سەباح شوكر سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 28/6/2018 لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد، لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لەهەولێر، كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیر موحسین ئاوارە سازدەکات. بڕیارە هەر لەم کۆڕەدا مامۆستا عەبدولخالق یەعقوبی رەخنەگرو نووسەر هەڵسەنگاندنێكی رەخنەیی لەسەر شیعرەكانی موحسین ئاوارە پێشكەش بكات. 145 جار بینراوە
زیاتر »کەلتوور
(مومتاز حەیدەری) خەرمانێك بەرهەمی بڵاوكراوەو رووبارێك دەستخۆشی لێ‌كردن
دۆستی بەڕێزو چرای یەكریزیو تەبایی، مامۆستا مومتاز حەیدەری، رێبواری ماندوونەناسی بواری ئەدەبو زانست‌و توێژینەوەو یادەوەری‌و هونەرو كەلەپوورو دەقە گزنگەكان…درودێكی بێ پایان. سەرەتا بەندە لە رێی نووسینەكانتەوە، جەنابتم ناسیوەو لەئەنجامدا بوویتە میوانێكی هەرە خۆشەویستی دیوانی دڵم..بۆ هەڵدانەوەی ئەم لاپەڕەیە پێویستە بوترێت: هەموومان دەزانین قەڵەم جۆری زۆرە، هەیە تیژەو بوێرە، هەیە كولەو بێخێرە، هەیە تەمەن درێژەو هەیە تەمەن كورتە..هەیە دەربارەو هەیە سەربەخۆیە..هەیە ...
زیاتر »سنوورەکانی سیاسەت و دیموکراسی لە کوردستان
لەدووتوێی 456لاپەڕەدا کێبی (سنوورەکانی سیاسەت و دیموکراسی لەکوردستان) کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم کتێبە لەنووسینی ئەکرەم میهرداد-ەو یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە. لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: بابەت و لێکۆڵینەوەکانی ئەم کتێبە لەنێوان ساڵانی 2011 هەتا 2014 نووسراون و هەموو لێکۆڵینەوەکان هەوڵێکە بۆ خۆێندنەوەو ناسینی هەلومەرجی هەرێمی کوردستان لەڕوانگەی کۆمەڵناسی و سیاسییەوە، هەموو بابەتەکانیش دەیانەوێت هەلومەرجی سیاسەت و رەوشی دیموکراسی ...
زیاتر »چاپکراوەکانی ئەحمەد شوکری کەوتە بەردەستی نەوەی نوێ
لەدووتوێی 611لاپەڕەدا چاپکراوەکانی ئەحمەد شوکری- د. شۆ، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی و نەوەی نوێ. ئەم چاپکراوانە لەسەر ئەرکی خانەوادەکەی چاپ و بڵاوکراوەتەوەو لەسەرەتای کتێبەکەدا نووسیوویانە: بەرهەمە چاپکراوەکانی خوالێخۆشبووی باوکمان کە خۆی لە (11) بەرهەمدا دەبینێتەوە لەبەردستدا نەمابوون، ئێمە وەک خانەوادەی خوالێخۆشبوو پێمان باشبوو ئەو بەرهەمانە وەک خۆی بەبێ زیادکردنی لەبەرگێکی تەجلیددا بخەینەوە بەردەستی خوێنەران و نەوەی نوێ. ئەو ...
زیاتر »دیوی ناوه‌وه‌ی كۆریای باكوور
*خوێندنه‌وه‌ی كتێب: دلاوه‌ر عوسمان * ناوی كتێب: رازی كۆریای باكوور *نووسینی: گاهر شلبی *وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د مێرگه‌سۆریی *قه‌باره‌ی كتێب : (24×16,7سم) – ژماره‌ی لاپه‌ڕه: (184) *تیراژ : 1000 دانه *چاپی یه‌كه‌م – 2018 *چاپخانه‌ی كه‌نج *له بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی چاپ و په‌خشی رێنما له‌م سه‌ر گۆی زه‌مینه‌ی كه (24) سه‌عات جارێك به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه ,كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان هه‌موو وه‌ك یه‌ك ناژین , هه‌یانه ...
