سەرەکی » وتار (پەڕە 423)

وتار

نووچدان و هەستانەوە

ئەوەتەی (یەکێتی نیشتمانیی کوردستان) دامەزراوە، تووشی گەلێ کارەسات و نووشووستی گەورە بووە. گەورەترین کارەساتیش ساڵی (1977)، لە نێوچەی (هەکاری) ڕوویدا، ئەو هیزە ئازا پڕچەکەی (یەکێتی) تێکشکێنرا، گەلێ پێشمەرگەیان لێ بریندار و شەهید بوو، تەنیا هەر چەن پێشمەرگەیەکیان، بە زیندوویی لێ دەرچوو و خۆیان دەربازکرد. ئەوە یەکەمین کارەساتی جەنگی نێوخۆ بوو. بەڵام جگە لە جەنگی نێوخۆ، (یەکێتی) چەندین جار، تووشی ناکۆکیی ...

زیاتر »

له‌نێوان مالكی‌و عه‌بادی داكامیان بۆ كورد؟

• له‌ دوای‌ ڕووخاندنی‌ ڕژێمی‌ به‌عسی‌ صدامیه‌وه‌ له‌ساڵی‌ 2003دا، كورد ده‌رگاكانی‌ مێژووی‌ به‌ڕوودا كرایه‌وه‌ و هیوا و ئاواتی‌ زۆری‌ هه‌ڵچنیبوو له‌سه‌ر عێراقی‌ نوێ‌ و ئاینده‌ و سه‌ركرده‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌بی‌ شیعه‌ و سونه‌یانه‌وه‌ ، وا تێگه‌یشتبوو كه‌ گۆڕانكاریه‌كی‌ گه‌وره‌ هاتوه‌ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ و ڕوئیا و تێگه‌یشتنی‌ سه‌ركرده‌ نوێكانی‌ عێراق ده‌رباره‌ی‌ كورد و مه‌سه‌له‌كه‌ی‌ ومافه‌ ڕه‌واكانی‌،به‌تایبه‌تیش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 30 ساڵ ...

زیاتر »

من و ئەو و ئەوان

ساڵی 93 بوو،له‌ سه‌روبه‌ندی ئاڵۆزی و پێكدادانه‌كانی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی، ئێوارەیەک من و چوار خوێندکاری تری کۆلێژەکەمان چوینە دەزگای راگەیاندنی یەکێتی، كه‌ ئه‌و كات له‌ هه‌ولێر بوو، تاكو ئاگادارییەکمان لە رۆژنامە و تەلەڤزیۆن بۆ بڵاوبکەنەوە بۆ ئەو کۆڕەی لە كۆلیژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ شاعیری شەهید بەکر عەلی ئامادەمان کردبوو. چوینە لای بەرپرسێکی دەزگاکە شەش کەسی تریشی ...

زیاتر »

عه‌لی‌ كه‌مال نائبه‌ دڵسۆزه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌…

عه‌لی‌ كه‌مال نائبه‌ دڵسۆزه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ و فریادڕه‌سی‌ لێقه‌وماوان * له‌ هه‌ڕه‌تی‌ لاویمانا به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ندێ‌ له‌ گه‌وره‌ پیاوانی‌ كورد خراپ گۆش ده‌كراین، هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسه‌ت: شیوعی‌ و پارتی‌ (به‌شیر وته‌نی‌) وایان ده‌برده‌ ـــ دیماغمانه‌وه‌ ـــ كه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ی‌ ده‌چنه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ یان ده‌بن به‌ وه‌زیر پیاوی‌ ئیمپریالیزم و نوری‌ سه‌عید و دڵسۆزی‌ عه‌رشن. * به‌ڵام ڕۆژگار بۆی‌ سه‌لماندین ...

زیاتر »

لەساڵۆنی بارۆن دۆلباک-ەوە بۆ ساڵۆنی کوردستانی نوێ

ساڵۆنی «بارۆن دۆلباک» کە لەناوی فەیلەسوفی بەناوبانگ «بارۆن دۆڵباک» وەرگیراوە. یەکێک بوو لەبەناوبانگترین ساڵۆنە فکرییەکانی فەرەنسا لەسەدەکانی ناوەڕات تاکو سەدەی هەژدەهەم. ئەم ساڵۆنە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر گەشەی ڕۆشنگەری و عەقڵی نوێ و چالاکی ڕۆشنگەری لەفەرەنسایەکدا کە هێشتا خۆیی لەگەردو تۆزی سەدەکانی ناوەڕاست نەتەکاندبوو لەساڵۆنی دۆڵباکدا ئەو ڕۆشنبیرو فەیلەسوفانە کۆدەبوونەوە کە دژی دەسەڵاتی کڵێساو بیرکردنەوەکانی «بۆسوێ ـ ڕابەری کاتۆلیکی فەرەنسی» ...

