سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 198)

هەواڵ

پەیڕەوی نوێی پەرلەمان دەرگا بەڕووی فراکسێونی نوێدا دەکاتەوە

پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی دوێنێیدا بەزۆرینەی دەنگ، هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەسەند كرد. لە هەموارەكەدا كە بە 91 دەنگ پەسەندكرا، چوار لیژنەی نوێی هەمیشەیی بۆ پەرلەمان زیادكرا و سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش بەلایەنی كەمەوە ژنێكی تێدا دەبێت، هەروەها پەیڕەوی نوێی پەرلەمان دەرگا بەڕووی پێکهێنانی فراکسێونی نوێدا دەکاتەوە.  78 جار بینراوە

زیاتر »

بــــافڵ تاڵــــەبانـــــی: گــــۆڕانكاریـــی گـــەورە لـــە یـــەكێتیدا بەڕێــــوەیە كە سەرسام دەبن

لـــــــەلایـــەن دەزگـــــای دژەتیرۆرەوە خـــــەڵاتکرا بافڵ تاڵەبانی جەختی لەسەر وادەی بەستنی كۆنگرەی چوارەم لەكاتی خۆیدا كردەوەو تێڕوانینی خۆشی لەسەر شێوازی ئەو كۆنگرەیە خستەڕوو و ئاماژەشی بە هەوڵەكانی یەكێتی دا لە دروستكردن ‌و پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ هەموو لایەنە كوردستانییەكان بۆ دروستكردنی یەكڕیزییەكی تۆكمە بۆ كاری پێكەوەیی چ لە حكومەتی كوردستان ‌و چ لە بەغدا ‌و راشیگەیاند كە كێشەو گرفت ‌و نیگەرانیی ...

زیاتر »

سەعدی پیرە: لە‌ یە‌كترگە‌یشتنی باش هە‌یە‌ لە‌نێوان هە‌ولێر و بە‌غدا

دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازیكرد لە لیۆنیداس كۆنتۆڤۆونێسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە‌ عیراق و ئیفسیمیۆس كۆستۆپۆلۆس كونسوڵی گشتیی یۆنان لە‌ هە‌رێمی كوردستان. لە دیدارێكدا، سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌ هیوایخواست ئاستی پە‌یوە‌ندییە‌كانی نێوان هە‌رێم و یۆنان لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا پتە‌وتر بكرێت و پێشكە‌وتنی باشتر و زۆرتر بە‌خۆیە‌وە‌ ببینێت. سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌ ئاماژە‌ی بە‌ ...

زیاتر »

لە سلێمانی كۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بەڕێوەچوو

دوێنێ لە سلێمانی، یەكەم كۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بۆ هێزە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئایینییەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو. كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتیی ی.ن.ك و لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەمینداری گشتیی رێكخراوی ئاشتی جیهانی بۆ بنیاتنانی مرۆڤ و نیشتمان، بە چاودێریی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە و رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو.  78 جار بینراوە

زیاتر »

(هاوپەیمانیی كوردستانی) لیستی لایەنە كوردستانییەكانە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان

(هاوپەیمانیی كوردستانی) لیستی لایەنە كوردستانییەكانە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان نۆ لایەنی كوردستانی بڕیاریاندا بە یەك لیست، (لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی) بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بكەن لە پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین. لایەنە بەشداربووەكان دوێنێ لە هەولێر حزب و لایەنە سیاسییەكان (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، حزبی شیوعیی كوردستان، حزبی ...

زیاتر »

ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌كات

سێ‌ وڵاتی ئه‌وروپی كه‌ له‌ ئیمزاكردنی رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئێران به‌شداربوون، هۆشدارییان داوه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی تاران هه‌نگاوی چواره‌م بنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌بێت، وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ به‌شێكن له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌، ده‌كشێنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێران رایگه‌یاندووه‌، له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا هه‌نگاوی چواره‌م ده‌نێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی به‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌. له‌ كاردانه‌وه‌ی كشانه‌وه‌ی ...

زیاتر »

توركیا و روسیا گرێبه‌ستی فڕۆكه‌ی سوخۆی 35 تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیا له‌زاری لێپرسراوێكی باڵاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌: ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا و توركیا ده‌ستیانكردووه‌ به‌ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوخۆی 35ی روسی به‌ توركیا. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، گفتوگۆكان له‌قۆناغی سه‌ره‌تادایه‌ و جارێ زووه‌ باسی رێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه‌ بكرێت. ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ توركیا به‌هۆی كڕینی سیستمی دژه‌ موشه‌كی ئێس 400ی رووسی، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بۆوه‌ له‌لایه‌ن ...

زیاتر »

زامنكردنی ئاشتی ‌و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا

لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەنیویۆرك، سەرۆك كۆماری عیراق ژمارەیەك دیدارو كۆبوونەوەی ئەنجامداو تەئكیدی لەسەر كۆتاییهێنان بەكێشەكان كردەوە. كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمارو سەرۆكی ئێران لەكۆبوونەوەیەكدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار‌و حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران، تاوتوێی پێشهاتەكانی ناوچەكەو جیهان‌و پرسە هاوبەشەكان‌و چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان، كرد. لەكۆبوونەوەكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح، جەختی لەگرنگیی هەماهانگی وڵاتانی ناوچەكە كردەوە بۆ ...

زیاتر »

مەلا بەختیار: هەمیشە قەرزارباری كەسوكاری شەهیدانین

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، لەسلێمانی، خانەوادەی شەهید جەمال ئەحمەد فەقێ‌ ناسراو بە (جەمال خۆشناو)ی بەسەركردەوەو وەك یەكێك لەشۆڕشگێڕەكانی كوردایەتی، یادو بیرەوەریی بەرز نرخاند. لەسەردانەكەیدا بۆ لای خانەوادەی شەهید جەمال، كە رۆژی 26/9/1985 لەكۆیە شەهیدكراوە، كە ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان‌و فەرماندەی مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕش بووە، مەلا بەختیار، ئاماژەی بەوەكرد، كە لەو سەردەم‌و قۆناغەدا، ئەركەكان تەنها بەشۆڕشگێڕەكان رادەپەڕێنران‌، كە ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: دۆخێكی ئەرێنی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر‌ و بەغدا لەئارادایە

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا كۆبۆوە، دوێنێش لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: دۆخێكی ئەرێنی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر‌ و بەغدا لەئارادایە. كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 24/9/2019، لە نیویۆرك، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا كۆبۆوە. لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی ...

زیاتر »