لێكتێگەیشتنی نێوان توركیا و لیبیای رەتكردەوە سەبارەت بە ناردنی هێزی سەربازیی توركیا بۆ لیبیا. سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش هۆشیاری دەدات لە ئاڵۆزبوونی زیاتری ناوچەكە. فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی لیبیاش دەستتێوەردانی سەربازیی لەوڵاتەكەی بەهەموو شێوەیەك رەتكردەوە. رەتكردنەوەی رێكەوتننامەكە دوێنێ، پەرلەمانی لیبیا لەكۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا، بەكۆی دەنگی پەرلەمانتاران رێكەوتننامەی حكومەتی توركیاو حكومەتی ویفاقیان رەتكردەوەو داوایان لەدادگای نێودەوڵەتی كرد، كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ...

زیاتر »

ئوسترالیا باری نائاسایی راگەیاند

لە سێ‌ ویلایەتی ئوسترالیا، ئاگر لە دارستانەكان كەوتۆتەوەو مەترسیی لەسەر ژیانی هەزاران هاووڵاتی دروستبووە، سەرەڕای هەوڵەكانیش بۆ كوژاندنەوەیان، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە سێ هەزار سەربازی بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیان‌و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە خستۆتە ئامادەباشییەوە‌و باری نائاساییش راگەیەنراوە. ئەو ئاگرەی، كە بەدیاریكراوی لە ناوچەی نیوساوز وێڵز لە ئوسترالیا كەوتۆتەوە، زیاتر لە 130 ناوچەی گرتۆتەوەو كۆنتڕۆڵكردنی هەر وا ئاسان نییە، هەروەك بۆتە هۆی ناڕەحەتیی ...

زیاتر »