سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 255)

هەواڵ

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوای یەكڕیزیی نێوان لایەنەكان دەكات

رۆژی 30/10/2017، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە گروپێك لە ژنی نوسەر و راگەیاندنكار، لەدیدارێكدا بارودۆخی ئێستا لەهەموو رەهەندەكانەوە تاوتوێكرا. لەو دیدارەدا، گروپەكە لەگەڵ  دووبارە دەربڕینی پرسەو ماتەمینیان بۆ لەدەستدانی سەرۆك مام جەلال، رۆڵ و هەڵوێستی سەرۆك مام جەلال-یان لەپێناو ئازادی و دیموكراسیی و پێكەوەژیان بەرزنرخاندو دووپاتیانكردەوە كە ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال خەسارەتێكی ...

زیاتر »

ئه‌مریكا بۆ هه‌رێم و به‌غدا: كێشه‌كان به‌ خێرایی چاره‌سه‌ر بكه‌ن ‌

* داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ین پشتیوانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن *هه‌وڵی جددی ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له‌ حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات به‌خێرایی كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور. دوێنێ هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: ...

زیاتر »

یه‌كپارچه‌یی عیراق به‌ دیموكراسی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی پێكهاته‌كان ده‌پارێزرێت

*لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێ له‌و پێشێلكاری ‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ كورد ده‌كرێن حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك) رایده‌گه‌یه‌نێت: سووتاندنی باره‌گای حزبه‌كان، پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی‌و فره‌یی سیاسی‌و هه‌وڵه‌كانه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان. ئه‌م وتانه‌ی حاكم قادر؛ له‌میانی پێشوازی له‌ مارتن وار كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌كوردستان‌و لوس سمیس به‌رپرسی دۆسێی سیاسیی كونسڵخانه‌، هات‌و راشیگه‌یاند: گفتوگۆو دانوستاندن به‌باشترین رێگا ده‌زانین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ...

زیاتر »

یه‌كێتی داكۆكیكاری سه‌ره‌كی بووه‌ له‌ كه‌ركوك ‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت

*بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كورد، یه‌كڕیزیی هێزو لایه‌نه‌كان بپارێزرێت هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ فیدراڵی‌و ده‌ستوورییه‌كانی، پێویسته‌ یه‌كڕیزیی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بپارێزرێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌»یه‌كێتی هه‌میشه‌ داكۆكیكاری سه‌ره‌كی بووه‌ له‌كه‌ركوك، له‌خه‌بات‌و تێكۆشانیشی به‌رده‌وام ده‌بێت». ئه‌م وتانه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)، رۆژی 29/10 له‌میانی پێشوازی له‌ د.یوسف گۆران وه‌زیری ...

زیاتر »

په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد

شەوی پشێوی لە پەرلەمان له‌ دانیشتنی دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌ یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم په‌سه‌ندكرا. هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا نامه‌یه‌كی بەڕێز مه‌سعود بارزانی كه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نێردراوه‌، خوێندرایه‌وه‌، له‌ نامه‌كه‌دا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ «سه‌باره‌ت به‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌ دوای 1ـی 11ـی 2017 به‌رده‌وامبوونم له‌و پۆسته‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌ و نابێت یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار بكرێت، ...

زیاتر »

ده‌ستوور رێگه‌نادات هێز به‌كاربهێنرێت

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، دوێنێ له‌سلێمانی له‌میانی پێشوازی له‌ كونراد ئادامۆڤیچ كونسوڵ‌و رافال كلینیوڤسكی جێگری كونسوڵی پۆڵۆنیا له‌كوردستان، رایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌ڕه‌گوڕیشه‌وه‌، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین‌و هه‌میشه‌ش كلیلی چاره‌سه‌ر له‌به‌غدا بووه‌. ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وه‌ی كورد خه‌باتی بۆ ده‌كات به‌دیهێنانی مافی چاره‌نووسی خۆیه‌تی، نه‌ك مافی چاره‌نووسی گه‌لێكی تر زه‌وت بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، كه‌ دۆخه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ تێكچوو. هه‌روه‌ك وتیشی: كێشه‌كانی ...

زیاتر »

یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان

حاكم قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك) دوێنێ له‌سلێمانی له‌پێشوازیی گارسن نێرده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كونسوڵگه‌ریی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ته‌واوی بارودۆخی دوای 16/10 له‌كه‌ركوك‌و دووزو ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاران خێزان ئاواره‌بوون. له‌وڕووه‌شه‌وه‌ وه‌فدی میوان، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌هاوكارو پشتیوانیی كوردو هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌بن. لای خۆیشییه‌وه‌، حاكم قادر؛ رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌میشه‌ وتووێژو دانوستانمان به‌باشترین رێگه‌چاره‌ داناوه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ...

زیاتر »

گرنگیی پاراستنی یه‌كڕیزی‌و ژیانی هاووڵاتیان

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك) جه‌خت له‌گرنگیی پاراستنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی‌و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م وتانه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؛ رۆژی 28/10 له‌میانی پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆ‌و كه‌سایه‌تیی سیاسیی (عه‌بد عارف، سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، نه‌زاكه‌ت حسێن، سه‌ربه‌ست ره‌سوڵ، هه‌ردی مه‌هدی، مه‌هدی ئه‌بوبه‌كر‌و ره‌حمان غه‌ریب) هات، كه‌ به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌یه‌ك سه‌ردانیان كردبوو. لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان، باسیان له‌وه‌كرد كه‌ له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن ...

زیاتر »

UN: زیاتر لە ١٧٥ هەزار كەس لە ناوچە جێناكۆكەكان ئاوارەبوون

ئەنجومەنی ئاسایش: گفتوگۆ بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان ئەمریكا: واشنتۆن پشتی لە كورد نەكردووە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماری ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی ناوچە دابڕێنراوەكانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكانی سوپا و حەشدی شەعبییەوە، زیاتر لە ١٧٥ هەزار كەس لە ناوچە جێناكۆكەكان ئاوارەبوون. رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەنراوێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە «بەهۆی هێرشەكانی سوپا و حەشدی شەعبییەوە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە ...

زیاتر »

دیالۆگ زامنی سەركەوتن‌ و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد؛ لەمیانی پێشوازی لەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەكرد كە تەبایی گەلی كوردستان‌و لایەنە سیاسییەكان كلیلی سەركەوتن‌و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەیە. دوێنێ لەسلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)، پێشوازییكرد لە د.یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەدیدارێكدا بارودۆخی ئێستا لەهەموو گۆشەنیگاكانەوە باسكرا. لەو دیدارەدا، سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ دووبارە دەربڕینی پرسە‌و ماتەمینیی قوڵی بۆ لەدەستدانی سەرۆك مام جەلال، باسی لەوەكرد ...

زیاتر »