زیاتر »شێخ مستەفای نەقیب (1857-1902ز)
عەلی شێخ وەهاب شێخ مستەفای نەقیب یەكێكە لە كەسایەتیە ناسراوەكانی سلێمانی، لە بنەماڵەی سەیدەكانی بەرزەنجەیە، لەو شارەدا بۆ ماوەیەكی زۆر پۆستی نەقیبی بنەماڵەی شێخانی بەرزنجەی بەدەستەوە بووە، جگە لەوەی كە خۆی كەسێكی خانەدان وخوێندەوار بووە، لە بنەماڵەیەكی دیاری ئەو شارە بووە. شێخ مستەفا كوڕی شێخ محەمەدی كوڕی حاجی كاك ئەحمەدی شێخی كوڕی شێخ مارفی نۆدێیی بەرزنجـییە، لە سەرەتاوە ناسراو بووە ...
زیاتر »دیوانی كوردستانی نوێ
هێمن نیه باكم ئه‌گه‌ر زاڵم شكاندوویه‌تی باڵی من ئه‌وه سه‌خته كه وا ناگاته گوێی كه‌س ناڵه‌ناڵی من به‌هار هاتو ته‌بیعه‌ت حوكمی ئازادی مه‌لانی دا له‌ناو كونجی قه‌فه‌زدا دیاره چۆنه ئێسته حاڵی من له گوڵزاری ورینگه‌ی بلبلی سهرمهستو شه‌یدا دێ به‌ڵام نایه جریوێكیش له هێلانه‌ی به‌تاڵی من له‌سه‌ر ناچێته ده‌ر ساتێ خه‌یاڵی بسكی خاوی تۆ ئه‌گه‌رچی تێگه‌ییشتم چاوه‌كه‌م! خاوه خه‌یاڵی من ...
زیاتر »لەم تیرۆریستە رزگارم بکەن
لەدووتویی 108 لاپەڕەدا کتێبی لەم تیرۆریستە رزگارم بکەن کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم کتێبە هەورامان وریا قانع کردوویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. لەبەشێکی ئەم کتێبەدا هاتووە: پێش نووسینی ئەم وتارە زۆر دوودڵ بووم، دەیانجار لەمێشکی خۆمدا هێناومەو بردوومە، هەرچەندە ساڵانێکی زۆرە لەناخمدا دێت و دەچێت. ئەو شتەی هانیدام و وایکرد خۆم یەکلایی بکەمەوەو بینووسم ئەوەبوو ...
زیاتر »رامانێك له كتێبی (هێلانه‌ی هه‌ڵۆكان)
ئاوات كۆكه‌یی كتێبه‌كه ئاوێنه‌یه‌كه بۆ نیشاندانی به‌شێكی گرنگی مێژووی شۆڕشی كوردستان. گهنجینهیهكیشه بۆ زانیاری ورد و پێویست كه ئه‌گه‌ر كه‌سانێك به‌دوای ئه‌و باسه‌دا بگه‌ڕێن، ئه‌وا ئه‌م كتێبه یه‌ك له باشترین سه‌رچاوه‌كانه. كتێبی (هێلانه‌ی هه‌ڵۆكان)، له باسی سه‌ره‌كیدا تیشكده‌خاته سه‌ر رووداوه‌كانی شۆڕشی نوێ له سێ ناوچه‌ی به‌رفراوانی كوردستان (پێنجوێن، شارباژێڕ، دوكان) به‌هه‌موو ناحیه و سنووره‌كانیانه‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ش له ئێستادا ده‌كه‌ونه سنووری ...
زیاتر »جەنگ هیچ روخسارێکی ژنانەی نییە
لەدووتوێی 479لاپەڕەدا کتێبی (جەنگ هیچ روخسارێکی ژنانەی نییە) کە یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. ئەم کتێبە نووسینی سڤێتلانا ئەلکسیڤیچ-ەو هیوا قادر لەسویدییەوە کردویەتی بەکوردی. ئەم کتێبە، بە ڕۆمانی دۆکۆمێنتاری، یان خیتابی ناوزەد ئەکرێت. یەکێکە لە کتێبە غەمبارەکانی کۆتایی سەدەی ڕابردوو سەرەتای ئەم سەدەیە. دوای تێپەڕبوونی چل ساڵ بەسەر جەنگی جیهانی دووهەمدا، سڤێتلانە گەڕاوە بەدوای ...
زیاتر »