سەرەکی » ئابووری (پەڕە 122)

ئابووری

لەکۆتا خولەکانی یاریەکە

ئه‌حمه‌د سه‌ید عومه‌ر له ئێستادا کە بەغدا بریاری پێدانی بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٩ی داوە بەمەرجی رادەستکردنی 250هەزار بەرمیل نەوت، ناردنی بودجە لەکاتی خۆی و کەم کردنەوەی خەرجیەکان و داهاتی خاڵە گومرگیەکان و داهاتەکانی تری ناخۆ وبەرز بوونەوەی نرخی نەوت ئەبێتەفاکتەر گەلێک بەئاراستەی کۆتایی قەیرانەکان. ئەو سیاسەت و ستراتیژییەی كە قەیرانەكانی بەرهەم هێنا ئەبێتە كابوسێكی هەمیشەیی بۆ كابینەی نوێی ...

زیاتر »

قۆناغی دووه‌می به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی خوێندنی باڵا ده‌ستپێده‌كات

یەکەی ئابووری قۆناغی دووه‌می به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستیپێكرد. دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پڕۆسه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌ستپێكردو له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و پڕۆسه‌یەدا‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و چه‌ند زانكۆیه‌ك جێبه‌جێ كرا، له‌ قۆناخی دوه‌میشدا له‌چه‌ند زانكۆیه‌كی تر پڕۆسه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردن ده‌ستیپێكردوه‌. (هه‌ولێری پزیشكی و چه‌رموو و راپه‌ڕین و ده‌سته‌ی كوردستانی) به‌سه‌رپه‌رشتی ...

زیاتر »

ئه‌م گۆشت فرۆشانه‌ ده‌درێن به‌ دادگا

یەکەی ئابووری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆشداریی به‌گۆشتفرۆشه‌كان ده‌دات، راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانده‌ن به‌دادگا، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا زانیاری‌ زیاتر خراوه‌ته‌ڕوو. به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ کوردستانی نوێ نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، رۆژانه‌ ‌چاودێری شه‌قام و شاڕێكان ده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گرن كه‌ به‌نایاسایی و به‌ده‌ر له‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ریه‌كان سه‌رده‌بڕدرێت و به‌هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن. له‌و ...

زیاتر »

لە هەڵگرتنی رسوماتی ڤیزا عیراق زیانی پێدەگات

بە لابردن و هەڵگرتنی رسوماتی سەر ڤیزا لەگەڵ ئێران حكومەتی عیراق بری (20) ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت. لەوبارەیەشەوە ئەنعام خوزاعی ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەو پلانە ستراتیژییەكانی حكومەت لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە لابردن و هەڵوەشاندنەوەی رسوماتی سەر ڤیزای گەشەتكردنی هاوڵاتیانی عیراق بۆ ئێران زیان بە داهاتە نانەوتیەكانی حكومەت دەگەیەنێت و بەو هۆیەشەوە (20) ملیۆن دۆلار زەرەردەكات. وتیشی: «لایان سەیرە حكومەت ...

زیاتر »

نووسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان رێنوێنی ده‌كرێن

به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاری نووسینگه‌ و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان و چاودێری ئه‌و ده‌رمان و ماده‌ قڕكه‌رانه‌ی ده‌فرۆشرێن، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رێوه‌چوو. به‌ڕێگای یاسایی هاورده‌ بكرێن له‌وباره‌یه‌وه،‌ رزگار حه‌مه‌د خدر جێگری به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاندوە: كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری نوێنه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری و شاره‌وانی و باخچه‌كانی سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی نووسینگه‌ كشتوكاڵییه‌كان ...

زیاتر »

قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووان ده‌كرێته‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات، ده‌ڵێت ده‌توانن هه‌ر زیانێك به‌رهاوڵاتیان كه‌وتووه‌ تۆماری بكه‌ن و ئاڕاسته‌ی ئێمه‌ی بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه‌ راسته‌وخۆ به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و پشتیوانیان ده‌كه‌ین. ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوە: پێموانییه‌ تائێستا زیانه‌كانی‌ ئه‌م شه‌پۆلی‌ باران بارینانه‌ تۆماركرابن، به‌ڵام هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌ك ده‌توانێت راسته‌وخۆ لای خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ دروست بكه‌ن و ...

زیاتر »

سه‌ردانی به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی جووتیاران

لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ به‌دواداچوونی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌مانه‌وێت به‌هه‌مانگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ین. عوسمان سێده‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند: وه‌كو لیژنه‌ی كشتوكاڵ به‌نیازین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ین، به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ...

زیاتر »

عیراق شاری پیشەسازیی لە پارێزگاكان دروست دەكات

یەکەی ئابووری بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار ئاشكرای دەكەن، حكومەتی عیراق دەستیكردووە بە دروستكردنی شارێكی پیشەسازیی هاوبەش لەگەڵ ئەردەن كە لە ناوچەیەكی بیابان لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دروست دەكرێت. بەپێی راپۆرتی مێدیا عیراقییەكان، ئەو شارە پیشەسازییە لە كۆتایی ساڵی 2019 تەواو دەبێت و لەسەر سنووری نێون عیراق‌و ئەردەن نزیكی خاڵی سنووریی ترێبیڵ دروست دەكرێت. 24 كیلۆمەتر دووجایە حەمید دلێمی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ...

زیاتر »

نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاری ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی رابردوو دیاریكرد و راشیگه‌یاند، نرخه‌كه‌ له‌نێوان (8,250) بۆ (9,250) دیناردایه‌. سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندوە: نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ی ئه‌هلی به‌ (39) دینار و (150) فلس بۆ مانگی ئازار دیاریكراو موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان (210) بۆ (240) كاتژمێر كاریان كردوه‌، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك له‌ نێوان (8,250) ...

زیاتر »

رێكخراوی كۆچ پاڵپشتی دارایی بۆ ئاوارەكان رادەگەیەنێت

یەکەی ئابووری رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ بانگەوازی پاڵپشتی دارایی رادەگەیەنێت بۆ دابینكردنی پێداویستییە مرۆییە هەرە لەپێشەكان لە ناوچەكانی ئاوارەبوون‌و گەڕانەوە لە عیراق‌و راشیدەگەیەنێت، بەگوێرەی راپۆرتی مانگی شوباتی 2019 هێشتا نزیكەی 1,750,000 عیراقی لە ئاوارەییدا دەژین. دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر تەنگژەی داعش‌و ئاوارەبوونی بێشووماری خەڵكی عیراق، رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ بانگەواز دەكات بۆ پاڵپشتی دارایی بەمەبەستی دابینكردنی كۆمەكە فریاگوزارییەكان بەبڕی 41,4 ملیۆن ...

زیاتر »