سەرەکی » وتار (پەڕە 800)

وتار

عەفرین لە دواجاردا

كێشەی كورد ئالۆزە چونكە لە ناوچەیەكی پڕ لە كێشەیە لە رووی جوگرافیەوە ، لەوە خراپتر هەم ئەو وڵاتانەی كوردستانیان بەسەردا دابەشكراوە، هەم ئەوانەی كە لە كۆندا دابەشیان كردووە، بەرگری لەو جوگرافیایە دەكەن كە هەیە،واتە نەخشەی سیاسی ناوچەكە،ئەگەرچی كورد بۆ گەیشتن بە مافەكانی قەناعاتی بەو جوگرافیایە هێناوە لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانە داوای مافی سیاسی و كەلتوری خۆی دەكات،كەچی بەوەش رازی نین. ...

زیاتر »

كۆنگرەو راگەیاندن..

لەڕووی مەبدەئییەوە، بڕیاری ئەوە هەیە كە كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت، پێشنیازی رۆژەكەشی بۆ كراوە، بەڵام لەسەر چ كاتێك رێكدەكەون؟، پەیوەندیی بە سەركردایەتیی ئەم هێزەوە هەیە. بەشێوەیەكی گشتییش، لەڕووی پراكتیكییەوە، میكانیزمی تر بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی یەكێتی لە ئارادا نییە، كۆنگرە نەبێت. دواكەوتنیشی بۆ نزیكەی چوار ساڵ، هەر دەرەنجامی ئەو كێشەو قەیرانانەیە، بۆیە بەستنی دەبێتە رووداوێكی جێی سەرنجی رای گشتی: لەلایەكەوە، ركابەرانی حزبەكە ...

زیاتر »

ئەم دەسەڵاتە ئەگەر….

× سەیارە بوایە دوو تەنی ئەبوو بەدەست هەرزەكارێكەوە. × دەرمان بوایە شاف ئەبوو. × كاندید بوایە كورد ئەبوو لە قائیمەكەی مالیكیدا. × حەیدەری ناو بوایە نەقڵیان ئەكرد بۆ فەلوجە. × خواردن بوایە حەواصڵی سەر عەرەبانە ئەبوو. × رۆژ بوایە سەعات هەشتی رۆژی یەكشەممە ئەبوو. × جامیعە بوایە جامیعەی عەرەبی ئەبوو. × شێت بوایە نوری برای قالە ئەبوو خەڵك لەدەستی رای ...

زیاتر »

دوەمین فیستڤاڵی بەدرخان لە دهۆك

(78) * كاروانی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕۆژی 20/4/2005 لە بەغداو لەشارەكانی كوردستانەوە بە دڵێكی پڕ شادمانی و خۆشیەوە، بە هەست و نەستی كوردایەتیەوە بەرەو شاری دهۆك بەڕێ‌ كەوتن، بۆ بەشدار بوون لە فیستڤاڵی دوەمی بەدرخان كە بۆ یادی 107 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی كوردی لە لایەن سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و دەزگای بەدرخانەوە بە سەرپەرشتی د.كەمال فوئاد ڕۆژانی 21، 22، 23 بەڕێوە دەچێ‌. * ...

زیاتر »

قسەی حیسابیی لاڤرۆڤ

كوردستانیان لە هەموو بەشەكانی كوردستاندا گلەییان زۆرە لە روسیا و لە (دۆستە) روسەكانمان. بەڵام كاربەدەستەكانی مۆسكۆ هەندێكجار قسەی حیسابی دەكەن. لەوانەش سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا كە هەندێك لێدوانی بۆ گالینا بولونسكایا پەیامنێری یۆرۆ نیوز داوە. هی ئەوەیە بە دیقەتەوە سەرنجی بدەینێ. جارێ گلەیی كوردان لە تەجرەبەوەیە: یەكێتیی سۆڤێت لە هەرەتی لاوێتی خۆیدا، كە لە براوەكانی شەڕی جیهانیی دووەم و ...

