سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 9)

هەواڵ

بیرەوەری داستانی هەندرێن لە 12/05/1966 دا

پەنجاو چوار ساڵ پێش ئێستا و برینداربوونم مستەفا چاو ڕەش لە ژمارەی سبەینێی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاو دەکرێتەوە  158 جار بینراوە

زیاتر »

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم:یەكڕیزیی،خاوكردنەوەی گرژییەكان و خزمەتكردنی خەڵك

״چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەپێی دەستوور״ دوێنێ لەسلێمانی، لەدیدارێكدا د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەلومەرجی سیاسی و هەنگاوەكانی دوای پێكهێنانی حكومەتی عیراق و پێویستیی چارەسەركردنی قەیرانەكانیان، تاوتوێكرد. لەدیدارەكەدا، باس لەپێشهاتە سیاسییەكانی عیراق كراو هەردوولا بەگرنگییەوە جەختیان لەپێویستیی چارەسەركردنی قەیران‌و ناكۆكییەكان كردەوە بەئاراستەی هێنانەكایەی ئارامی‌و ئاوڕدانەوە لەژیان‌و گوزەرانی هاووڵاتیانی سەرجەم ناوچەكان بەهەرێمی كوردستانیشەوە. ...

زیاتر »

لە خانەقین دوو جووتیاری كورد شەهیدكران

لەگوندی (مێخاس)ی سەر بە قەزای خانەقین، چەند چەكدارێكی نەناسراو دوو جووتیاری كوردیان بەناوەكانی (نەبەرد ناسر، حاتەم محەمەد) شەهیدكرد و ئامێر و دەغڵ و دانەكانیشیان سووتاندن. رووداوەكە شەوی 10\11/5 بووە، كە لەكاتێكدا ژمارەیەك جووتیاری كورد سەرقاڵی كاری دروێنەی دەغڵ‌ودانەكانیان بوون، چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵیانكوتاوە سەریان، سەرەتا سێ‌ تراكتۆرو دەڕاسەو كەلوپەلی جووتیارەكانیان سووتاندووە، پاشان دەغڵ‌ودانەكانیان سووتاندووە. بەپێی وتەی شایەتحاڵەكانی سنوورەكەش، چەكدارەكان رێگەیان ...

زیاتر »

کۆڕی ئۆنلاین لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ

لەبەردەوامی چالاکییەکانیدا، ساڵۆنی کوردستانی نوێ سەعات 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ 12/6/2020 بەشێوەی ئۆنلاین، کۆڕێک بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس سۆران عەلی سازدەکات. کۆڕەکە تایبەتە بە کتێبی (ساختە هەواڵ، بەڵای نوێی رۆژنامەگەریی) کە لەپەیجی رەسمی کوردستانی نوێ لە فەیسبووک (kurdistani nwe) پەخشدەکرێت. ئەم كتێبە باس لەدیاردەیەك دەكات لەبواری رۆژنامەگەریدا بۆتە دیاردەیەكی باو ‌و دیاردەیەكی جیهانی ‌و زیانێكی گەورەی لە بواری رۆژنامەگەری داوە، هەموو ...

زیاتر »

سەرۆكی پەرلەمان:دەبێت پەرلەمان سەكۆی سەقامگیریی ‌و ئارامی بێت لەكوردستاندا

لەدیدارێكدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان‌و نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق، باس لەهەلومەرجی ئێستای ناوچەكەو پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق‌و ئەو ئاڵنگاری‌و ئاستەنگانە كرا، كە رەنگە بەهۆی كەڵەكەبوونی كێشەو گرفتی كابینەكانی رابردووەوە روبەڕوی مستەفا كازمی، ببێتەوە. لەدیدارەكەدا، د.ڕێواز فایەق ‌و جینین بلاسخارت، گفتوگۆشیان كرد لەبارەی قەیرانی دارایی هەرێم‌و دۆخی خراپی مووچەخۆران‌و خەڵكی كەمدەرامەت، هەروەك باسی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم‌و بەغدا كرا، ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار سێ بروسكەی پیرۆزبایی پێگەیشت

سەرۆك كۆمار سێ بروسكەی پیرۆزبایی لە‌ سەرۆك و جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و جێنشینی ئەبوزەبی-وە پێگەیشت، بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق. د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، سێ بروسكەی پیرۆزبایی لە شێخ خەلیفە كوڕی زاید ئال نهیان ‌سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو، شێخ محەمەد كوڕی راشد ئال مەكتوم جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات‌و شێخ محەمەد كوڕی زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی، پێگەیشت بەبۆنەی ...

زیاتر »

د.فوئاد مەعسوم پیرۆزبایی لە سەرۆك وەزیرانی نوێ دەكات

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق. د.فوئاد مەعسوم لەپەیوەندییەكەیدا، هیوای خواست سەرۆك وەزیران و كابینە وەزارییەكەی، هەوڵەكانیان چڕبكەنەوەو بەرپرسیارانە بەرەنگاری تەنگژە ئابووری‌و دارایی‌و تەندروستییەكان ببنەوە، كە هەڕەشە لەوڵات دەكەن. هەروەك متمانەی خۆی بەتواناكانی كازمی و حكومەتەكەی دەربڕی بەلێپرسراوێتییەكی نیشتمانی‌و بەپەرۆشەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسێ هەڵپەسێردراوەكاندا بكەن، وێڕای ئاڵۆزی‌و ...

زیاتر »

لەگەڵ لامەركەزیداین

لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەی لامەركەزی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشنیازو سەرنجی بەرپرسانی گەرمیانی لەسەر لامەركەزیەت وەرگرت، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش، دەڵێت: بەتەواوی لەگەڵ لامەركەزیداین. لەچوارچێوەی ئامادەكاری‌و هەنگاوەكانی لیژنەی لامەركەزی سلێمانی، لەگەرمیان، لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان‌و قائیمقامی قەزاكانی كەلارو كفری كۆبۆوەو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا؛ ئامانجی سەردانەكەو گرنگیی پیادەكردنی لامەركەزی خرایەڕوو. لەكۆنگرەكەدا، بەرزان شێخ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و سەرۆكی لیژنەی لامەركەزی، رایگەیاند: لیژنەكەمان، كە لەنوێنەری ...

زیاتر »

هوك:دەستبەرداری هاوپەیمانەكانمان نابین

لێپرسراوێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: واشنتۆن دەستبەرداری هاوپەیمانەكانی نابێت لە وڵاتانی كەنداو. بریان هوك لێپرسراوی دۆسێی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكانی بۆ پاراستنی هاوپەیمانەكانی لە كەنداو. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرەڕای گۆڕانكاریی هێز لە ناوچەكەدا، حكومەتی واشنتۆن ئاستی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی و هاوپەیمانەكانی لە كەنداو زیاتر دەكات. ئەو لێپرسراوە ئەمریكییە روونیشیكردەوە: ئیدارەی كۆشكی سپی ...

زیاتر »

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی (ی.ن.ك)

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (10/5/2020)، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەئامادەبوونی هاوسەرۆكان، لەشاری سلێمانی كۆبۆوە. لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق و بەتایبەتی ژیان و گوزەرانی دژواری هاووڵاتیانی كوردستان، كاروباری ئۆرگانەكان كرا. لەسەر پرسی پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێیوابوو كۆبوونەوەی ڕۆژی (٧/٥/٢٠٢٠) لەپەرلەمانی كوردستان پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكڕیزیی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان هێزەكانی پێكهێنەری پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی ...

زیاتر »