سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 327)

هەواڵ

وه‌ك جاران لێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و (هه‌رێمی كوردستان)

په‌یمانگه‌ی واشنتۆن نووسینێكی نوێی مایكل نایتس‌ و بیلال وه‌هاب لێكۆڵه‌ر له‌ په‌یمانگه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ ناونیشانی «وه‌ك جاران لێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ (هه‌رێمی كوردستان)». به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسینه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كو جاران پته‌و ده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك چاكسازیی له‌ بواری حوكمڕانیدا بكات. مایكل نایتس‌ و بیلال وه‌هاب له‌ نووسینه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یاندا ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: وڵات لە پاشماوەی تیرۆر پاك بكرێتەوە

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، لەپەیامێكدا بەبۆنەی رزگاركردنی قەزای قائیم‌و تەواوی ناوچەكانی باشووری رووباری فورات لەژێردەستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، قارەمانێتی‌و قوربانیدانی هەموو بەشەكانی هێزە چەكدارەكانی بەرزنرخاندووە لەبەدیهێنانی سەركەوتنەكاندا. سەرۆك مەعسوم؛ لەپەیامەكەیدا، جەختدەكاتەوە لەسەر خستنەكاری تەواوی هەوڵ‌و تواناكان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان‌و ئاوەدانكردنەوەو ئۆقرەیی‌و ئاشتبوونەوەی كۆمەڵ‌و بەهێزكردنی یەكڕیزیی نیشتمانی‌و پێگەی ئیقلیمی‌و نێودەوڵەتی. هەوڵی تەواوەتیش بدرێت بۆ قەڵاچۆكردنی پاشماوەی تیرۆریستان‌و پاككردنەوەی وڵات لەپیسی‌و دزێوی‌و ...

زیاتر »

حكومەت‌ و پارێزگاكان: تاكە رێگەی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە یەكڕیزیی ‌و هاوكارییە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم‌و پارێزگار‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و ئیدارە ناوچەییەكانی هەرێم، جەختدەكەنەوە كە»یەكڕیزیی‌و هاوكاریی پارێزگاكان‌و ئەنجومەنەكانیان لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندارەكانی حكومەت‌و وەزارەتەكان، تاكە رێگەی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی ئێستای هەرێمی كوردستانە». مەبەست لێی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستانە لەكۆبوونەوەكەی دوێنێی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزیر‌و لایەنە پەیوەندارەكان لەگەڵ پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و ئیدارە ناوچەییەكانی هەرێم، ئاماژەش بەسیاسەتی ئێستای عیراق كراوە بەرامبەر بەهەرێم‌و ئەوە دووپاتكراوەتەوە: ...

زیاتر »

كۆبوونەوەی سەركردایەتی درێژەی دەبێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر پرسەکان دەدرێت

پێشنیوەڕۆی دوێنێ 4/11/2017، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.   كۆبوونەوەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی سەرۆك مام جەلال ‌و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد. لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسی ‌و پێشهاتەكانی كوردستان ‌و عیراق ‌و ناوچە جێناكۆكەكانی كوردستان بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ كرا. لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا ...

زیاتر »

حكومه‌تی هه‌رێم‌ و پارێزگاكان كه‌موكوڕی‌ و یاداشته‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 5/11 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كۆببێته‌وه‌. له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌كوردسات نیوزی راگه‌یاندووه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی دابینكردنی مووچه‌و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، له‌ئه‌گه‌ری دابیننه‌كردنی مووچه‌، وه‌ك حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكان پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێبكات بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. هه‌روه‌ها، هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ...

زیاتر »

كه‌ركوك؛ ٦٠%ی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌

پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ نزیكه‌ی ٦٠%ی ئاواره‌كانی شاره‌كه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. له‌لێدوانه‌كه‌یدا، راكان جبوری؛ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕه‌وشی كه‌ركوك ئارامه‌و له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا نزیكه‌ی ٦٠%ی ئاواره‌كان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ‌و حاڵیان. داواش له‌كارمه‌ندانی پارێزگاكه‌ ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان. ئه‌وه‌شی وتووه‌: ته‌واوی لایه‌ن‌و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، كار بۆ سه‌قامگیری‌و ئارامیی شاره‌كه‌یان‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن.