زیاتر »

كۆنفرانسی میونخ

له شاری میونخ له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌‌ ڕۆژانی 16 بۆ 18 فه‌بروه‌ری 2018 ، ده‌زگای Munich Security Conference (MSC)، 54 مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی میونخ بۆ پرسه‌كانی ئاسایش ڕێكخست به‌ به‌شداری سه‌ده‌ها سه‌رۆك، وه‌زیر، به‌رپرس و كه‌‌سایه‌تی‌ ناسراوی جیهان كه‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت، هه‌رێم و ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ئیستراتیجین. ده‌زگای ئێم ئێس سی، ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1963 دامه‌زراوه‌و كارده‌كات ...

زیاتر »

كۆنگرە نەك كونگرە!!

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە پێوانەی ژمارە و زەمەنی دواكەوتنی بەستنی كۆنگرە، هێزێكە لە نوێبوونەوە و دانانی ستراتیژی نوێ دواكەوتووە، بەو پێیەی كۆنگرە هێزی نوێبوونەوە و دیدگای نوێی سیاسیەتكردن، بەحزب دەبەخشێت. یەكێتیی كەمترین كۆنگرەی لە تەمەنی 42 ساڵەیدا بەستووە و ئێستا لەبەردەم كۆنگرەی چوارەمیدایە و نەكراوە،كە بەپێی پەیڕەوی پەسندكراوی دواگۆنگرەی كە لە (2010) دا بوو، دەبوو هەر سێ ساڵ جارێك كۆنگرەی ...

زیاتر »

ئاشتكردنەوەی دەنگدەر!

بۆ ئەوەی دیموكراسی، لانیكەم، لەهەڵبژاردنی گشتیدا، بەهای هەبێت، پێویستوایە بایەخی بەردەوام بە دەنگدەر بدرێت. بایەخدان ئەوەیە، پارتە سیاسییەكان، بزانن كە، هەڵبژاردن، بەمانای ئاستێكی بەشداریی سیاسیی گەلە لەدیاریكردنی كایەی سیاسەت‌و ئاڵوگۆڕەكانیدا. ئەم بەشدارییە، رۆتینێكی سیستەمی دیموكراسی نییە تا راگوزەر بەڕێبخرێت!، بەڵكو پرۆسەیەكە، ناڕاستەوخۆ، بەمانای بەكارهێنانی دەسەڵاتی گەلە، ئەوەی چۆنیەتی ئاراستەكردنی ئەم دەسەڵاتەش دەستنیشاندەكات، ئەزموونی پارتەكان خۆیانە لەخولێكی پێشووی ژیانی سیاسیدا كە ...

زیاتر »

مافەكانی مرۆڤ حقوق الانسان Human Rights

چەمكی مافەكانی مرۆڤ، پەیوەندی راستەوخۆی بە دامەزراندنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانەوە لە ساڵی 1945 هەیە. لەگەڵ راگەیاندنی گەردوونی بۆ مافەكانی مرۆڤ لەساڵی 1948 لەلایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان، ئەم چەمكە چەسپا و مافە سروشتەكان شوێنی دەستەواژەی مافەكانی پیاو « The Rights of Man»ی، گرتەوە ، كە والێكدەدرایەوە ئەم دەستەواژەیە مافەكانی رەگەزی مێ مسۆگەر ناكا. بنچینەی ئەم تێرمە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی «گریك – یۆنان» ...

زیاتر »

پێشنیازەكان بۆ بەردەم كۆنگرەی گشتی چوارهەم

17 • بەمەبەستی سەرخستن و گەیشتن بە ئامانجە سەرەكیەكانی بەستنی ئەم كۆنگرەیە و لۆ ئەوەی كۆنگرە بتوانێت لانی كەم زۆرینەی داواكاری و مەتڵەبەكانی زۆرینەی ئۆرگان و لایەنگران و ئەندامانی یەكێتی بێنێتە دی و بتوانێت ببێتە ئەو فریادڕەسەی كە هەموان چاوەڕوانی دەكەین بۆ ڕزگاركردنی یەكێتی لەم دۆخە قەتیس و پڕ ململانێ‌ و ناجێگیری و شڵەژاوی و دوور لەیەكتری و شەپڕیوی نێو ...

زیاتر »