سەرەکی » ئاراستە (پەڕە 17)

ئاراستە

مامۆستا جه‌عفه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئه‌فسانه‌یی‌

مامۆستا جه‌عفه‌ر (به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ یا قانیعه‌ عه‌لی‌ یونس خێزانی‌ شه‌هید جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحید: نمونه‌ی‌ ژنێكی‌ خۆراگری‌و سه‌ربه‌رز و وه‌فا و میهره‌بانی‌) پیاوێكی‌ قۆز، چاو سه‌وز، موزه‌رد، قسه‌زان، وت و وریا، ده‌م به‌ پێكه‌نین، خاوه‌ن كاره‌كته‌رێكی‌ به‌هێز، سه‌ركرده‌ی‌ رۆژی‌ ته‌نگانه‌و دووربین. له‌زیندانیشدا، نمونه‌ی‌ تێكۆشه‌ری‌ فیداكار و سه‌ربه‌رزو دوژمن به‌زێن بوو. له‌بوێری‌ و خۆراگری‌ و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌دا ئه‌فسانه‌یه‌كی‌ بێوێنه‌ی‌ دروستكرد. بریا ئه‌م ...

زیاتر »

میرەكانی میرنشینی بابان

یازدەیەم، ئەحمەد پاشای یەكەم (1762-1778) عومەر ئیسماعیل مارف ئەحمەد بەگ كوڕی (خالد پاشای یەكەم1729-1743ز)ی كوڕی (تەیموور خان بەگ1698-1703ز)ی كوڕی (فەقێ‌ ئەحمەدی دارەشمانە1610-1660ز) بووە، باوكی برایم پاشای بنیادنەری شاری سلێمانی بووە و لەگەڵ مەحموود پاشای باوكی ئەورەحمان پاشا لەیەك دایك بوون. كاتێك (عەلی پاشای یەكەم1762-1764ز) كە بە (عەلی پاشای عەجەمی) ناسراوە، بووە بە والی بەغدا، یەكەم كاری داواكردنی باجی كەڵەكەبووەی (12) ...

زیاتر »

كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئیتر كار بۆ هه‌ڤاڵان نه‌دۆزینه‌وه‌ به‌ڵكو بۆ كار هه‌ڤاڵ بدۆزینه‌وه‌

* ده‌رهێنانی‌ نه‌وت بناغه‌یه‌كی گرنگی سه‌ربه‌خۆبوون‌و بڕیاری سیاسیشمانه‌ ئەم وتارەی رەوانشاد هەڤاڵ مام جه‌لال کە لە میانی ‌كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ژمێریاران‌و ئابووری ناسان دا ساڵی (     ) پێشکەشی کردوە، پڕە لە رێنوێنی گرنگ و نەخشە رێگای نایاب بۆ هەرچی زیاتر پەرەپێدانی کایە و ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان و مەسەلەی دەوڵەتداری حوکمی خۆجێی و دەستەبەر کردنی ئیدارەیەکی باش و نمونەیی. به‌ناوی ...

زیاتر »

پرسی زمانی دایک و میدیای کوردی

د. مه‌سعود بینه‌نده زمانی میدیای کوردی(لەچواربەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات) توانیویەتی رکابەری لەگەڵ زمانانی‌هاوسێی بکات؟ زمانی میدیایی چییه؟ میدیای کوردی کامانه‌ن؟ ئه‌م زمانه میدیایییه له چ به‌ستێنێکدا هه‌ڵده‌سووڕێت؟ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له چ باروودۆخێکدان؟ رکابه‌ریی زمانی چییه و چۆن ده‌کرێت؟ بۆ وه‌ڵامی‌ئه‌و پرسیاره ده‌بێ هه‌موو ئه‌و چه‌مک و ده‌سته‌واژانه شی بکرێنه‌وه. پێشتر وا ده‌زانرا که میدیا ته‌نیا ئامرازێکی راگواستنه و ...

زیاتر »

گۆڤاری لیکۆڵینەوە سیاسی و ئەمنییەکان گۆڤارێک لەکاتی گونجاودا

گۆڤاری تویژینەوەی سیاسی و ئەمنی، نۆبەری سەنتەری لێکۆڵنەوەی ئایندەییە، کە ناوەندەکەی لە شاری سلێمانییە، کۆمەڵێک لە ئەکادیمیانی کوردستان ئەرکی راپەڕاندنی سەنتەرەکە و گۆڤارەکەش لە ئەستۆ گرتوە. ئەم گۆڤارە کەلێنێکی گەورەی بواری کۆڵینەوەی سیاسیی و ئەمنی و ستراتیجی کوردستان پڕدەکاتەوە، کە لە دوای راپەڕینەوە نە حکومەت و نە حزبەکانیش وەک پێویست درکیان بە گرنگیی ئەم جۆرە کۆڵینانەوە نەکردوە، بەتایبەتی لەڕێی رێگەدان ...