زیاتر »

سۆسیۆلۆژیای ڕاگه‌‌یاندن

پ.ی‌.د. نه‌زاكه‌ت حسێن به‌شی‌ سێیه‌م چواره‌م/ قوتابخانه‌‌ی ره‌‌خنه‌‌یی فرانكفۆرت: پیشه‌‌سازی كه‌لتور بنه‌‌مای بیركرده‌‌وه‌‌ی قوتابخانه‌ی‌ فرانكفۆرته‌،‌ ئه‌‌گه‌‌ر (پیشه‌‌سازی كلتوری‌) لابده‌‌ین له‌‌م قوتابخانه‌یه‌، ئه‌وا‌ هه‌‌روه‌‌ك بۆچوونه‌‌كانی تیۆری ماركسی ده‌‌رده‌‌چێت كه‌‌خه‌‌می ده‌‌ستبه‌‌سه‌‌رداگرتنی میدیایه‌ له‌‌لایه‌‌ن ده‌‌سه‌‌ڵات و ده‌‌سه‌‌ڵاتی ئابورییه‌‌وه‌‌. قوتابخانه‌ی‌ فرانكفۆرت پێیوایه‌‌ كه‌‌ ماس میدیای‌ نوێ گرفت و لاوازی هه‌‌بوو له‌‌وه‌‌ی بیری چینی كرێكاری توانای دروستكردنی هۆشیاری‌ سۆشیالیستیان نییه‌‌، چوونكه‌‌ هه‌‌میشه‌‌ ده‌‌ترسن له‌‌كارلێكی‌ نێوان ...

زیاتر »

بۆچی مشكۆ له‌ رادیۆ گۆرانی تۆمار نه‌كرد؟

راگوزه‌رێك به‌ناو یادگاری هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر دا لەگەرما و سەرمایەکانی بەیانیانی هەموو رۆژێ لەماڵەکەی خۆمان لەگەڕەکی عارەبان –ی هه‌ولێر، لەحەفتاوهەشتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو دەهاتمە دەرەوەو بەبەردەمی ماڵی مام بەکری چایچی، ئینجا نانەواخانەی کاک عه‌بدولره‌حمان(کەتائێستاش لەشوێنی خۆی ماوە) لەوێشەوە بەکۆڵانەکەی ماڵی مام یاسین خومچی دا شۆڕدەبومەوە. کە دەگەیشتمە لای چایخانەکەی ئه‌بوسامی (کەپێشتر ناوی چایخانەیشیرین بوو)، یەکەم کەس کەسڵاوی بەیانیانم لێدەکرد (مشکۆ)ی رەحمەتی بوو، ...

زیاتر »

ئاخ هەولێرەكەم

سێ سارە لێتەوە دوورم هەولێرە شیرینەكەم ، وا دەزانم وەكی ئەهلی كەهف سەت سارە لەخەودام هێشتا بەخەبەر نەهاتیمەوە . ئەهریمەنەكانی شارەكەم ناهێلن بێمەوە باوەشت پیاسەیەكی سەر قەراتو كووچەو كۆرانەكانی گەرەكی عارەبانو تەعجیلت بكەم . ناهێلن لەسەری قەراتە سەربەرزەكەتەوە تەماشایەكی مینارەی چۆلی بكەم ، سەلامەك لەحاجی لەقلەقەكەی سەر مزگەفتی خانقات بكەم. ناهێلن دوو شیش كەبابی حاجی یاسین بنۆشمو چایەكی گەرمی بە ...

زیاتر »

میدیای سیاسی

زۆرێك لە توێژەرەكان هەوڵیان داوە لە ڕێگەی توێژینەوەكانیان دەری بخەن كە ژیانی سیاسی لەڕێگەی هۆیەكانی پەیوەندیەوە وەك كاری میدیایی بوەتە كاراكتەرێكی پەیوەندیكردن و شادەماری سیاسەت، كەواتە بەكارهێنانی میدیا لە سیاسەتدا گرنگی تەواوی هەیە و دەتوانێت ببێتە یەكێك لە ئەركە سەرەكیەكانی سیستمی سیاسی و سیاسەتی دەرەوە. لە زۆر توێژینەوەدا ئاماژە بەوەدەدرێت كە بڕیارە گرنگەكان لەسەر بنەمای زانیاری نوێ دادەڕێژرێت، كە ئەویش ...

زیاتر »

بۆ پیكاسۆ

دووجار لە كەناڵی (گەلی كوردستان) دا بەرنامەیەك لەبارەی نەخشەكێشی گەورەی جیهان‌و مێژوو پابلۆ پیكاسۆ بڵاو كرایەوە. سەیر ئەوەیە پیكاسۆ لای نەوەی ئێمە لەناو نەخشە‌و وێنە دەستیكانیدا بە دوو وێنە بەناوبانگە. (كۆتری ئاشتی)‌و (گای ئیسپانی). بەڵام لەو بەرنامەیەدا ناوی ئەو دوو وێنەیە نەكرا. هاوسەرەكەم ووتی: تەلەفوون بۆكاك (حەمە جەزا) بكە‌و پێی بڵێ. لەسەرەتاوە وا هات بەبیرما كە ئەو برایە شتێك لەدڵیدا ...

زیاتر »