سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 190)

هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی: كۆنفرانسی مەڵبەندەكان سەركەوتنی یەكێتییەكان بوو

سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان سەركەوتنی یەكێتییەكان بوو. یەكێتی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە. سوربوونی هەڤاڵانمان بۆ بەستنی كۆنگرە ئەو راستییەی سەلماندەوە كە هەموومان پەرۆشی یەكێتییەكی نوێین، سەركەوتنی كۆنفرانسی ئۆرگانەكانیش جۆشدانەوەی گیانی یەكێتییبوونمان بوو، كە هەموومان تیایدا سەركەوتووبووین. لەم بۆنەیەدا تەئكیددەكەمەوە دەست لەناودەست لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگەی دێرین و كەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و رێكخستنەكان و تێكۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و ...

زیاتر »

سەعدی پیرە: هێز و لایەنە سیاسییەكان یەكڕیزیی نێوانیان بپارێزن

دوێنێ لەهەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە خاتوو باربارا وۆڵف كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان‌و لەدیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بەگشتی‌و عیراق‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێكرا. سەرەتا، سەعدی پیرە، ئاماژەی بەڕەوشی سیاسیی عیراق‌و هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە كردو تیشكی خستەسەر خۆپیشاندانەكانی عیراق‌و رایگەیاند: داواكاریی خۆپیشاندەران لەچاكسازی‌و رەخساندنی هەلی كارو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ...

زیاتر »

رزگار عەلی: یەكێتی، ئەو هێزەیە هەمیشە بە گەورەیی دەمێنێتەوە ‌و پێشەنگە

لەڕاگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆنگرەی چوارەم، جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان، كەرنەڤاڵێكی گەورە بوو، توانیمان بۆ دۆست و نەیارەكانمان بیسەلمێنین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هێزەیە هەمیشە بەگەورەیی دەمێنێتەوە‌و پێشەنگە‌و راشیدەگەیەنێت: گەلەكەمان پێویستی بە سێ شتە «یەكێتی و یەكێتی و یەكێتی». رزگار عەلی حەمەجان سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان، لەڕاگەیەنراوەكەدا، سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان، دووپاتدەكاتەوەو دەڵێت: توانرا ...

زیاتر »

سەرۆكی حكومەت: چاكسازیی بەردەوامە و تەواوی كەرتەكان دەگرێتەوە

پڕۆژەیاسای چاكسازیی لە داهاتوویەكی نزیكدا دەنێردرێتەوە پەرلەمان دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت ‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبۆوە‌و تاوتوێی چەند پرسێكی كرد لە گرنگترینیان پڕۆژەیاسای چاكسازی، كە بەكۆی دەنگ پەسەندكرا. لەكۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا دەربارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای چاكسازی لەخانەنشین‌و مووچەو دەرماڵەو بەخشین‌و ئیمتیازاتەكانی دیكە لەهەرێمی كوردستان، كە بەشێكە لەبەرنامەی گشتگیریی چاكسازیی لەچوارچێوەی كارنامەی ...

زیاتر »

رێگری لە هەر هەوڵێك بكرێت بۆ شێواندنی باری ئەمنیی وڵات

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆخی ئێستای عیراق و ناوچەكە بەگشتی گفتوگۆی لەبارەوەكرا، هەروەها رێگەچارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی عیراق و ئەمریكا تاوتوێكرا، كە دەبێتە مایەی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات. مایك پێنس پشتیوانی خۆی بۆ ئارامی عیراق و ئەو داواكارییانەی كە عیراقییەكان هەیانە بە ئاڕاستەی چاكسازی ...

زیاتر »

كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بە خزمەتی نوێبوونەوەی یەكێتییە

حاكم قادر حەمەجان سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەکاریی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی، دوێنێ دوای كۆتاییهاتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند: لە پرۆسەیەكی دیموكراسییانە، ئازادانە، كە دیارە پێشتریش لە كۆنفرانسی كۆمیتەكان زۆر دڵسۆزانە ‌و یەكێتییانە ‌و هەڤاڵانە توانیمان ئەركی یەكێتییانە جێبەجێ بكەین، بەناوی كۆمسیۆنی باڵای چوارەمین كۆنگرەی (ی.ن.ك)ەوە، پیرۆزبایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان ‌و پێشمەرگە دێرینەكان ‌و كەمئەندامانی ...

زیاتر »

ئەم كۆنگرەیە وێستگەی نوێكردنەوەی یەكێتییە لەسەر رێبازی چەپكە گوڵەكەی مام

دوای بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشێوەیەكی سەركەوتوو، قوباد تاڵەبانی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتییەكان كردووە و ئەم سەركەوتنەشی بە وێستگەیەكی گرنگی سەركەوتنی یەكێتی وەسفكردووە، بۆ نوێبوونەوە و سەركەوتنی یەكێتی لەسەر رێبازی چەپكە گوڵەكەی مام، ئەمەش دەقی پەیامەكەیە: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان و پێشتریش كۆمیتە و مەكتەبەكان سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ هەموو یەكێتی و ...

زیاتر »

״نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردن دەدات״

تەها عەبدوڵڵا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەكی گرنگ بدات. حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا دەنگ بدرێت لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاری قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی رووداوەكانی ئەمدواییەی گۆڕەپانی تەحریر و داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە دەكرێت.  180 جار بینراوە

زیاتر »

كۆنفرانسی مەڵبەندەكان،سەركەوتنی پرۆسەی دیموكراسیی حزبی بوو

هەواڵ و بەدواداچوون كۆنفرانسی مەڵبەندەكان وەك دوا قۆناغی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ بەستنی چوارەمین كۆنگرە و نوێبوونەوەی یەكێتی كۆتاییهات، گرنگیدانی هەڤاڵانیش بە پرۆسەكە و شێوازی پیرۆزباییەكان دەریدەخات كە پرۆسەكە، پرۆسەیەكی بەهێز و دیموكراسی بووە. لەم رێكەوتە بەدواوە هەموو چاوەكان لە سەر رۆژی 21ی مانگن بۆ ئەوەی كۆنگرە لە كات و ساتی خۆی، وەك ئەوەی سەركردایەتی بڕیاری لێداوە، بەڕێوەبچێت. كۆنگرەی نوێبوونەوە بەڕێوەچوونی ...

زیاتر »

سەرۆك وەزیرانی فینلەندا هەڵبژێردرا

سان مارین تەمەن 34 ساڵ لەسەر حزبی سۆسیال دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی فینلەندا هەڵبژێردرا. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە «سانا مارین متمانەی پەرلەمانی وڵاتەكەی بەدەستهێناوە و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دەستبەكار بێت»، بەمەش سانا مارین دەبێتە گەنجترین سەرۆك وەزیران لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتەكەی. سانا مارین پێشتر وەزیری گواستنەوە و پەیوەندییەكان بوو.  240 جار بینراوە

زیاتر »