سەرەکی » وتار (پەڕە 357)

وتار

ئاوارەییەكی پڕ لە ئازار

ماوەی چەند مانگێكە كەمپی ئاوارەكانی باكوری كوردستان لەمەخمور لەبارودۆخێكی زۆر خراپدان. لەهەموو لایەكەوە ئابلوقەدراون و لەژیانێكی كولەمەرگیی و بێچارەدان. هاتنیان بۆ شارەكانی هەرێمی كوردستان زۆر زەحمەت بووە، بەڵام بۆ سەردانی موسڵ و ناوچەكانی دیکەی عیراق رێگرییان لێناكرێت. مافی مانەوەو كاركردنیان لەناوچەكانی دیكەی عیراق پێدەدرێت، بەڵام مافی مانەوەو كاركردنیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنادرێت، بەشێك لەوانەی لەهەولێر و سلێمانی بوون پێش ...

زیاتر »

ئەنجومەنی حزبەکان و رووکردنە بنیاتنان

بێ گەڕانەوە بۆ ڕابردوو تەنها لەدوای ڕاپەڕینەوە دەخەینە بەر باس، لەدوای بوونی هاوکاری و یەکگرتنێکی بێ وێنەی هێزە سیاسییەکان ( بەرەی کوردستانی ) و یەک دەنگی خەڵکی کوردستان و ئەنجامدانی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وەستانەوە بەڕووی دوژمنانی ناوچەکەدا، ئیدی ئەوانیش هەستان بە ناشتنی تۆوی دووبەرەکی و ئاژاوە نانەوە بۆ ئەوەی ئەوەی لەم هەرێمەدا هاتوەتە دی لاواز بێت و نەتوانێت ...

زیاتر »

رێکەوتنی ناوکی ئێران و ڕۆژئاوا بەرەو کوێ؟

نزیکەی ساڵ و نیوێک پاش هاتنەدەری ئەمریکا لە ڕێککەونی ناوکی ناسراو بە « بەرجام» یان «JCPOA» و دانانی حەسار و سزای ئابوری لەسەر ئێران و ئینجا زنجیرە کردەوە-کاردانەوە دوولایەنەکان (ئەمریکا و ئێران)، وێدەچێ ناوەندگیری ئاشتیخوازانە، یان بە ڕوانینێکی‌تر، یارییە دوو جەمسەرییەکەی یەکێتی ئەوروپا تووشی گۆڕان هاتبێت. لەم وەتارە کورتەدا هەوڵ دەدەم بەپێی توانا پەردە لەسەر نیشانەکان و ئینجا سەلبی یان ...

زیاتر »

مامه‌ند كه‌ركوكی‌

1 ئه‌م جه‌هل و نیفاق و سیفه‌و زیلله‌ته‌ ده‌كه‌ی‌ ئه‌م بێشه‌ره‌فی‌ وخۆخۆری‌ و غه‌فڵه‌ته‌ تاكه‌ی‌ ئه‌م بوغزو شیقاق و حسد و عوزله‌ته‌ تاكه‌ی‌ بێ‌ فكری‌ و سه‌رمه‌ستی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ تاكه‌ی‌ تا كه‌ی‌ ئه‌بنه‌ مه‌سخه‌ره‌یی‌ عاله‌می‌ هۆشیار مامه‌ند كه‌ركوكی‌ مامۆستاوخوێنه‌وارو شاعیرێكی‌ كه‌م نووس و خه‌مخۆری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بووه‌، ناوی‌ ره‌مزی‌ ره‌حیم جاو فرۆش بووه‌ له‌ زۆر شوێنی‌ كوردستان مامۆستایه‌تی‌ و فه‌رمانبه‌ری‌ كردووه‌، ...

زیاتر »

هــاوێـر

(39) *قۆناغی یەكەمی كۆنفرانسی یەكی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان لە بەهاری ساڵی (1981) لە (مالیموس) ناوچەیەكی شاخاوی نزیك گوندی (كانی زەرد)ی دیوی كوردستانی رۆژهەڵات بەسترا. بەهۆی بارانێكی بەهارەی بەخوڕی ساڵەكە، قۆناغی دووەمی كۆنفرانسەكە بۆ مزگەوتی گوندی كانی زەرد گواسترایەوە. ئیدارەی كۆنفرانسەكە لەلایەن بەڕێز (كاك نەوشیروان) و بە هاوكاری (ئازاد هەورامی، ئەنوەر حەسەن، خولە كۆمەڵە، بەندە) بەڕێوە دەچوو. پاش نیوەڕۆیەك لە مزگەوتی ...