زیاتر »

رۆژنامەوانی هاوڵاتی چییە؟

و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید رۆژنامه‌وانیی هاووڵاتی‌، به‌ رۆژنامه‌وانیی گشتی‌، رۆژنامه‌وانیی به‌شداری‌ كردن، رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی‌ كردن، رۆژنامه‌وانیی دیموكراسی‌، رۆژنامه‌وانیی شه‌قام، رۆژنامه‌وانیی میللی‌، به‌م ناوانه‌ ناسراوه‌، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌سانێكی‌ چالاك‌و بزێوی‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌، كه‌ رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌‌و گواستنه‌وه‌‌و شیكردنه‌وه‌‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌و زانیاریدا، ئه‌و كاره‌ش به‌ رۆژنامه‌وانیی ئینته‌رنێت ئه‌ژمار ده‌كرێت. ره‌نگه‌ دیارترین گۆڕانكاری‌ كه‌ له‌م ده‌ ساڵه‌ی‌ دواییدا له‌سه‌ر ئاستی‌ راگه‌یاندن ...

زیاتر »

رۆژنامه‌وانیی ئاكار‌و ته‌كنیكه‌

ته‌حسین زه‌ركانی‌ وڵاتان هه‌موو، شانازی‌ به‌ پیشه‌یبوون‌و كارایی ئه‌و دامه‌زراوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پشت به‌ یاداشت‌و په‌یماننامه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ئاكار ده‌به‌ستێ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كاری‌ تێدا ده‌كه‌ن، دامه‌زراوه‌ی‌ راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌وانی‌ تا زیاتر پشت به‌ پێوه‌ره‌كانی‌ ئاكار ببه‌ستێ له‌ كاری‌ رۆژنامه‌وانیدا زیاتر متمانه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت‌و ده‌بێته‌ ده‌زگایه‌ك له‌ رێگه‌ی‌ كاركردنه‌ سه‌ر رای‌ گشتییه‌وه‌ رووداوه‌كان دروست ده‌كات. به‌ داخه‌وه‌ راگه‌یاندنی‌ عیراقی‌ زۆر ...

زیاتر »

رەنگین عەبدوڵا کارەکانی لە چوار ساڵدا خستەڕوو

لۆڤە محەمەد ڕەنگین عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق، کارەکانی لە ماوەی چوار ساڵی خولی ڕابردوو خستەڕوو. بەبۆنەی ئەوەی کە ٣٠/٦/٢٠١٨، خولی سێھەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی ھات، ١/٧/٢٠١٨ ڕەنگین عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا و کارەکانی چوار ساڵی ڕابردووی خستەڕوو. لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، ڕەنگین عەبدوڵا، باسیلەوەکرد، کە ئەو بەھۆی ئەوەی ...

زیاتر »

یەکەم پرۆژەی کاری دەستی خانمان نمایشکرا

تانیا ئاوارە لەمەراسیمێکی تایبەتدا ناوەندی ٧ ڕەنگە لەشاری سلێمانی یەکەمین پرۆژەی تایبەتی کاری دەستی خانمانی کردەوە ئەم پرۆژەیە پێکهاتووە لەکاری هونەری دەستی وکلتوری ژنانی باشوروڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کارەکان بەسیرامیک و نەخشاندن لەسەر بەرد ودروستکردنی چەندین ئیکسسواراتی خانمان بەشێوازی فۆلکلۆری و نوێ ئامانج لەم پرۆژەیە ناساندی کاری دەستی هەریەکە لە خانمانی باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەختیار سعید/ بەڕێوەبەری ناوەندی ٧ ڕەنگەوسەرپەرشتیاری ئەم ...

زیاتر »

دیزاینەری براندی MoMo باسی كارەكانی بۆ ״ژنۆرناڵ״ دەكات

ژنۆرناڵ- چیا جەزا كچێكی شاری سلێمانی نزیكی دوو ساڵە كاری دیزاینی جلوبەرگ دەكات، و براندێكی تایبەت بەخۆی بەناوی MOMO دامەزراندووە. نوقڵە عوسمانی تەمەن 25ساڵ، ماوەی ساڵێك و 7 مانگە كاری دیزاینی جلو بەرگ دەكات، و ئێستا براندی تایبەت بەخۆی بەناوی MOMO دامەزراندووە. نوقڵە بە (ژنۆرناڵ)ی وت:»دیزاینكردن بۆ من خەونێكی نوێ نەبوو، بەڵكو خەونی منداڵیم بوو، بچوك بووم حەزم دەكرد براندی ...

زیاتر »