زیاتر »

پاش راگەیاندنی سەربەخویی، سه‌رۆكی‌ كاتالۆنیا بەرەو به‌لجیكا هەڵدێت

نۆڤستی‌ رۆژنامه‌ی‌ ئێل پاییس-ی‌ ئیسپانی‌ له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوی‌ كرده‌وه‌، كارلیس پۆچیمۆن سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ كاتالۆنیا وڵاته‌كه‌ی‌ جێ هێشتووه‌‌و رووی‌ كردۆته‌ به‌لجیكا‌و چوار وه‌زیریشی‌ له‌گه‌ڵدایه‌، ئه‌وانیش وه‌زیری‌ كارگێڕی‌‌و په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌كان، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌، وه‌زیری‌ ناوخۆ، وه‌زیری‌ كار. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ زاری‌ به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ ئیسپانیاوه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ پشتڕاست كرده‌وه‌‌و پێشتریش هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ دابوو كه‌ كارلیس گه‌یشتۆته‌ برۆكسل، به‌ڵام ئیداره‌ی‌ ...

زیاتر »

بۆ هاوسەرگیری یه‌كتریان ناسی‌، بوونە تیرۆریست

أ.ف.پ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ له‌نده‌ن رایانگه‌یاند، ژن‌و پیاوێك كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ماڵپه‌ڕێكی‌ تایبه‌ت به‌ ره‌به‌نه‌ موسوڵمانه‌كانه‌وه‌ یه‌كتریان ناسیوه‌، درانه‌ دادگا به‌ تۆمه‌تی‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی‌ هێرشێكی‌ تیرۆریستی‌ هاوشێوه‌ی‌ كرده‌وه‌كانی‌ داعش. به‌ گوێره‌ی‌ لێدوانی‌ دادگای‌ گشتی‌ بریتانیا مونیر محه‌مه‌د-ی‌ ته‌مه‌ن 36 ساڵ له‌ رێگه‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ سینگل موسلم دۆت كۆم-ه‌وه‌ روه‌یدا ئه‌لحه‌سه‌نی‌ ته‌مه‌ن 23 ساڵی‌ ناسیوه‌، ئه‌و كچه‌ ریكلامێكی‌ له‌و سایته‌دا دانابوو، تیایدا ده‌ڵێ: ...

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار: شوێنه‌وار و به‌نداوه‌كان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار، ستایشی پشتیوانی‌و هاوكارییه‌كانی ئیتالیای كرد بۆ عیراق به‌تایبه‌ت له‌بواری سه‌ربازیدا. ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك مه‌عسوم؛ له‌میانی پێشوازیی له‌ ماركۆ كارنیلۆس باڵیۆزی ئیتالیا له‌عیراق، هات كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی ئه‌ركه‌كانی سه‌ردانی كردبوو، نیازی عیراقیشی خسته‌ڕوو بۆ سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایی ته‌كنیكیی ئیتالیادا له‌پاراستنی به‌نداوو شوێنه‌واره‌كان‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پووره‌ هونه‌رییه‌كانی عیراق كه‌ به‌ر شاڵاوی وێرانكاری‌و دزی كه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. سه‌رۆك كۆمار؛ ...

زیاتر »

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك) ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ كه‌»یه‌كێتی دژی دووبه‌ره‌كی‌و لێكترازانی ناوخۆییه‌‌و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك ده‌ربڕی له‌پێناوی باشكردنی ژیانی هاووڵاتیان». ئه‌م وتانه‌ی هێرۆخان، له‌میانی پێشوازی له‌ ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن‌و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌، هات‌و له‌دیدارێكدا هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆن‌و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ باشكردنی ژیانی هاووڵاتیان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا‌و هه‌وڵه‌كانیشیان له‌وڕووه‌وه‌ ستایش كرا. له‌دیداره‌كه‌دا، ...

زیاتر »