زیاتر »

قایشی تەیارە

× حکومەت لەو کچە عەکسترە کە فەیسبووک دائەنێ هەر بۆئەوەی داواکارییەکان دیلیت بکات. × من و پۆلیس تەواوکەری یەکترین، ئەو مناڵی سواڵکەر ئەگرێ و منیش کەئابە. × هەرچی جوێنی دانسقەی کاک برایمی حەمەد بەگ هەیە بە سەبەبکاری ئەم وەزعە. × کوردایەتی وەکو گوڵەبەڕۆژە خواردن وایە کە دەستت پێ کرد بە زەحمەت وازی لێ دێنیت. × خۆزگەم بەو زەمانەی کە تفم ...

زیاتر »

كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌..

كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خولی 74 ئه‌مساڵ خولی حه‌فتاو چواره‌می كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، كه‌ له‌ساڵی 1946 ه‌وه‌ به‌رده‌وام ساڵانه‌ ده‌به‌سترێت. سه‌ركرده‌كانی وڵاتان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ باسكردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشه‌ و قه‌یرانانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی گۆی زه‌وی ده‌بنه‌وه‌. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی گێتی دووه‌مه‌وه‌ دامه‌زرا، سه‌ره‌تا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی 51 وڵات بوو، به‌ڵام ئێستا له‌ساڵی 2019 ‌دا بۆته‌ ...

زیاتر »

یەكێتیی باشترین نییە، بەڵام باشە

دڵشادی عومەر كاكی دەیان سەركردە و سەدان كادرو هەزاران پێشمەرگەی نێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) لەسەردەمی شاخ و شار و دوای راپەڕینیش گلەیی و گازندەیان هەبووە لە یەكێتی و كەچی نەیانتوانیووە خۆیان بێبەری بكەن لە یەكێتی و یەكێتی بوون، سەرەڕای نابەرابەریی، ئەو میتۆدە قورس و گرانەی ئایدۆلۆژیای شۆڕشی نوێ، وایكردوە تاكەكانی نێو یەكێتی خاوەنی حەوسەڵە بن. بەپێی ئەو لق لێبوونەوە ...

زیاتر »

مام جەلال رابەری كوردایەتی..

مام جەلال رابەری كوردایەتی و پارێزەری مافی ژنان گولیزار ئەحمەد بەرزنجی مام جەلال ئەو سەركردەیەی وەك باوكێك خەمخۆری هەموو نەتەوەكەی بوو، هاوكات ئەو كەڵەپیاوە وای لە بیركردنەوە و كرداری بەشێكی زۆر لەپیاوی كورد كرد كە لەپیاو سالارییەوە بڕوا بەوە بهێنێت كە مەودا بداتە ژن بۆ كاری سیاسی ‌و خەباتی رێكخراوەیی و خزمەت لە مەیدانی گشتیدا . مام جەلال ئەو پیاوە ...

زیاتر »

تره‌مپ، چی‌ گوت و چۆن گوتی‌؟

به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كاتێكی دیكه‌ زیاتر جۆره‌ دابه‌شبوونێك له‌ جیهاندا هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ وابیرده‌كه‌نه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌واییان به‌سه‌ر ئه‌وانی‌ دیكه‌دا كارێكی‌ قه‌ده‌ریه‌و، ئه‌وانه‌ی‌ (میلله‌ت و نه‌ته‌وانه‌ی‌) كه‌ ده‌یانه‌وێ خۆیان حوكمڕانی خۆیان بكه‌ن، تره‌مپ له‌ وتاره‌كه‌یدا له‌ خولی 74 مینی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه‌ 38 ده‌قیقه‌ی‌ خایاند، سه‌رگوزشته‌ی‌ ململانێی مێژوویی نێوان خێروشه‌ڕو قۆناغه‌ جیاجیاكانی‌ به‌بیرهێناینه‌وه‌و، خۆیشی وه‌كو ...

زیاتر »